غوسلی لەشگرانى : پایە و چۆنێتى و سوننەتەکانى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
غوسلی لەشگرانى : پایە و چۆنێتى و سوننەتەکانى
پرسیار:

چ کاتێک غوسل واجب دەبێ ؟ پایەکانى غوسل چیە؟ وە غوسل چۆن دەردەکرێ ؟ وە ئەو غوسلانەى کە سوننەتن کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : ئەوانەی كە (خۆشۆردن) واجب و پێویست دەكەن :
1 ـ هاتنەدەرەوەی (مـەنـی) لە كاتی بەخەبەربووندا یان لە كاتی خەوتندا : لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () : ((إِنَّمَا الْمَاءُ مِنَ الْمَاءِ))(1).
واتە : ئاوی خۆشۆردن بەكار دەهێنرێت بە هۆی دەرچوونی ئاوی شەهوەتەوە (مـەنـی) . 
وَعَنْ أُمِّ سَلَمَةَ  أَنَّ أُمَّ سُلَيْمٍ قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ ، فَهَلْ عَلَى الْمَرْأَةِ غُسْلٌ إِذَا احْتَلَمَتْ ؟ قَالَ : ((نَعَمْ ، إِذَا رَأَتِ الْمَاءَ))(2).
واتە : (أُمُّ سُلیم) وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ـ بەڕاستی خوا لە باسكردنی حەق شەرم ناكات* ـ ئایا خۆشۆردن پێویستە لەسەر ئافرەت ئەگەر لە خەودا وای بینی كە لەشگران بووە ؟ فەرمووی : بەڵـێ‌ ، ئەگەر ئاوی بینی .
وە (هەست كردن بە چێژ و خۆشی كاتی لەشگران بوون : الشَّهْوە) مەرجە بۆ لەشگران بوون تەنها لە كاتی بەخەبەربووندا نەوەك خەوتن لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () :  ((إِذَا حَذَفْتَ الْمَاءَ فَاغْتَسِلْ مِنَ الْجَنَابَةِ ، فَإِذَا لَـمْ تَكُنْ حَاذِفَاً فَلا تَغْتَسِلْ))(3).
واتە : ئەگەر ئاوەكەت فڕێدا ئەوا خۆت بشۆرە لە لەشگرانی ، وە ئەگەر بە فڕێدانەوە نەبوو ئەوا خۆت مەشۆرە . 
قَالَ الشَّوْكَانِيُّ : (الْحَذْفُ : هُوَ الرَّمْيُ ، وَهُوَ لَا يَكُونُ بِهَذِهِ الصِّفَةِ إلَّا لِشَهْوَةٍ ، وَلِهَذَا قَالَ الْمُصَنِّفُ : وَفِيهِ تَنْبِيهٌ عَلَى أَنَّ مَا يَخْرُجُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ : إمَّا لِمَرَضٍ أَوْ أَبْرِدَةٍ لَا يُوجِبُ الْغُسْلَ)( 4).
واتە : (حَذف) : بریتییە لە فڕێدان ، هاتنەدەرەوەی (مەنی)یش بەم شێوەیە نابێت مەگەر بە هەست كردن بە خۆشی و چێژەوە نەبێت ، لەبەر ئەمەش دانەر فەرموویەتی : ئەمە تێبینی ئەوەی لـێ‌دەكرێت كە ئەو ئاوەی بە بێ‌ خۆشی و چێژەوە دەردەچێت بە هۆی نەخۆشیەوە یان سەرماوە بێت ئەوا خۆشۆردن پێویست ناكات .
وە هەركەسێك لە خەودا وای بینی كە لەشگران بووە بەڵام ئاوی نەبینی ئەوا خۆشۆردنی لەسەر نییە ، وە هەركەسێك ئاوی بینی بەڵام بە بیریدا نەهاتەوە كەوا لە خەودا لەشگران بووە ئەوا خۆشۆردنی لەسەر پێویستە :  
عَنْ عَائِشَةَ  قَالَتْ : ((سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ () عَنِ الرَّجُلِ يَجِدُ الْبَلَلَ وَلاَ يَذْكُرُ احْتِلاَمَاً ؟ قَالَ : يَغْتَسِلُ ، وَعَنِ الرَّجُلِ يَرَى أَنَّهُ قَدِ احْتَلَمَ وَلاَ يَجِدُ الْبَلَلَ ؟ قَالَ : لاَ غُسْلَ عَلَـيْهِ .
فَقَالَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ : الْمَرْأَةُ تَرَى ذَلِكَ أَعَلَيْهَا غُسْلٌ ؟ قَالَ : نَعَمْ إِنَّمَا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ))
(5).
واتە : پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا () سەبارەت بە پیاوێك كەوا تەڕی دەبینێت و بە بیریدا نایەتەوە كە لە خەودا لەشگران بووبێت ؟ فەرمووی : خۆی دەشۆرێت ، وە سەبارەت بە پیاوێكیش كە وادەبینێت لە خەودا لەشگران بووە و تەڕی نابینێت ؟ فەرمووی : خۆشۆردنی لەسەر نییە .
(أُمُّ سُلیم) وتی : ئافرەتیش ئەوە دەبینێت ئایا خۆشۆردنی لەسەرە ؟ 
فەرمووی : بەڵـێ‌ چونكە بەڕاستی ئافرەتانیش هاوشێوە و لە ڕیزی پیاواندان .
2 ـ جووتبوون ئەگەر چی ئاویش دانەبەزێت :  عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ  أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ () قَالَ : ((إِذَا جَلَسَ بَيْنَ شُعَبِهَا الأَرْبَعِ ثُمَّ جَهَدَهَا فَقَدْ وَجَبَ عَلَيْهِ الْغُسْلُ وَإِنْ لَمْ يُنْزِلْ))(6).
