حیکمەتى بانگدان لە ئیسلامدا چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیکمەتى بانگدان لە ئیسلامدا چیە؟

1- ئیقرار کردنە بەوەى صیفەتى الکبریاء تەنها بۆ خوایە و واجبە بە تەنها و بە حەق بپەرسترێت و شەریکى بۆ دانەنرێت .
2- ئاشکراکردنى شعارى ئیسلامە .
3- ئاشکرا کردنى تەوحیدى خواى گەورەى تێدایە .
4- ئاشکرا کردنى پەیامبەرێتى پەیامبەرى خۆشەویستمان محمدى تێدایە ، و بە درۆ خستنەوەى ئەو کەسانەیە کە دەڵێن : ساحرە یان شێتە یان شاعرەیان جادوگەرە .
5- ئاگادار کردنەوەى موسڵمانانە بە کاتى نوێژەکان .
6- ئاگادار کردنەوەى موسڵمانانە بە شوێنى نوێژى بە کۆمەڵ ئەنجامدان لە مزگەوت .
7- بانگ کردنى موسڵمانانە بۆ ئامادەبونیان بۆ ئەنجامدانى (5) فەرزەى نوێژەکانیان لە مزگەوت .
8- بانگ کردنى موسڵمانانە بۆ بەختەوەرى کە لەنوێژدا دەستیان دەکەوێت .
مامۆستا عبدالکریم محمد / پێشنوێژ و وتار خوێنى مزگەوتى ئیمان - سلێمانی

سەردان: ٤,١٢٥ بەش: بانگ و قامەت