گەر کەسێک غوسلى لەشگرانى دەربکات بەڵام ئاو هەڵ نەدات بە دەم و لووتیدا ، ئایا ئەو غوسلەى دروست و تەواوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر کەسێک غوسلى لەشگرانى دەربکات بەڵام ئاو هەڵ نەدات بە دەم و لووتیدا ، ئایا ئەو غوسلەى دروست و تەواوە؟

غوسل کردن بە بێ ئاو هەڵدانە دەم و لووت تەواو نیە، لەبەر ئەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت ( وإن كُنتُم جنباً فاطهروا ) واتە : ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن.
ئەم ئایەتە هەموو جەستە دەگرێتەوە و بێگومان دەم و لووت بەشێکن لە جەستە و دەبێت خاوێن بکرێنەوە، هەربۆیە پێغەمبەری خوا ئەمری کردووە بە ئاو هەڵدانە دەم و لووت لە کاتی دەسنوێژ هەڵگرتن لە بەر ئەوەی دەچنە ژێر ئەو ئایەتەی کە دەفەرموێت : ( فاغسلوا وجوهكم ) واتە : روخسارتان شۆن، کە دەم و لووت بەشێکن لە روخسار ، وە روخساریش یەکێکە لەو ئەندامانەی کە دەبێت خاوێن بکرێنەوە و بشۆردرێن لە کاتی پاکژکردنەوەی گەورەدا ( الطهارة الکبری) ، بە هەمان شێوە دەبێت ئەو روخسارە ( بە دەم و لووتەوە) خاوێن بکرێنەوە لە کاتی غوسل کردندا.

فتاوی أركان الإسلام : دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین رحمه الله

سەردان: ٤,٧١٢ بەش: خۆشۆردن (غوسل)