واتە : ئەگەر پیاو لە نێوان هەر چوار پەلیدا دانیشت و ئەنجا هەوڵیدا بیكاتە ژوورەوە ئەوا خۆشۆردنی لەسەر پێویست دەبێت ئەگەر چی ئاویش دانەبەزێت . 
3 ـ موسڵمان بوونی كافر : عَنْ قَيْسِ بْنِ عَاصِمٍ : ((أَنَّهُ أَسْلَمَ فَأَمَرَهُ النَّبِيُّ () أَنْ يَغْتَسِلَ بِمَاءٍ وَسِدْرٍ))(7).
واتە : (قَیْس بْن عَاصِم) دەگێڕێتەوە : كە موسڵمان بوو پێغەمبەر () فەرمانی پێ‌ی كرد كەوا خۆی بشۆرێت بە ئاو و سیدر .
4 ـ بچڕانی (نەمانی) بێ‌نوێژی و زەیسانی : لەبەر فەرموودەكەی (عَائِشَةَ) : أَنَّ النَّبِيَّ () قَالَ لِفَاطِمَةَ بِنْتِ أَبِي حُبَيْشٍ : ((إِذَا أَقْبَلَتِ الْحَيْضَةُ فَدَعِي الصَّلاَةَ ، وَإِذَا أَدْبَرَتْ فَاغْتَسِلِي وَصَلِّي))(8).
واتة : پێغەمبەر () بە (فَاطِمَةَ بِنْتِ أَبِي حُبَيْش) ی فەرموو : ئەگەر بێ‌نوێژییەكەت هات ئەوا وازبێنە لە نوێژ ، وە ئەگەر كۆتایی هات ئەوا خۆت بشۆرە و نوێژ بكە .
وە (زەیسانی)ش وەكو بێ‌نوێژی وایە بە كۆڕا و یەكدەنگی زانایان . 
5 ـ ڕۆژی جومعە : عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () قَالَ : ((غُسْلُ الْجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ))(9).
واتە : خۆشۆردنی جومعە پێویستە لەسەر هەموو كەسێكی پێگەیشتوو (باڵغ) .

دووەم : پایەكانی خۆشۆردن 
1 ـ النِّـیَّەُ / نییەت : لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر () :  ((إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ))(10).
واتە : بەڕاستی هەموو كردەوەكان بە نییەتەوە ئەنجامدەدرێن .
2 ـ هەموو لەش ئاوی بەركەوێت . 

سێیەم : چۆنێتى خۆشۆردن

 ئەو چۆنێتییه خۆشۆردنەی كە سوننەتە : عَنْ عَائِشَةَ  قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ يَبْدَأُ فَيَغْسِلُ يَدَيْهِ ، ثُمَّ يُفْرِغُ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ فَيَـغْسِلُ فَرْجَهُ ، ثُمَّ يَتَوَضَّأُ وُضُوءَهُ لِلصَّـلاَةِ ، ثُمَّ يَأْخُذُ الْمَاءَ فَيُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِي أُصُولِ الشَّعْرِ حَتَّى إِذَا رَأَى أَنْ قَدِ اسْتَبْرَأَ(11) حَفَنَ عَلَى رَأْسِهِ ثَلاَثَ حَفَنَاتٍ ، ثُمَّ أَفَاضَ عَلَى سَائِرِ جَسَدِهِ ، ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَيْهِ))(12).
واتە : پێغەمبەری خوا () ئەگەر خۆی بشۆردایەت لە لەشگرانی ئەوا سەرەتا هەردوو دەستی دەشۆرد ، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بەسەر دەستی چەپیدا و عەورەتی دەشۆرد ، ئەنجا دەستنوێژی دەگرت وەكو دەستنوێژ گرتنی بۆ نوێژ ، ئەنجا ئاوی دەبرد و پەنجەكانی دەخستە نێو بنی مووەكانی سەری تاوەكو وای دەبینی كەوا هەمووی تەڕ بووە ئەنجا سێ‌ گوێل ئاوی دەكرد بەسەر سەریدا ، ئەنجا ئاوی دەكرد بەسەر هەموو لەشیدا ، ئەنجا هەردوو پێ‌یی دەشۆرد .
كەواتە دەستنوێژی پێش خۆشۆردن سوننەتە و خۆشویستراوە ، جا هەركەسێك دەستنوێژ بگرێت ئەوا پێكاوێتی ، وە هەركەسێكیش دەستنوێژ نەگرێت ئەوا هیچ تاوانی لەسەر نییە ، چونكە هەندێك جار پێغەمبەر () وازیهێناوە لە دەستنوێژی پێش خۆشۆردن : 
عَنْ مُحَمَّدٍ الْبَاقِر قَالَ : قَالَ لِي جَابِرٌ : ((أَتَانِي ابْنُ عَمِّكَ ـ يُعَرِّضُ بِالْحَسَنِ بْنِ مُحَمَّدٍ ابْنِ الْحَنَفِيَّةِ ـ قَالَ : كَيْفَ الْغُسْلُ مِنَ الْجَنَابَةِ ؟ فَقُلْتُ : كَانَ النَّبِيُّ () يَأْخُذُ ثَلاَثَةَ أَكُفٍّ وَيُفِيضُهَا عَلَى رَأْسِهِ ، ثُمَّ يُفِيضُ عَلَى سَائِرِ جَسَدِهِ))(13).
