ئایا تاوانبار دەبین شەو تا بەیانى بە لەشگرانیەوە بمێنینەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تاوانبار دەبین شەو تا بەیانى بە لەشگرانیەوە بمێنینەوە؟

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە حەرامە لەسەر کەسى لەشگران کە نوێژ بکات و تەواف بکات و لە مزگەوتدا بمێنێتەوە و قورئان بخوێنێ و دەستى لێ بدات .
وە باشتر و چاکتر وایە بۆ ئەو کەسەى کە لەشى گرانە پەلە بکات بۆ خۆشۆردن نەوەک لە بیرى بچێت ،یان خەوى لێ بکەوێت و بۆ نوێژەکەى خەبەرى نەبێتەوە یان درەنگ خەبەریان ببێتەوە و تاوەکو خۆیان بشۆن نوێژەکەیان لەدەست بڕوات،  وە ئەگەر کەسى لەشگران ویستى بە لەشگرانیەوە بخەوێ یان خواردن بخوات یان دوبارە جووت ببێ لەگەڵ خێزانى ئەوا سوننەتە کەوا دەست نوێژ بگرێت .
دایکى ئیمانداران عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێ دەفەرموێ :
پێغەمبەرى خوا گەر لەشى گران بوایە و بیویستایە خواردن بخوات یان بخەوێ ئەوا دەستنوێژێکى دەگرت وەکو ئەو دەست نوێژەى کە بۆ نوێژ دەگیرێت .رواه مسلم ( 305 ) .
وە ئیمامى عومەر ڕەزاى خواى گەورەى لێ بێ پرسیارى کرد لە پێغەمبەرى خوا کە ئایا کەسێک لە ئێمە دەتوانێ بخەوێ لە کاتێکدا کە لەشى گران بێ؟
پێغەمبەرى خوا لە وەڵامدا فەرمووى : بەڵێ ، گەر دەستنوێژى گرت .
شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەفەرموێ :
بۆ کەسى لەشگران سوننەتە کە دەست نوێژ بشوات گەر ویستى خواردن بخوات یان خواردنەوە بخواتەوە یان بخەوێ یان دوبارە بچێتەوە لاى خێزانى ، بەڵام کەراهەتى هەیە بە لەشگرانیەوە بخەوێ گەر دەستنوێژ نەشوات .
مجموع الفتاوى " ( 21 / 343 ) .

 

سەردان: ١٣,٨٣٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)