حوکمی لە مل کردنی مەدالیا و ملوانکەی زێڕ یان زیو چی یە بەنیسبەت پیاوانەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی لە مل کردنی مەدالیا و ملوانکەی زێڕ یان زیو چی یە بەنیسبەت پیاوانەوە ؟

یەکەم :
زێڕ بۆ پیاوان حەڕامە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی مسلم (2090) لە (ابْن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما) گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەنگوستیلەیەکی زێڕی بینی لەدەس پیاوێکدا ، دایکەند و فڕێی دا و فەرمووی : ( يَعْمِدُ أَحَدُكُمْ إِلَى جَمْرَةٍ مِنْ نَارٍ فَيَجْعَلُهَا فِي يَدِهِ ) قِيلَ لِلرَّجُلِ بَعْدَ مَا ذَهَبَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : خُذْ خَاتِمَكَ ، انْتَفِعْ بِهِ .
قَالَ : لا وَاللَّهِ لا آخُذُهُ أَبَدًا وَقَدْ طَرَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .
واتە : ئەوە چی یه یەکێک لەئێوە بەئەنقەست پارچە ئاگرێک لەدەس دەکا .
دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چوو ، بەپیاوەکەیان گوت : ئەنگوستیلەکەت هەڵگرەوە و سودی لێ ببینە .
پیاوەکەش گوتی : نا سوێند بەخوا بەهیچ شێوەیەک هەڵی ناگرمەوە لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فڕێی داوە .

وەئیمامی ( أبو داود (4057) والنسائي (5144) وابن ماجه (3595) لە عَلِي بْنِ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ گێڕاویانەتەوە دڵێت : أنَّ النَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخَذَ حَرِيرًا فَجَعَلَهُ فِي يَمِينِهِ وَأَخَذَ ذَهَبًا فَجَعَلَهُ فِي شِمَالِهِ ثُمَّ قَالَ : ( إِنَّ هَذَيْنِ حَرَامٌ عَلَى ذُكُورِ أُمَّتِي ).
واتە : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حەریرێکی هەڵگرت و لەلای ڕاستیەوە داینا ، وزێڕێکی هەڵگرت و لەلای چەپیەوە داینا و پاشان فەرمووی : ( ئا ئەم دوو شتە حەرامە لەسەر پیاوانی ئومەتەکەم ) .

وەئیمامی أحمد (6556) لە ( عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِي)ەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( مَنْ لَبِسَ الذَّهَبَ مِنْ أُمَّتِي فَمَاتَ وَهُوَ يَلْبَسُهُ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ ذَهَبَ الْجَنَّةِ وَمَنْ لَبِسَ الْحَرِيرَ مِنْ أُمَّتِي فَمَاتَ وَهُوَ يَلْبَسُهُ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ حَرِيرَ الْجَنَّةِ ) وصححه شعيب الأرنؤوط في تحقيق المسند .
واتە : هەر کەسێ لەئومەتەکەم زێڕ بەخۆیدا بکات و بمرێت خودا زێڕی بەهەشتی لەسەر حەڕام دەکات ، وە هەر کەسێ لەئومەتەکەم حەریر لەبەر بکات و بمرێت خودا حەریری بەهەشتی لەسەر حەڕام دەکات . (واتە بۆ پیاوان نەک ئافرەتان)

وە ئیمامی النووي رحمه الله لە ( شرح مسلم )دا ، دەڵێت:
بەنیسبەت ئەنگوستیلەیی زێڕەوە حەڕامە لەسەر پیاوان بەکۆدەنگی زانایان ، وەبەهەمان شێوە گەر هەندێکی زێڕ بێت و هەندێکی زیو بێت ، تەنانەت هاوەڵانمان گوتویانە : گەر بەشی پێشەوەی ئەنگوستیلە زێڕ بێت یاخود بەزێڕێکی کەم دەورە درابێت ، ئەوا حەڕامە ، بەبەڵگەی گشتگیری فەرموودەی تر کەدەربارەی حەریر و زێڕ هاتووە :  إِنَّ هَذَيْنِ حَرَام عَلَى ذُكُور أُمَّتِي حِلّ لِإِنَاثِهَا " . انتهى .
واتە : ئەو شتە حەرامە لەسەر پیاوانی ئومەتەکەم و حەڵاڵە بۆ ئافرەتانی ئومەتەکەم .

وەبەنیسبەت ئەوەی کە بە زێڕ ئاودراوە ، بۆچوونی باو لەلای زۆربەی زانایان ئەوەیە :
گەر لەکاتی ڕنینی و یاخود لەکاتی دانانی لەسەر ئاگر زێڕەکە کۆبووەوە ، ئەوا حەڕامە ، بەڵام گەر تەنها ڕەنگ بوو و بەدانانی لەسەر ئاگر هیچ زێڕێک کۆ نەدەبووەوە ئەوا دروستە و هیچی تێدا نی یە . "المجموع" (4/327) ، "الإنصاف" (1/81).

وەئەگەر تەنها ڕەنگ بوو ، یاخود ئاڵتوونی ساختە بوو ، ئەوا باشتر وایە لەبەر نەکرێت ؛ چونکە ڕەنگە گومانی خراپی پێ ببرێت ، و ڕەنگە کەسانی تر چاوی لێ بکەن ، وا گومان بەرن زێڕی حەقیقی یە .

