ئەگەر دوو خێزانت هەبوو لە یەك كاتدا دروستە بچیتە لای هەردووكیان لەسەر یەك جێگە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر دوو خێزانت هەبوو لە یەك كاتدا دروستە بچیتە لای هەردووكیان لەسەر یەك جێگە؟

نەخێر، چونكە دروست نییە هەریەك لەو دوو خێزانە عەورەتی ئەوی تر ببینێت، هەروەها فیتنە و ئاژاوەش دروست دەبێت كە ئەو خێزانەیان لەوانەیە بڵێت مەیل و سۆزی بۆ ئەو زیاترە، وە ئەوی تر بڵێت لەوانەیە بۆ ئەو مەیلی زیاتر بێت. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەر خێزانێكی ژووری خۆی هەبوو كە بە شێوەیەكی شەرعی دەچووە لای، نەك لاسایی جولەكە و گاورەكان بكرێتەوە و لە یەك كاتدا پیاو بچێتە لای دوو خێزان لە یەك ژوور و یەك جێگادا.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٣,٥٩٦ بەش: پرسیارە جنسیەکان