واتە : لە (مُحَمَّد الْبَاقِر)ەوە فەرموویەتی : (جَابِر) پێ‌ی فەرمووم : ئامۆزاكەت هات بۆ لام ـ مەبەستی (الْحَسَنِ بْنِ مُحَمَّدٍ ابْنِ الْحَنَفِیَّەِ) بوو ـ و فەرمووی : خۆشۆردنی لەشگرانی چۆنە ؟ منیش وتم : پێغەمبەر () سێ‌ مشت ئاوی دەبرد و دەیانیكرد بەسەر سەریدا ، ئەنجا ئاوی دەكرد بەسەر هەموو لەشیدا .
وە هەركەسێك خۆیی شۆرد ئەوا دەتوانێت لە پاش ئەو خۆشۆردنەی هەرچەنێك ویستی لـێ‌ی هەبێت نوێژ بكات دەستنوێژی گرتبێت لە پێشیەوە یان نەیگرتبێت یەكسانە* ، وە پێویست نییە لەسەری لە پاش ئەو خۆشۆردنەی دەستنوێژ بگرێت :  عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () لاَ يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الْغُسْلِ مِنَ الْجَنَابَةِ))(14).
واتە : پێغەمبەری خوا () لە پاش خۆشۆردنی لەشگرانی دەستنوێژی نەدەگرت . 
وَلَفْظُ أَبِي دَاوُدَ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () يَغْتَسِلُ وَيُصَلِّي الرَّكْعَتَيْنِ وَصَلاَةَ الْغَدَاةِ ، وَلاَ أُرَاهُ يُحْدِثُ وُضُوءَاً بَعْدَ الْغُسْلِ))(15).
واتە : پێغەمبەری خوا () خۆی دەشۆرد و دوو ڕكعات نوێژی سوننەتی پێش فەرزی بەیانی دەكرد و نوێژی بەیانیشی دەكرد ، وە گومان نابەم لە پاش خۆشۆردنەكەی سەرلەنوێ‌ دووبارە دەستنوێژی گرتبێتەوە .
سوودێك : پێویست نییە لەسەر ئافرەت پەلكی قژی هەڵوەشێنێتەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ، بەڵام ئەمە پێویستە لەسەری بۆ خۆشۆردن لە حەیز (سوڕی مانگانە): عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ  قَالَتْ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي امْرَأَةٌ أَشُدُّ ضَفْرَ رَأْسِي فَأَنْقُضُهُ لِغُسْلِ الْجَنَابَةِ ؟ قَالَ : ((لاَ إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِي عَلَى رَأْسِكِ ثَلاَثَ حَثَيَاتٍ ثُمَّ تُفِيضِينَ عَلَيْكِ الْمَاءَ فَتَطْهُرِينَ))(16).
واتە : (أُمُّ سَڵمَە)ی خێزانی پێغەمبەر () فەرموویەتی : وتم ئەی پێغەمبەری خوا من ئافرەتێكم پەلكی سەرم تووند دەبەستم ئایا هەڵیوەشێنمەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ؟
فەرمووی : نەخێر تەنها ئەوەندەت بەسە كە سێ‌ گویل ئاو بكەیت بەسەر سەرتدا ئەنجا ئاو دەكەیت بەسەر هەموو لەشتدا و بەوە پاك دەبیتەوە . 
َعَنْ عَائِشَةَ (رضی الله عنها ) : ((أَنَّ أَسْمَاءَ سَأَلَتِ النَّبِيَّ () عَنْ غُسْلِ الْمَحِيضِ ؟ فَقَالَ : تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ ، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكَاً شَدِيدَاً حَتَّى تَبْلُغَ شُئُونَ رَأْسِهَا ، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَيْهَا الْمَاءَ ، ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً فَتَطَهَّرُ بِهَا .
فَقَالَتْ أَسْمَاءُ : وَكَيْفَ تَطَهَّرُ بِهَا ؟ فَقَالَ : سُبْحَانَ اللَّهِ تَطَهَّرِينَ بِهَا . 
فَقَالَتْ عَائِشَةُ ـ كَأَنَّهَا تُخْفِي ذَلِكَ ـ : تَتَبَّعِينَ أَثَرَ الدَّمِ . 
وَسَأَلَتْهُ عَنْ غُسْلِ الْجَنَابَةِ ؟ فَقَالَ : تَأْخُذُ مَاءً فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ - أَوْ تُبْلِغُ الطُّهُورَ - ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ حَتَّى تَبْلُغَ شُئُونَ رَأْسِهَا ثُمَّ تُفِيضُ عَلَيْهَا الْمَاءَ))
(17).
واتە : (أَسْمَا‌ء) پرسیاری كرد لە پێغەمبەر () سەبارەت بە خۆشۆردن لە حەیز (بێ‌ نوێژی) ؟ پێغەمبەریش () فەرمووی : یەكێك لە ئێوە ئاو و سیدرەكەی* دەبات خۆی پاك دەكاتەوە و باش خۆی خاوێن دەكاتەوە ، ئەنجا ئاو دەكات بەسەر سەریدا و بە تووندی دەستی تێدەخات تاوەكو ئاو دەگاتە بنی سەری ، ئەنجا ئاو دەكات بەسەر هەموو لەشیدا ، پاشان پارچەیەك لۆكە كە میسكی پێوەكرابێ‌ دەهێنێ‌ بۆ ئەوەی خۆیی پێ‌ پاك بكاتەوە .
(أَسْمَا‌ء) ووتی : چۆن خۆی پێ پاك بكاتەوە؟ پێغەمبەریش () لە شەرمدا فەرمووی : ((پاكی و بێ‌گەردی بۆ خوا خۆتی پێ‌پاك و خاوێن بكەرەوە)) .
عائیشە ـ وەك چۆن بڵێ‌ی ئەوەی ژێر بە ژێر پێ‌ی ووت ـ فەرمووی : پارچە لۆكەكە دەهێنیت بەسەر شوێنەواری خوێنەكەدا* .
وە پرسیاری لـێ‌ی كرد سەبارەت خۆشۆردنی لەشگرانی ؟ 
پێغەمبەریش () فەرمووی : یەكێك لە ئێوە ئاو دەبات و خۆی پاك دەكاتەوە و باش خۆی خاوێن دەكاتەوە ، ئەنجا ئاو دەكات بەسەر سەریدا و دەستی تێدەخات تاوەكو ئاو دەگاتە بنی سەری ، ئەنجا ئاو دەكات بەسەر هەموو لەشیدا .
ئەم فەرموودەیە ڕوون و ڕاشكاوە لە جیاوازی كردن لە نێوان خۆشۆردنی ئافرەت لە حەیز (سوڕی مانگانە) و خۆشۆردنی لە لەشگرانی ، چونكە جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەو ئافرەتەی كە لە حەیزدا بووە كەوا ڕۆبچێت و زیاتر دەستی بخاتە نێو قژی سەری و هەروەها لە خۆ خاوێن كردنەوەیشیدا بە ئەندازەیەك كە ئەوەندە جەختی نـــەكردووەتەوە لەسەری بۆ خۆشۆردنەكەی لە لەشگرانی ، هەروەكو چۆن فەرموودەكەی (أُمُّ سلمە) بەڵگەیە لەسەر پێویست نەبوونی هەڵوەشاندنەوەی پەلكی قژی بۆ خۆشۆردنەكەی لە لەشگرانی(18).
وە بنەوا (ئەصل) ئەوەیە كە : پەلكی قژی هەڵوەشێنێتەوە بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەیشتنی ئاو بەوەی كە لە ژێریدایە ، بەڵام چاوپۆشی كراوە لە ئەمە لە خۆشۆردنی لەشگرانیدا چونكە چەندبارە دەبێتەوە و ناڕەحەتیەكی زۆری تێدا بەدیدێت لە هەڵوەشاندنەوەیدا بە پێچەوانەوەی خۆشۆردنی حــەیــز كە لە مانگێكدا تەنها یەك جارە(19).
سوودێك : دروستە بۆ ژن و مێرد هەردووكیان پێكەوە لە یەك شوێندا خۆیان بشۆن و هەر یەكێكیان سەیری عەورەتی ئەوی تریان بكات ، لەبەر فەرمایشتی (عَائِشَە رضی الله عنها ) :  ((كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ اللَّهِ () مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ وَنَحْنُ جُنُبَانِ))(20).

واتە : من و پێغەمبەری خوا () هەردووكمان پێكەوە لە یەك تەشتدا خۆمان دەشۆرد لە كاتێكدا كە لەشگران بووین . [مەبەستی ئەوەیە : هەردووكیان لە یەك مەنجەڵ ئاویان دەبرد] .

چوارەم : خۆشۆردنە سوننەتەكان
1 ـ خۆشۆردن لە كاتی هەموو جووتبوونێكدا : لەبەر فەرموودەكەی (أَبُو رَافِع) : ((أَنَّ النَّبِيَّ () طَافَ ذَاتَ يَوْمٍ عَلَى نِسَائِهِ يَغْتَسِلُ عِنْدَ هَذِهِ وَعِنْدَ هَذِهِ ، قَالَ : فَقُلْتُ لَهُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلاَ تَجْعَلُهُ غُسْلاً وَاحِدَاً ؟ قَالَ : هَذَا أَزْكَى وَأَطْيَبُ وَأَطْهَرُ))(221).
واتە : پێغەمبەر  () ڕۆژێکیان بەسەر هەموو خێزانەکانیدا سوڕانەوە و لای ئەمەیان خۆی دەشۆرد و لای ئەمەشیان خۆی دەشوشت ، منيش (أَبُو رَافِع) پێیم  وت : ئەی پێغەمبەرت خودا بۆ هەمووی ناکەیت بە یەک خۆشۆردن فەرمووی : ئەوە چاکتر و باشتر و خاوێنترە . 

2 ـ خۆشۆردنی ئافرەتی حەیزدار (خويَندار / مُسْتَحَاضَة)* بۆ هەموو نوێژێک ، یان یەک خۆشۆردن بؤ هەردوو نوێژی نیوەرۆ و  عەسر ، وە یەک خۆشۆردنیش بۆ نوێژی عیشا و  مەغریب پێکەوە  : لەبەر فەرموودەکەی  (عَائِشَةَ) : ((أَنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ بِنْتَ جَحْشٍ اسْتُحِيضَتْ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ () ، فَأَمَرَهَا بِالْغُسْلِ لِكُلِّ صَلاَةٍ ...)) الـحديث(22).
واتة : (أُمَّ حَبِيبَة)ي كچی (جَحْشلە سەدەمی پێغەمبەری خوادا () کەوتە حاڵەتی  (خويَنداري / اسْتِحَاضَة)ەوە ، پێغەمبەریش  () فەرمانی پێ کرد بە خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک . 
وَفِي رِوَايَةٍ عَنْهَا : ((اسْتُحِيضَتِ امْرَأَةٌ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ () فَأُمِرَتْ أَنْ تُعَجِّلَ الْعَصْرَ وَتُؤَخِّرَ الظُّهْرَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلاً [وَاحِدَاً] ، وَأَنْ تُؤَخِّرَ الْمَغْرِبَ وَتُعَجِّلَ الْعِشَاءَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلاً [وَاحِدَاً] ، وَتَغْتَسِلَ لِصَلاَةِ الصُّبْحِ غُسْلاً))(23) .
واتە : ئافرەتێك لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا () كەوتە حاڵەتی (خوێنداری / اسْتِحَاضە)ەوە و فەرمانی پێ‌كرا بەوەی كە نوێژی عەسر پێش بخات و نوێژی نیوەڕیش دوا بخات* و یەك جار خۆی بشوات بۆ هەردووكیان پێكەوە ، هەروەها مەغریب دوا بخات و عیشایش پێش بخات و یەك جار خۆی بشوات بۆ هەردووكیان پێكەوە ، وە یەك جاریش خۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی .
3 ـ خۆشۆردن لە پاش بورانەوە و لەهۆش چوون  :لەبەر فەرمودەکەی (عَائِشَةَ  ) : ((ثَقُلَ النَّبِيُّ () فَقَالَ : أَصَلَّى النَّاسُ ؟ قُلْنَا : لاَ وَهُمْ يَنْتَظِرُونَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : ضَعُوا لِي مَاءً فِي الْمِخْضَبِ(191) ، فَفَعَلْنَا فَاغْتَسَلَ ثُمَّ ذَهَبَ لِيَنُوءَ(192) فَأُغْمِيَ عَلَيْهِ ، ثُمَّ أَفَاقَ ، فَقَالَ : أَصَلَّى النَّاسُ ؟ قُلْنَا : لاَ وَهُمْ يَنْتَظِرُونَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : ضَعُوا لِي مَاءً فِي الْمِخْضَبِ ، فَفَعَلْنَا فَاغْتَسَلَ ثُمَّ ذَهَبَ لِيَنُوءَ فَأُغْمِيَ عَلَيْهِ ، ثُمَّ أَفَاقَ ، فَقَالَ : أَصَلَّى النَّاسُ ؟ قُلْنَا : لاَ وَهُمْ يَنْتَظِرُونَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : ضَعُوا لِي مَاءً فِي الْمِخْضَبِ ، فَفَعَلْنَا فَاغْتَسَلَ ثُمَّ ذَهَبَ لِيَنُوءَ فَأُغْمِيَ عَلَيْهِ ، ثُمَّ أَفَاقَ ، فَقَالَ : أَصَلَّى النَّاسُ ؟ قُلْنَا : لاَ وَهُمْ يَنْتَظِرُونَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، ...)) فَذَكَرَتْ إِرْسَالَهُ إِلِى أَبِي بَكْرٍ وَتَمَامَ الْحَدِيث(24).
واتە : كاتێك كە پێغەمبەر () لەشی قورس و ناڕەحەت بوو بە هۆی سەختی نەخۆشیەكەیەوە فەرمووی : ئایا خەڵكی نوێژیان كردووە ؟ وتمان : نا چاوەڕێت ئەكەن ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : لە تەشتەكەدا ئاوم بۆ دابنێن ، ئێمەیش وامان كرد ، ئەنجا خۆی شۆرد و پاشان هەستا بۆ ئەوەی بڕوات كە چی بورایەوە ، ئەنجا بە هۆشهاتەوە و فەرمووی : ئایا خەڵكی نوێژیان كردووە ؟ وتمان : نا چاوەڕێت ئەكەن ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : لە تەشتەكەدا ئاوم بۆ دابنێن ، ئێمەیش وامان كرد ، ئەنجا خۆی شۆرد و پاشان هەستا بۆ ئەوەی بڕوات كە چی بورایەوە ، ئەنجا بە هۆشهاتەوە و فەرمووی :  ئایا خەڵكی نوێژیان كردووە ؟ وتمان : نا چاوەڕێت ئەكەن ئەی پێغەمبەری خوا ... ئەنجا (عَائِشَەَ) باسی ناردنی (أَبُو بَكْر) دەكات و تەواوی فەرموودەكە .
4 ـ خۆشۆردن لە دوای ناشتنی موشریك : لەبەر فەرموودەكەی (عَلِي بْن أَبِي طَالِب) : ((أَنَّهُ أَتَى النَّبِيَّ () فَقَالَ : إِنَّ أَبَا طَالِبٍ مَاتَ ، فَقَالَ : اذْهَبْ فَوَارِهِ ، [قَالَ : إِنَّهُ مَاتَ مُشْرِكَاً ، قَالَ : اذْهَبْ فَوَارِهِ] ، فَلَمَّا وَارَيْتُهُ رَجَعْتُ إِلَيْهِ فَقَالَ لِي : اغْتَسِلْ))(25).
واتە : عەلی كوڕی ئەبو طالب هات بۆ لای پێغەمبەر () و وتی : ئەبو طالب مردووە ، پێغەمبەر () فەرمووی : بڕۆ بیشارەوە ، [وتی : ئەو بە موشریكی مردووە ، فەرمووی : بڕۆ بیشارەوە] ، جا كە شاردمەوە گەڕامەوە بۆ لای و پێ‌ی فەرمووم : خۆت بشۆرە .
5 ـ خۆشۆردن بۆ هەردوو جەژن و ڕۆژی عەرەفە : لەبەر ئەوەی كە (الْبَیْهَقِی) دەیگێڕتەوە لە ڕێگەی (الشَّافِعِی)ەوە: عَنْ زَاذَانَ قَالَ : ((سَأَلَ رَجُلٌ عَلِيَّاً  عَنِ الْغُسْلِ ؟ قَالَ : اغْتَسِلْ كُلَّ يَوْمٍ إِنْ شِئْتَ ، فَقَالَ : لاَ الْغُسْلُ الَّذِي هُوَ الْغُسْلُ ؟ قَالَ : يَوْمَ الْجُمُعَةِ ، وَيَوْمَ عَرَفَةَ ، وَيَوْمَ النَّحْرِ ، وَيَوْمَ الْفِطْرِ))(26) .
واتە : پیاوێك پرسیاری كرد لە (عەلی) سەبارەت بە خۆشۆردن ؟ فەرمووی : هەموو ڕۆژێك خۆت بشۆ ئەگەر ویستت لـێ‌بوو ، وتی : نا ئەو خۆشوشتنەی كە خۆشۆردنە (واتە : غوسل كردن) ؟ فەرمووی : ڕۆژی جومعە و ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان . 
6 ـ خۆشۆردن لە دوای شۆردنی مردوو : لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (): ((مَنْ غَسَّلَ مَيِّتَاً فَلْيَغْتَسِلْ))(27).
واتە : هەركەسێك مردوویەكی شۆرد ئەوا با خۆیبشۆرێت .
7 ـ خۆشۆردن بۆ ئیحرام كردن بە عومرە یان حەج : لەبەر فەرموودەكەی (زَيْد بْن ثَابِت ) : ((أَنَّهُ رَأَى النَّبِيَّ () تَجَرَّدَ لإِهْلاَلِهِ وَاغْتَسَلَ))(28) .
واتە : (زَیْد)ی كوڕی (ثابِت) پێغەمبەر ()ی بینیوە جلەكانی بەری داكەندووە بۆ ئیحرام كردن و خۆیی شۆردووە .
8 ـ خۆشۆردن بۆ ڕۆیشتنە نێو مەككە : عَنْ ابْنِ عُمَرَ : ((أَنَّهُ كَانَ لاَ يَقْدَمُ مَكَّةَ إِلاَّ بَاتَ بِذِي طُوَى حَتَّى يُصْبِحَ وَيَغْتَسِلَ ، ثُمَّ يَدْخُلُ مَكَّةَ نَهَارَاً ، وَيَذْكُرُ عَنِ النَّبِيِّ () أَنَّهُ فَعَلَهُ))(29) .
واتە : لە (عبدالله ی كوڕی عومەر)ەوە : ئەو هەركاتێك ڕۆیشتبێت بۆ مەككە ئیللا شەو لە (ذی طوی) ماوەتەوە تاوەكو ڕۆژی لـێ‌ دەبوویەوە و خۆیی دەشۆرد ئەنجا بە ڕۆژ دەڕۆیشتە نێو مەككەوە ، وە لە پێغەمبەر ()ی دەگێڕایەوە كە ئەو وایكردووە .

وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن


(1) صحيح : [مُختصر م 151] ، م (1 / 269 / 343) ، د (1 / 366 / 214) .
(2) متفق عليه : خ (1 / 228 / 130) ، م (1 / 251 / 313) ، ت (1 / 80 / 122) .
(3) إسناده حسن صحيح : [(الإرواء (1 / 162)] ، حم (1 / 247 / 82) .
(4) نيل الأوطار : (1 / 242) . 
(5) صحيح : [ص . د 216] ، ت (1 / 74 / 113) ، د (1 / 399 / 233) .
(6) صحيح : [مُختصر م 152] ، م (1 / 271 / 348) . 
سوودێك : لە هەندێك ریوایەتی تردا هاتووە پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی : ((إِذَا الْتَقَى الْخِتَانَانِ فَقَدْ وَجَبَ الْغُسْلُ)) [ص . جه رقم : (608)] واتە : ئەگەر جێ‌ی خەتەنەی ژن و مێرد گەیشتن بە یەك ئەوا خۆشۆردن پێویست دەبێت لەسەریان . بڕوانە : [فتح الباری : (1 / 512 ـ 513)]  (وەرگێڕ)
(7) صحيح : [الإرواء 128] ، ن (1 / 109) ، ت (2 / 58 / 602) ، د (2 / 19 / 351) .
(8) متفق عليه : خ (1 / 420 / 320) ، م (1 / 262 / 333) ، د (1 / 466 / 279) ، ت (1 / 82 / 125) ، ن (1 / 186) ، وألفاظهم غير البخاري : ((فَاغْسِلِي عَنْكِ الدَّمَ)) واتە : خۆت بشۆ لە خوێنەكە .
(9) متفق عليه : خ (2 / 357 / 879) ، م (2 / 580 / 846) ، د (2 / 4 ـ 5 / 337) ، ن (3 / 93) ، جه (1 / 346 / 1089) . 

(10) متفق عليه 
(11) "اسْتَبْرَأَ" : أي استقصى وخلص من عهد الغسل وبرئ . واتە : ئاوی پێ‌گەیاند و نجاتی بوو لە شۆردنی و لە ئەستۆی نەما .  
(12) متفق عليه : خ (248) ، م (316)  
(13) متفق عليه : خ (1 / 368 / 256) ، م (1 / 259 / 329) . 
(14) رواه أصحاب السنن ، واللفظ لابن ماجه .
سوودێك : دەڵێم : ئەم (لفظ)ـە ئەوەی لـێ‌ تێدەگەین كەوا پێغەمبەر () لە پاش (غوسل كردن) دەستنوێژی نەگرتووە ، بەڵام ئەوەی لـێ‌ تێنـــاگەین كەوا تەنها بەو (غوسل كردن)ەوە نوێژی كردبێت ، چونكە ڕواڵەتی ئەم (لفڤ)ـە تەنها [دەستنوێژگرتنی پاش خۆشۆردن ڕەتدەكاتەوە] و باسی نوێژ كردنی تێدا نییە [سوودەكەی تر بخوێنەرەوە] .
(15) صحيح : [ص . جه 470] ، جه (1/191/579) ، د (1/425/247) ، ن (1/137) ، ت (1/72/107).
وَقَالَ التِّرْمِذِيُّ : (وَهَذَا قَوْل غَيْر وَاحِد مِنْ أَصْحَاب النَّبِيّ () وَالتَّابِعِينَ أَنْ لَا يَتَوَضَّأ بَعْد الْغُسْل) .
واتە : ئەمە وتەی زیاتر لە یەكێكە لە صەحابەكانی پێغەمبەر () و تابعین كەوا دەستنوێژ ناگرێت لە پاش خۆشۆردن .
سوودێكی تر : دەڵێم : ئەم (لفظ)ـەی (أبو داود) بۆ ئەم فەرموودەیەی (عَائِشَەَ ) هــۆكاری ئەو دەستنوێژ نەگرتنەوەیەمان بۆ ڕووندەكاتەوە ، ئەویش بریتییە لەوەی كەوا پێغەمبەر () لە پێش (غوسل كردن) دەستنوێژی گرتووە بۆیە دووبارە لە پاش (غوسل كردن) دەستنوێژی نەگرتووەتەوە ، ئەمەش لەم (لفظ)ـەدا زۆر ڕوونە : ((... وَلاَ أُرَاهُ يُحْدِثُ وُضُوءَاً بَعْدَ الْغُسْلِ)) واتە : وە گومان نابەم لە پاش خۆشۆردنەكەی سەرلەنوێ‌ دووبارە دەستنوێژی گرتبێتەوە ، باشە بۆ (لە پاش خۆشۆردنەكەی سەرلەنوێ‌ دووبارە دەستنوێژی نەگرتووەتەوە) ؟!
وەڵام : چونكە پێغەمبەر () لە پێش (غوسل كردن) دەستنوێژی گرتووە ، ئەمەش لە دەقی فەرموودەكەوە ((.. يُحْدِثُ وُضُوءَاً ..))  وەرمان گرتووە .
قَالَ صَاحِبُ عَوْنِ الْمَعْبُودِ [(1 / 292] : ( "يَغْتَسِلُ" : مِنْ الْجَنَابَة "وَيُصَلِّي" : بَعْد الْغُسْل "الرَّكْعَتَيْنِ" : قَبْل الصُّبْح " وَ " : يُصَلِّي "صَلَاة الْغَدَاة" : أَيْ الصُّبْح ، "وَلَا أُرَاهُ" : بِالضَّـمِّ أَيْ لَا أَظُنّهُ " يُحْدِثُ " : مِنْ الْإِحْدَاث أَيْ يُجَدِّد "وُضُوءَاً بَعْد الْغُسْل" : اِكْتِفَاءَاً بِوُضُوئِهِ الْأَوَّل قَبْل الْغُسْل كَمَا فِي أَكْثَر الرِّوَايَات ، أَوْ بِانْدِرَاجِ اِرْتِفَاع الْحَدَث الْأَصْغَر تَحْت اِرْتِفَاع الْأَكْبَر بِإِيصَالِ الْمَاء إِلَى جَمِيع أَعْضَائِهِ : قَالَ التِّرْمِذِيُّ : هَذَا قَوْل غَيْر وَاحِد مِنْ أَصْحَاب النَّبِيِّ (r) وَالتَّابِعِينَ أَنْ لَا يَتَوَضَّأ بَعْد الْغُسْل . 
قُلْت : لَا شَكّ فِي أَنَّهُ () كَانَ يَتَوَضَّأ فِي الْغُسْل لَا مَحَالَة ، فَالْوُضُوء قَبْل إِتْمَام الْغُسْل سُنَّة ثَابِتَة عَنْهُ ، وَأَمَّا الْوُضُوء بَعْد الْفَرَاغ مِنْ الْغُسْل فَلَمْ يُحْفَظ عَنْهُ () وَلَمْ يَثْبُت) .
وتەی زانایان لەم بوارەدا : 
 قال الـمُلا علي القاري : (عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : ((أَنَّ النَّبِيَّ () كَانَ لاَ يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الْغُسْلِ)) أي اكتفاء بوضوئه الأول في الغسل وهو سنة ، أو باندراج ارتفاع الحدث الأصغر تحت ارتفاع الأكبر بإيصال الماء إلى جميع أعضائه وهو رخصة ... [ثُمَّ ذكر لفظ أبـي داود] .. قال ابن حجر : وقالوا ولا يشرع وضوءان اتفاقا للخبر الصحيح : "كان () لاَ يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الْغُسْلِ مِنَ الْجَنَابَةِ) [مرقاة الـمفاتيح شرح مشكاة المصابيح : (2 / 367)] .
وقال الـحافظ ابن رجب الـحنبلي : (ولكن قد صحت السنة بالوضوء قبل الغسل ، وأما الوضوء بعد الغسل فلم يصح فيهِ شيء ... وأصل هذا : أن الـجمع بين الوضوء والغسل هوَ السنة عندَ الـجمهور ، لكن الأفضل : أن يتوضأ قبل الغسل ، ثُم يغتسل على ما سبق من صفة الوضوء مع الغسل .
 فإن اغتسل ولـم يتوضأ ، فهل يرتفع حدثاه بذلك ، أم لا يرتفع إلا حدثه الأكبر خاصة ، ويبقى حدثه الأصغر ، فلا يستبيح الصلاة بدون تجديد الوضوء ؟
هذا فيهِ قولان للعلماء ، هما روايتان عن أحمد أشهرهما : أنه يرتفع حدثاه بذلك ، إذا نوى بغسله رفع الـحدثين جميعاً .
