ئەگەر لەكاتى خۆى دا نوێژت نەكرد چەند دەقەیەك تەئخیرت كرد ئەوە گوناهبار دەبم؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لەكاتى خۆى دا نوێژت نەكرد چەند دەقەیەك تەئخیرت كرد ئەوە گوناهبار دەبم؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
نوێژكردن لەكاتى خۆیدا یەكێكە لە كردەوە چاكەكان لە شەریعەتى ئیسلامدا جا لە فیقهى ئیسلامدا بۆ هەموو نوێژێكى فەرز كات دانراوە ئەوە بوو جبریل سەلامىخواى لەسەر بێـت لە دوو ڕۆژدا كاتى هەموو نوێژەكانى بۆ پێغەمبەرى خوا دیارى كرد لە ڕۆژى یەكەمدا سەرەتاى كاتى نوێژەكانى پێ ووت وە لە ڕۆژى دووەم دا كۆتایى نوێژەكانى پێ ووت وە پێى ووت: (ما بين هذين الوقتين وقت) واتە: لەنێوان سەرەتا و كۆتاییدا كاتى نوێژەكانە.
جا پێویستە لەو كاتەى بۆمان دیارى كراوە نوێژەكانمان ئەنجام بدەین وە لە كۆتایى كاتەكان دواى نەخەین ئەگەر لەمەیان دوا بخرێت تاوانبار دەبین و تاوانێكى گەورەشە خوا پەنامان بدات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە