بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٤٧ کۆی سەردان: ١٤٤١٩١٣
پرسیار لەوێنەدا
من له هۆڵەندا دەژیم، وه خۆم تەئمین کردووه، پاش مردنم تەرمەکەم بگەڕێننەوه بۆ کوردستان

من له هۆڵەندا دەژیم، وه خۆم تەئمین کردووه، پاش مردنم تەرمەکەم بگەڕێننەوه بۆ کوردستان، وه من مانگانه بڕی سی دۆلار دەدەم بەو شەریکەیه، جا نازانم تا چەند حەرامه یان حەڵاڵ؟

كارێكی خراپە، خواى گەورە دەفەرموێ : {وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ}، لە هۆڵەندا دەژیت خوا دەزانێت چۆن دەمریت و لە كوێ دەمریت، كەی دەمریت، دەگەڕێیتەوە بۆ كوردستان دەمریت، یان لە هۆڵەندا دەمریت، یان خوا دەزانێت لە ڕووداوێكدا دەمریت كە تەرمەكەشت نادۆزرێتەوە، لە ئێستاوە پارە دادەنێیت بۆ كاتێك كە نازانێت و دیار نییە، ئەوە كارێكی خراپە، ئەو پارەیە بەردەوام مانگانە بیكاتە خێر پێش مردنی بۆ قیامەتی زۆر باشترە لەوەی كە هەر لە ئێستاوە خەمی تەرمەكەی بێت، ئەوجا ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەین كە لە دەرەوەی كوردستانن تا لە ژیاندا ماون بگەڕێنەوە كوردستان، بە موسوڵمانی و بە زیندوویی لە كوردستان بژێت كە وڵاتێكی موسڵمانە، نەك لەدوای مردن تەرمەكەت بگەڕێننەوە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.



سەردان: ٥٠٨ بەش: هەمەجۆر

حوکمی ميزکردن بە پێوە چیە؟ئایا ئیسلام پێویستی بە فەلسەفە هەیە؟ ئەگەر پێویستی پێی هەیە چۆنە و بۆمان ڕوونبكەوە؟