والثانية : لا يرتفع حدثه الأصغر بدون الوضوء ، وحكي عن مالك وأبـي ثور وداود ، فإذا اغتسل ولَمْ يتوضأ ارتفع حدثه الأكبر ، ولَمْ يرتفع الأصغر حتى يتوضأ) [فتح الباري شرح صحيح البخاري للحافظ ابن رجب الـحنبلي : (2/6)] .
(16) صحيح : [الإرواء 136] ، م (1/ 259/330) ، د (1/426/ 248) ، ن (1/131) ت (1/71 /105) ، جه (1 / 198 / 603) .
(17) صحيح : [مختصر م 172] ، م (1 / 261 / 332) .
سوودێك : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەوا شەرم كردن ڕێ‌گــر نییە لە ئافرەتان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی هەروەك لە كۆتایی ئەم فەرموودەیەدا هاتووە : فَقَالت عَائِشَەُ : : ((نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الأَنْصَارِ لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ)) . واتە : دایكە (عَائِشَە ) لە پاش گێڕانەوەی ئەم فەرموودەیەدا فەرموویەتی : باشترین ئافرەت ئافرەتانی ئەنصار بوون ، چونكە شەرم كردن ڕێ‌ی لێ نەدەگرتن لە فێربوونی شەرعدا . [بڕوانە نامیلكەی : (ئافرەتان و فێربوونی زانستی شەرعی)]   (وەرگێڕ) 

* سیدر : بریتییە لە داری نەبك یان كنار یان گۆێژ كەوا گڵاكەی بۆنێكی خۆشی هەیە و وشك دەكرێتەوە و بەكاردەهێنرێت بۆ پاك و خاوێن كردنەوە ، جا بە مەبەستی سوود بینین لە بۆنەكەی تێكەڵ بەو ئاوە دەكرێت كەوا بۆ خۆشۆردنی پاك بوونەوە لە حەیز (سوڕی مانگانە) بە كار دەهێنرێت .
(18) متفق عليه : م (1 / 256 / 321) ، خ (1 / 374 / 263) ، ن (1 / 129) .
(19) حسن : [ص . جه 480] ، د (1 / 370 / 216) ، جه (1 / 194 / 590) .
* (ئافرەتی خوێندار / الْمَرْأَەُ الـمُسْتَحَاضە) : ئەو ئافرەتەیە كە بە شێوازی نائاسایی خوێن لە دامێنی دێتە دەرەوە جگە لە كاتی حەیز و زەیسانیدا بە هۆی پژانی خوێنی دەماری مناڵدانەوە یان بە هۆی دانانی لەولەبەوە (بەستنی مناڵدان) .          (وەرگێڕ)
(20) صحيح : [ص . د : 269] ، د (1 / 483 / 289) .
(21) صحيح : [ص . د : 273] ، د (1 / 487 / 291) ، ن (1 / 184) .
(22) الْمِخْضَب : الإناءُ الذي يُغسل فيه الثياب من أي جنس كان . واتا ئەو شتەیە کە جلی تێدا دەشۆردرێت لە هەر جۆرێک بێت .

(23) لِيَنُوء : لينهض بُجهد . واتە : بۆ ئەوەی هەستێتەوە بە زۆر لە خۆ کردن  .
(24) متفق عليه : م (1 / 311 / 418) ، خ (1 / 172 / 687) .
(25) صحيح الإسناد : [الـجنائز ص 134] ، ن (1 / 110) ، د (9 / 32 / 3198) .
تێبینیەك : ئەم بڕگەیە [قَالَ : إِنَّهُ مَاتَ مُشْرِكَاً ، قَالَ : اذْهَبْ فَوَارِهِ] لە فەرموودەكەدا باس كراوە بەڵام لە نێو كتێبی (الوجیز)ەكەدا نەهاتووە !  (وەرگێڕ) 
(26) السنن الكبرى للبيهقي رقم : (6343) .
(27) صحيح : [ص . جه 1195] ، جه (1/ 470 / 1463) . [وظاهر الأمر يفيد الوجوب ، وإنَّما لـم نقُلْ بهِ لـحديث ابن عباس  أَنَّ النَّبِيَّ () قَالَ : ((لَيْسَ عَلَيْكُمْ فِي غُسْلِ مَيِّتِكُمْ غُسْلٌ إذَا غَسَّلْتُمُوهُ ، فَإِنَّ مَيِّتَكُمْ لَيْسَ بِنَجَسٍ ، فَحَسْبُكُمْ أَنْ تَغْسِلُوا أَيْدِيَكُمْ)) رواه : ك (1 / 386) ، هق (3 / 398) . ا . هـ بتصرفٍ من أحكام الـجنائز للألبانـي ص : (53)] .
واتە : ڕواڵەتی ئەو فەرمانە ئەوە دەگەیەنێت كەوا (خۆشۆردن لە دوای شۆردنی مردوو) واجبە ، بەڵام ئێمە وامان نەوت لەبەر فەرموودەكەی (ابن عباس) كەوا پێغەمبەر  فەرموویەتی : "خۆشۆردنتان لەسەر نییە بە هۆی شۆردنی مردووتانەوە ئەگەر شۆردتان ، چونكە مردووی موسڵمان پیس نییە ، ئەوەندەتان بەسە كە هەردوو دەستان بشۆن" .  
(28) حسن : [الإرواء : 149] ، ت (2 / 163 / 831) .
(29) متفق عليه : [م (2 / 227 / 1259)] وهذا لفظه ، خ (3 / 435 / 1573) ، د (5 / 318 / 1848) ، ت (2 / 172 / 854) .

سەردان: ٩,٤٦٤ بەش: خۆشۆردن (غوسل)