ئەگەر لەدوای چەند سەعاتێک لە بیر کردنەوە لەشەهوەت لەگەڵ میزدا مەنی دەرچوو ، ئایا خۆشوشتن واجب دەبێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لەدوای چەند سەعاتێک لە بیر کردنەوە لەشەهوەت لەگەڵ میزدا مەنی دەرچوو ، ئایا خۆشوشتن واجب دەبێ؟

یەکەم :
گەر ئینسان هەستی بەجوڵانی مەنی کرد بەڵام دەرنەچوو ئایا خۆ شوشتنی لەسەر واجب دەبێت ؟

جیاوازی هەیە لەنێوان جمهوری زانایان وحەنابیلەکاندا لەم بابەتەدا ، جمهوری زانایان پێیان وایە : خۆشوشتن واجب نابێ تاوەکو مەنی نەیەتە دەر ، جا ئەگەر کەسێک هەستی بەدەرچوونی مەنی کرد بەڵام دەرنەچوو ئەوا خۆشوشتنی لەسەر پێویست نی یە ، بەپێچەوانەی حەنابیلەکان کەپێیان وایە تەنها بەهەست کردن بەجوڵانی مەنی خۆ شوشتن واجب دەبێت هەر چەند دەریش نەچێت .

لە " الموسوعة الفقهية " (16/50-51)دا ، هاتووە :
" هەرکەسێک هەستی بەجوڵانی مەنی کرد ، زەکەری گرت ، ومەنی دەرنەچوو ، ئەوا لەلای جمهوری زانایان و لەڕیوایەتێکی ئیمام ئەحمەدا بەلەشگران ئەژمار ناکرێت ، بەڵام بۆچوونی مەشهور لەئیمام ئەحمەدەوە ئەوەیە کە بەلەش گران ئەژمار دەکرێت وخۆشوشتنی لەسەر پێویستە ، وئینکاری ئەوە دەکەن کەمەنی بگەڕێتەوە و(القاضي) ئەوەی کردووە بەبەڵگە کەلای حەنبەلیەکان تەنها بەجوڵانی مەنی لەش گران دەبێت ، وەهەروەها چونکە لەخۆشوشتندا حساب بۆ ئارەزوو دەکرێت وئارەزوش بەجوڵانی مەنییەکە هاتووەتە جێ .
وە ابن قدامة ئەوەی کردووەتە بەڵگە لەسەر لەش گران نەبوون تەنها بەدەرچوونی مەنی نەبێت ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر خۆشوشتنی گرێ داوە بە بینینی مەنییەوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( إذا رأت الماء ) ، واتە : گەر مەنی بینی .
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وإذا فَضَخْتَ الماءَ فاغتسل ) ، واتە : گەر بەڕوونی مەنی بیندراو دەرچوو ئەو کات خۆت بشۆ ، وقسەی ئیمام ئەحمەد لەسەر ئەوەیە گەر مەنی بجوڵێت حەتمەن دەبێ دەرچێت ، بەڵام دوادەکەوێت وتاخیر دەبێت .

دووەم :
گەر مەنی جوڵا بەشهوەت و هەست کردن بەخۆشی ، بەڵام لەکاتی دەرچوونیدا هەست بەو شەهوەت وخۆشییە نەکرا ، بەشێوازێک پێش دەرچوونی مەنییەکە ئارەزوی دامرکایەوە ، جالەم حاڵەتەدا مەزهەبی جمهوری زانایان ئەوەیە کەخۆشوشتنی لەسەر واجب دەبێ .

لە " الموسوعة الفقهية " (16/51)دا ، هاتووە : " حسابی لەشگرانى بۆ دەکرێت ئەو کەسەى گەر مەنییەکەی جوڵا بەشەهوەتەوە ودوا تر بەبێ شەهوەت دەرچوو وئەمەش مەزهەبی ( المالكية والشافعية والحنابلة وأبي حنيفة ومحمد )" انتهى .

وە ڕیوایەتێک هەیە لەئیمام ئەحمەدەوە دەربارەی ئەم بابەتە : ئەوەش جیاوازی کردنە لەنێوان دەرچوونی پێش میز ، و لەم حالەتەدا خۆ شوشتن واجبە ، و لەنێوان ئەوەی دوای میز مەنی دەر بچێت ، ولەم حاڵەتەدا خۆشوشتن واجب نابێت .

الشيخ ابن عثيمين رحمه الله لەتەعلیقیدا لەسەر "الكافي" ابن قدامة "دەڵێت : ( لەئیمام ئەحمەدەوە هاتووە گەر مەنی پێش میز دەرچوو ئەوا خۆشوشتن واجب دەبێت ) چونکە ئێمە دەزانین ئەو ئاوە ئەو مەنیەیە کە جوڵاوە .

کەواتە گەر پێش میز دەرچوو ئەوا خۆشوشتن واجب دەبێت چونکە ئەو ئاوە ئەو مەنیەیە کە جوڵاوە ، بەڵام گەر دوای میز دەرچوو خۆشوشتن واجب دەبێت بۆ ؟ چونکە ئیحتمالی غەیری مەنیشی لێ دەکرێت و بەبێ ئارەزوو دەرچووبێت ، واتە : گەر مەنییەکە جوڵا وگوتمان : خۆشوشتن واجب نی یە وپاشان مەنییەکە دەرچوو پێش میز کردن ، ئەوا خۆ شوشتن واجب دەبێت ؛ چونکە ئەو مەنییە ئەو مەنییەیە کەپێشتر جوڵاوە کەگوتمان بەجوڵانی خۆشوشتن واجب نی یە ، بەڵام گەر دوای میز دەرچوو ، ئەوا خۆشوشتن واجب نی یە ؛ چونکە گەر ئەو مەنییەیی یەکەم جار بوایە کەجوڵابوو ئەوا لەگەڵ میزدا دەردەچوو ، جا کاتێ کەمیز پاڵی نانێت ودەرناچێت ، ئەوا گومانی ئەوەی لێ دەکرێت مەنییەکی تر بێت وبەبێ ئارەزوو دەرچووبێت ، جا کەمەنی بەبێ ئارەزوو دەرچوو خۆ شوشتن واجب نابێت " انتهى .

وە تۆ لەپرسیارەکەتدا ئاماژەت بەوە کردووە مەنی یەکە کەلەگەڵ میزدا دەرچووە ، وئەمە ئەوە تەئکید دەکاتەوە ئەو مەنییە ئەو مەنییەیە کەپێشتر جوڵابوو بەشەهوەتەوە ، بۆیە خۆشوشت واجب دەبێت لەم حاڵەتەدا ، چونکە بەشەهوەتەوە دەرچووە ، بەڵام تەنها دوا کەوتووە ودرەنگ دەرچووە ، وئەمەش ڕێگری ناکا لەواجب بوونی خۆشوشتن .

والله أعلم .

سەردان: ٤,٩١٢ بەش: خۆشۆردن (غوسل)