عەلمانیەكان چەند جۆرن و حوكمى شەرع دەربارەیان چى یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
عەلمانیەكان چەند جۆرن و حوكمى شەرع دەربارەیان چى یە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
عەلمانیەت دوو جۆرە:
یەكەم: عەلمانیە بیروباوەڕیەكان، ئەوانەى كە دەزانن عەلمانیەت بە واتاى بێ دینى دێت و باوەڕیشیان پێیەتى وبەرگریشى لێدەكەن وهەوڵى بڵاوبونەوەشى دەدەن، ئەوانە توشی كوفری گەورە بوون ئەگەر تەوبە نەكەن ونەگەڕێنەوەو واز لەو عەلمانیەتە كوفرە نەهێنن ئەوە بەهەشت نابینن و شوێنیان دۆزەخە پەنا بەخوا.
دووەم: عەلمانیە بەرژەوەندچییەكان، ئەوانەى كە باوەڕیان بە ئیسلام هەیەو بێ دین نین و باوەڕیشیان بە عەلمانیەت نیە، كە لا دینیە. بەڵام شوێن عەلمانیەكان كەوتوون تەنها لە ڕواڵەتدا نەك بە بیروو باوەڕ، بە نیەتی پاك یان بە نەزانی، وە یان لە ترسان یان لە برسان، وە یان لەبەر وەدەسخستنى پلەو پایەو دەسەڵات وكورسى وماڵ وسامان.
نابێت ئەم جۆرەى دووەم وەكو یەكەم سەیر بكرێت؛ چونكە جۆرى یەكەم كوفرى بیروباوەڕە و لە دین پێى دەردەچێت، بەڵام جۆرى دووەم: كوفرى عەمەلى یەو تاوانێكی گەورەیە بەڵام خاوەنەكەى پێى لە دین دەرناچێت.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالطيف] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٣٧ بەش: بیروباوه‌ڕ