ئایا دەرهێنانەوەی (مردوو) گوناهە؟ بەمەرجێك كەسە مردووەكە بە ئامانەت نەنێژرابێت؟وە ئایا مردووەكە گۆڕەوشار دەكرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەرهێنانەوەی (مردوو) گوناهە؟ بەمەرجێك كەسە مردووەكە بە ئامانەت نەنێژرابێت؟وە ئایا مردووەكە گۆڕەوشار دەكرێتەوە؟

مەسەلەی بە ئەمانەت نێژرابێت یان نەنێژرابێت ئەوە شتێكە ئەصڵ و ئەساسێكی نییە، مردوو كە نێژرا، نێژرا، ئەوە نییە بڵێیت زەویەكە من ئەو مردووەت بە ئەمانەت دەدەمێ شتی ئاوا نییە، كەواتە هەر یەك شتە، بڵێی بە ئەمانەت نێژرا یان بەبێ ئەمانەت، دووەمیان سەبارەت بە دەرهێنانەوەی كە ئایا دروستە یان نا، دەرهێنانەوەی تەنها لە حاڵەتی پێویستدا دروستە بۆ نموونە (قەبرسانێك كە حكومەت دەیكات بە جادە، ئەوە مردووەكان دەردەهێنێتەوە و لە قەبرسانێكی تر دەنێژرێت)، یان دەكرێت بە بینا بۆیە نابێت خەڵك لەسەر قەبر دابنیشێت، ئەوە ناچار دەبێت قەبرەكان بگوێزرێتەوە بۆ قەبرسانێكی تر، یان ڕووبارێكی پێدا بڕوات، بۆیە ئەگەر شتێكی زەروری هەبێت ئەوا دەردەهێنرێتەوە، بەڵام ئەگەر بە ئیسراحەتی خۆت بەبێ ئەوەی كە هیچ ڕێگرییەك وای كردبێت كە دەربهێنرێتەوە یان زەروری نەبێت ئەوا دروست نییە، وە جارێكی تر گۆڕەوشار ناكرێتەوە، هەر یەكەم جار گۆڕەوشار دەكرێت. والله أعلم.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٢,٩٤٦ بەش: بیدعەکانى جەنازە