دووەم :
دروست نی یە بۆ پیاو مەدالیا لەمل بکات ؛ چونکە خۆ شوبهاندنی تێدایە بەئافرەتان ، چونکە پێغەمبەر لەعنەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان دەشوبهێنن بەئافرەتان .

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
براکەم ملوانکەیەکی زێڕی هەیە ، بەڵام لەملی ناکات ، بەڵکو هەڵی گرتووە ، جار جار لەگیرفانیدا هەڵی دەگرێت ئایا ئەم کارەی دروستە ؟ "
لەوەڵامدا گوتویەتی :
ملوانکەی زێڕ دروستە هەڵ بگیرێت بەمەرجێک لەبەری نەکات گەر پیاو بوو ، بەڵام دروستە بۆ ئافرەتان لەبەری بکەن ؛ جاگەر براکەت ئەو ملوانکە زێڕە لەبەر ناکات ئەی کەواتە چ سودێکی هەیە بۆ ئەو کاتێ هەڵی دەگرێت لەگیرفانیدا ؟!
من ترسی ئەوەم هەیە خۆی پێ هەڵنێ لەبەر چاو خەڵک و دەری بێنێت و لەدەستیدا یاری پێ بکات ، گەر نا من گومان نابەم هیچ کەسێکی عاقڵ ملوانکە لەگیرفانیدا هەڵبگرێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی پێ بکات .

بەهەر حاڵ گەر لەبەری نەکات و هەروەها لەبەر چاوی خەڵکی خۆی پێ فش نەکاتەوە ، ئەوا دروستە و هیچی تێدا نی یە لەگەڵ خۆی هەڵی بگرێت ، بەڵام من پێشیاری ئەوەی بۆدەکەم ئەو ملوانکەیە بداتە خێزانی گەر خێزان دارە ، وەیاخود یەکێک لەئافرەتە نزیکەکانی بەڵکو لەو کێشەیە ڕزگاری ببێ کە من لێی بەگومانم ، لەوەی کە گوایە ئەو کەسە ئەو ملوانکەیە هەڵ دەگرێت بەبێ ئەوەی لەبەری بکات یاخود بەدەستیەوە بگرێت و خۆی پێ فش بکاتەوە "فتاوى نور على الدرب".

وەپرسیار کراوە لە الشيخ عبد الرحمن البراك حفظه الله : " فێری لەبەر کردنی زنجیرێکی زێڕ بوو بووم ، وەکاتێ کەزانیم زێڕ بۆ پیاوان حەڕامە دام کەند و گۆڕیم بەزنجیرێکی زیو ، ئایا ئەو کارە موافقی شەرعە ؟

لەوەڵامدا گوتویەتی : بەڵێ لەبەرکردنی زێڕ حەرامە بۆ پیاوان ،دروست نی یە بۆ پیاو ئەگوستیلە و سەعات و ملوانکەی زێڕ لەبەر بکات ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام کەدەربارەی حەریر و زێڕ فەرموویەتی : ( هما حلال لإناث أمتي حرام على ذكورها ) أحمد (19503) والنسائي (5148).
واتە : زێڕ و حەریر حەڵاڵە بۆ ئافرەتانی ئومەتەکەم وحەرامە لەسەر پیاوانی ئومەتەکەم .

وەهەروەها کاتێ پیاوێکی بینی ئەنگوستیلەیەکی ئاڵتوونی کردبووە دەست فەرمووی : ( يعمد أحدكم إلى جمرة من نار فيجعلها في يده ) مسلم (2090) فألقى الرجل خاتمه .
واتە : ئەوە چی یه یەکێک لەئێوە بەئەنقەست پارچە ئاگرێک لەدەس دەکا .

وە لە پێغەمبەرەوە سابت بووە کە ئەنگوستیلەی زیوی لەدەس کردووە .
بەڵام حەڕامە لەسەر پیاو خۆی بشوبهێنێت بەئافرەتان ، و بەشێوەیەک چەند ئەنگوستیلەیەک لەدەس بکات ؛ چونکە لەدەس کردنی چەند ئەنگوستیلەیەک کار و عادەتی ئافرەتانە ، وەهەروەها ملوانکەش ، حەرامە لەمل کردنی زنجیر هەر چەند لەزیویش بێت ؛ چونکە خۆ شوبهاندنی تێدایە بەئافرەتان ، ومەعلومە کە خۆڕازاندنەوە بە ملوانکە وئەنگوستیلە و گوارە تایبەتە بەئافرەتان ، وەلەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە : " لعن الله المتشبهين من الرجال بالنساء، ولعن الله المتشبهات من النساء بالرجال " البخاري (5885) .
واتە : لەعنەتی خوا لەو پیاوانە بێت کە خۆیان دەشوبهێنن بە ئافرەتان ، وەلەعنەتی خوا لەو ئافرەتانە بێت کە خۆیان دەشوبهێنن بە پیاوان .

بۆیە براکەم پێویستە لەسەرت ئەو زنجیرە فڕێ بدەی ، هەرچەندە لەزیویش بێت ، و شانازی بکەی بەپیاوەتی خۆتەوە و سوپاسی خودا بکەی لەسەر نیعمەتی دینی و دونیایی ، وەخودا خۆی حەکیم و زانایە لەتەشریع دانان و لەهەموو کارەکانیدا ،
وصلى الله على نبينا محمد

سەردان: ٥,٨٤٠ بەش: هەمەجۆر