ئەگەر گۆڕێ هەڵدەینەوە دەبینین کە هیچ نەگۆڕاوە و نە تەسک بوەتەوە وە نە فراوان؟ ماناى وایە سزاى گۆڕ نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر گۆڕێ هەڵدەینەوە دەبینین کە هیچ نەگۆڕاوە و نە تەسک بوەتەوە وە نە فراوان؟ ماناى وایە سزاى گۆڕ نیە؟
پرسیار:

چۆن وەڵامی کەسانێک بدەینەوە کە نکۆڵی بوونی سزای گۆڕ دەکەن بەبەڵگەی ئەوەی دەڵێن ئەگەر گۆڕێ هەڵدەینەوە دەبینین کە هیچ نەگۆڕاوە و نە تەسک بوەتەوە وە نە فراوان؟

دەکرێ بە چەند شێوەیەک وەڵام بدرێتەوە:
یەکەم :
سزای گۆڕ سابت و دامەزراوە بەبەڵگەی شەرعی و خوای گەورە سەبارەت بە ئالی فیرعەون دەفەرموێت:
(ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ)
واتە" به‌یانیان و ئێواران ده‌برێنه‌ دیاری ئاگری دۆزه‌خ ڕۆژێکیش قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت (فه‌رمان ده‌درێ) دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه‌ سه‌خترین سزاوه‌."
وە پەیامبەری خوا دەفەرموێ:
(فَلَوْلَا أَنْ لَا تَدَافَنُوا لَدَعَوْتُ اللَّهَ أَنْ يُسْمِعَكُمْ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ الَّذِي أَسْمَعُ مِنْهُ ، ثُمَّ أَقْبَلَ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ ، فَقَالَ : " تَعَوَّذُوا بِاللَّهِ مِنْ عَذَابِ النَّارِ " ، قَالُوا : نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ عَذَابِ النَّارِ ، فَقَالَ : " تَعَوَّذُوا بِاللَّهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ " ، قَالُوا : نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ )
واتە(لەترسی ئەوە نەبوایە کە ئیتر واز لەناشتنی مردوەکانتان بێنن و نەیان نێژن ئەوا داوام دەکرد لە خوای گەورە کە توانای بیستنی سزای گۆڕی پێ بدانایە و بتان بیستایە وەک چۆن من دەیبیستم و پاشان پەیامبەر لای کردەوە و سێ جار فەرمووی پەنا بگرن بەخوا لەسزای گۆڕ و هاوەڵانیش سێ جار پەنایان گرت بەخوا لەسزای گۆڕ)
وە لەفەرمودەیەکی تردا پەیامبەری خوا دەفەرموێ: (يُفْسَحُ لَهُ فِي قَبْرِهِ مَدَّ بَصَرِهِ) واتە ( بەئەندازەی بینینى چاو گۆڕەکەی بۆ فراوان دەکرێ)
ئەمانە و چەندین دەق و بەڵگەی تر کە بەرپەرچدانەوە و نکۆڵیکردنیان جائیز و ڕێپێدراو نیە تەنها لەبەر ووتەیەکی گریمانە و گوماناوی و بەڵکو لەسەر موسوڵمانە ملکەچوون و باوەڕپێهێنانیان۰

دووەم:
سزای گۆڕ لە بنەماو ئەسڵدا لەسەر ڕۆحە و بابەتێکی هەستپێکراو نیە لەسەر لاشە و ئەگەر بابەتێکی هەست پێکراو بوایە لەسەر لاشە ئەوا نەدەبوە بابەتێکیی باوەڕهێنان بە پەنهان و غەیبی و ئەوکات باوەڕپێهێنانی هیچ سوودێکی نەدەبوو بەڵکو بابەتێکی غەیبی و پەنهانیە و لەژیانی بەرزەخدایە و نابێ و ناکرێ پێوانە و قیاس بکرێ بە ژیانی ئەم دونیا۰

سێیەم:
سزا و خۆشی و فراوانی و تەسکی گۆڕ تەنها مردوەکە دەیبینێ و هەستی پێ ئەکات و بۆ جگە لەمردوەکە نیە ، بۆ نمونە مرۆڤ کە لەسەر جێگەی نوستنەکەی خەوتوە بەڵام خەو دەبینێ لە خەویدا هەڵدەستێ و ڕادەکات و دەڕوات و دێت و لەخەڵک دەدات و لێی دەدرێ و لەشوێنی تەسک و ناخۆش یان فراوان و خۆش و ڕازاوەدایە و تەنها خۆی هەست بەمانە دەکات و کەسانی چواردەوری هەستی پێناکەن و نایبینن۰
بۆیە واجب و پێویستە لەسەر موسوڵمان باوەڕ بەم بابەتانە بێنێ و بەڕاستیان بزانێ و بڵێ سمعنا و أطعنا .
فتاوى أركان الإسلام لفضیلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٥,٠٥٣ بەش: بیروباوه‌ڕ