ئەگەر کەسێک بە لەشگرانى مرد ئایا نیشانەى ئیمان لاوازیە؟ وە ئایا یەک جار دەشۆردرێت یان دوو جار؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک بە لەشگرانى مرد ئایا نیشانەى ئیمان لاوازیە؟ وە ئایا یەک جار دەشۆردرێت یان دوو جار؟

یەکەم :
مردنی مرۆڤ بەلەش گرانی بەڵگە نی یە لەسەر ئیمان لاوازی و عاقیبەت شەڕی ، مادام بەهۆکارێکی شەرعی لەشگران بووبێت ، وەک جوت بوون لەگەڵ خێزاندا یاخود توشی لەشی گرانی بوون لەخەودا .
هاوەڵی بەڕێز حنظلة رضي الله عنه شەهید بوو لەکاتێکدا لەشی گران بوو ، و فریشتەکان شوشتیان ، و بەسەرهاتەکەی مەشهورە ، ابن إسحاق وغەيری ئەویش گێڕاویانەتەوە ، هەروەک الحافظ ابن حجر رحمه الله لە "فتح الباري"دا ئاماژەی پێداوە .

دووەم :
گەر کەسێک بەلەش گرانی مرد ، یاخود ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو و مرد ، ئەوا یەک جار دەشۆردرێت ، و پێویست ناکات دوو جار بشۆردرێت ؛ چونکە شوشتنی لەبەر مردنەکەی جێگەی لەشگرانی یەکەش دەگرێتەوە ، هەروەک چۆن گەر چەند هۆکارێک کۆببنەوە بۆ دەس نوێژ کرتن ، وەک دەرچوونی با ، ومیز ، خەوتن ، لەم کاتەدا بۆ هەمویان یەک جار دەس نوێژ دەگیردرێت .
وانظر : "كشاف القناع" (2/87) .

وە ئیمامی النووي رحمه الله لە "المجموع" (5/123) دا ، دەڵێت : " مەزهەبی ئێمە بەو شێوەیەیە گەر کەسێک مرد و لەشی گران بوو یاخود لەسوڕی مانگانەدا بوو ئەوا یەک جار دەشۆردرێت ، وئەمە بۆچوونی هەموو زانایانە جگە لە الحسن البصري کە دەڵێت : دوو جار دەشۆردرێت ،
ابن المنذر دەڵێت جگە الحسن البصري کەس ئەم بۆچوونەی نەبووە لەزانایان .
والله أعلم .

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله
کە ئایا هەر کەسێک لەناکاو مرد و لەشی گران بوو بەهەر هۆکارێک ئایا تاوان بار دەبێت ؟
لە وەڵامدا فەرمویەتى :
نەخێر تاوان بار نابێت گەر کەم تەرخەم نەبێت ،بۆ نموونە کەسێک لەگەڵ خێزانی جووت دەبێت دوای خۆر کەوتن یاخود دوای نوێژی بەیانی ، پاشان لەناکاو دەمرێت ئەوا هیچ تاوان بار نابێت ، بەڵام بەنیەتی لەش گرانی ومردنیش دەشۆردرێت ، وتەنها یەک جار شوشتن کافیە .

سەردان: ٤,٦٩٧ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو