ئایا هەرکەسێ لە کاتى سوجدەدا لوتى یان سنگى پێى لە زەوى نەدا نوێژەکەى دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هەرکەسێ لە کاتى سوجدەدا لوتى یان سنگى پێى لە زەوى نەدا نوێژەکەى دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە وەڵامى ئەم پرسارەدا دەمانەوێ سودێکى تایبەت بگەیەنین بەو کەسانەی کە ئیهمالى دەکەن لەو حەوت شوێنەى کە پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ کردووە سوجدەى لەسەر ببرێ ، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی :
( أُمِرْت أن أَسْجُدَ على سبعة أعظمٍ ...) رواه البخاري (816) ومسلم(1096)
واتە: فەرمانم پێكراوە سوژدە بەرم لەسەر حەوت ئەندام .
تێبینى : ئەندامەكانی سوژدە بردن بریتین لە : ڕوخسار (کە لوتیش دەگرێتەوە) و هەردوو ناو لەپ و هەردوو ئەژنۆ و هەردوو سنگی پێ‌یە .
کەسانێک هەیە ئیهمالى لە پێیەکانى دەکەن لە کاتى سوجدە و لەسەر یەک دایدەنێن یان بەرزى دەکەنەوە و بەبێ ئەوەى سنگى پێیان لە زەوییەکە گیر بکەن .
وە ئەو کەسانەش کە عەینەکیان لە چاوە ئەبێت زۆر ئاگادار بن کە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی :
«لا صلاة لمن لم يمس أنفـه الأرض» الألباني في تمام المـنة صفحة(١٧٠)
واتە : نوێژی ئەو کەسە دروست نی یە کە لوتی لەئەرز نادادات .
بۆیە زاناى پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله - دەفەرموێ :
"يجب على من عليه نظّارة تمنعه من وصول أنفه إلى مكان السجود أن ينزعها في حال السجود" الــفــتاوى ( ١٨٦/١٣ )
واتە : پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی کە چاویلکەو عەینەکیان لە چاوە لەکاتى نوێژدا و ڕێگری لە لوتیان دەکات کە بەر ئەرز بکەوێت لاى ببەن لەکاتی سوژدە بردندا .

سەردان: ٣,٨٤٧ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