ئایا ڕاستە هەر نوێژێک خشوع و ملکەچی تەواوی تێدا نەبێ ئەوا خودا ئەو نوێژە قەبوڵ ناکات ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە هەر نوێژێک خشوع و ملکەچی تەواوی تێدا نەبێ ئەوا خودا ئەو نوێژە قەبوڵ ناکات ؟

نوێژ خوێن داوای لێکراوە خشوعی هەبێ لەنوێژدا ، ودڵی لای بێت ؛ چونکە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ) المؤمنون/1 ، 2 ،
واتە : بەتەئکید باوەڕداران براوە وسەرکەوتوون ، ئەوانەی کە لەنوێژەکانیاندا ملکەچ و خشوعیان هەیە .

جا بێگومان ئاگا بوون لەنوێژ وخشوع بوون تیایدا لەگرنگترین شتەکانی نوێژە و ڕوحی نوێژە ، بۆیە پێویستە زۆر گرنگی بە ئارامی وخشوع بدرێت بەتایبەت لەسەژدە وڕکوع وهەروەها لەنێوان هەردوو سەژەکاندا وکاتی بەرز بوونەوە لەڕکوع وسەژدە بردندا پەلەی تیادا نەکات .

وه حەتمەن گەر خشوعی نەبێت و بەپەلە پەل نوێژەکەی بکات وگیانی لەحەرەکە نەکەوێت لەسەژدە وڕکوعدا ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە .

بەڵام گەر لەسەر خۆی نوێژەکەی بکات ، وجار جار توشی داڵغە ولەبیر چوونەوە ببێت ، ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ نابێتەوە ، بەڵام خێری نوێژەکەی ئەوەندە بۆ دەنوسرێت کەئاگای لێ بووه ودڵی لای بووە ، و بەگوێرەی کەم تەرخەمییەکەی خێری لەدەس دەچێت ، بۆیە پێویستە بەندە ئاگای لەنوێژەکەی بێت ودڵی لای بێت وخشوعی هەبێت لەنوێژدا بەڵکو خودا پاداشتی تەواوی بۆ تۆمار بکات ، جا نوێژ بەتاڵ نابێتەوە مەگەر کاتێ نەبێت که کەسەکە بەپەلە پەل نوێژەکەی ئەنجام بدات وچاوەرێ نەکات تا گیانی لەحەرەکە دەکەوێت لەدابەزین وبەرز بوونەوەکاندا ، بێگومان پێویستە لەسەر خۆ نوێژ ئەنجام بدرێت بەشێوەک مەجالی ئەوە هەبێت بەئیسڕاحەت بڵێ : (سبحان ربي العظيم) لەڕکوع دا ، وەهەرەها بڵێ : (سبحان ربي الأعلی) لەسەژدەدا ، وەهەروەها مەجالی ئەوەی هەبێت بڵێ : ( ربنا ولك الحمد ) لەکاتی بەرز بوونەوە لەڕکوع ، و، وەهەروها مەجالی ئەوەی هەبێت بڵێ : (رب اغفر لي) لەنێوان سەژدەکاندا ،ئا ئەمەیان پێویسته هەر هەبێت .

جا کاتێ پێغەمبەر پیاوێکی بینی پەلەی دەکرد لەنوێژەکەیدا ، وبەئارامی ولەسەر خۆی نوێژەکەی نەدەکرد ، فەرمانی پێ کرد نوێژەکەی دوو بارە بکاتەوه وپێی فەرموو : (صَلِّ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ) ،
واتە : نوێژەکەت بکەرەوە تۆ نوێژت نەکردووە .

جا بێگومان لەسەر خۆ نوێژ کردن بەشێکی گرنگی خشوع ومل کەچی یە ، وئەوەش واجبە هەبێت لەنوێژدا بەگشتی بەتایبەت لەڕکوع وسەژدە و لەکاتی بەرز بوونەوە ، وبەشێواژێک نوێژەکەی بکات لەکاتی بەرز بوونەوە ودابەزیندا هەموو ئەندامەکانی بگەڕێتەوە شوێنی خۆی ، کاتێ کە ڕکوع دەبات وەهەروەها کاتێ لەڕکوع بەرز دەبێتەوە ولەکاتی سەژدە بردندا ولەکاتی بەرز بونەوه لەسەژدە ...هتد .

سماحة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله
"فتاوى نور على الدرب" (2/774) .

سەردان: ٣,٩٣٢ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