ئایا نوێژى قەزا هەیە وە ئەگەر هەیە بۆچى لەكاتى نەخۆشى و سەفەردا مەجالى نەكردنى نەدراوە. : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژى قەزا هەیە وە ئەگەر هەیە بۆچى لەكاتى نەخۆشى و سەفەردا مەجالى نەكردنى نەدراوە.

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
1- قەزاكردنەوەى نوێژ تەنها بۆ خەوتن و لەبیر چوونە یان بۆ شتێكە هۆكارێكى شەرعى هەبێت نەك بەئەنقەست یان تەمبەڵى یان مەشغوڵ بوون بەڵێ ڕاستە لەكاتى نەخۆشى و سەفەردا هەر دەبێ بكرێت ئەمەش بەڵگەیە لەسەر قەزا نەكردنەوەى جگە لە خەوتن و لەبیرچوون.
2- پارەى موچەى انفال بە میرات حیساب ناكرێت بەڵكو موچەیە بۆ خێزانى (انفال كراو) یان بۆ منداڵەكانى دەبڕرێتەوە بەبەڵگەى ئەوەى قانونى ئەو موچەیە ئەوەیە ئەگەر ژنەكە مێردى كرد دەبڕرێت یان منداڵەكان گەورە بوون دەبڕرێت كەوا بوو بە ماڵى كەسى ئەنفال كراو حیساب ناكرێت بەڵكو موچەیەكە لە لایەن حكومەتەوە بۆ ژنى ئەنفال كراو یان بۆ مناڵەكانى یان بۆ كەسێك كە حكومەت دیارى دەكات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە