ئەگەر ژن مێردەکەى بۆ نوێژى بەیانى خەبەر نەکاتەوە تاوانبار دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ژن مێردەکەى بۆ نوێژى بەیانى خەبەر نەکاتەوە تاوانبار دەبێت؟
پرسیار:

ئایا من تاوانبار دەبم كە مێردەكەم بەئاگا نەهێنمەوە بۆ نوێژ ، چونكە ئەو كە خەوت نایەوێت هیچ كەسێك بەخەبەری بكاەوە ، وە پێی ووتوم: كەسی خەوتوو عوزری هەیە هەتاوەكو بەخەبەر دێتەوە؟

پێویستە لەسەر ئافرەت مێردەكەی بەخەبەر بهێنێتەوە بۆ نوێژ و ئاگاداری بكاتەوە ، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ] واتە : وە هاریكاری یەكتر بكەن ـ ئەی باوەڕداران لەنێو خۆتاندا ـ لەسەر ئەنجامدانی كرداری خێر وچاكە ، و تەقوای خوادا ، وە هاریكاری یەكتر مەكەن لەسەر كردارێك كە تاوان وسەرپێچی و شكاندنی سنورەكانی خوای پەروەردگاری تێدا بێت
وە لەوكارەدا دەبێت بەشێوازێكی جوان و لەسەرخۆبێت و ئەگەریش لە ئاژاوەیەكی لەوە گەورەتر ترسا وەكو تەڵاق و جیابوونەوەی لەمنداڵەكانی ئەوا بەدڵ پێی ناخۆش بێت و هیچی لەسەر نیە ، چونكە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت:  مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فبقلبه وَذَلِكَ أَضْعَف الْإِيمَان " . رَوَاهُ مُسلم .
وە مێردەكەت خۆی تاوانبار دەبێت لەبەر كەمتەرخەمی لەو روكنە گەورەیەی ئیسلامدا ، لەكاتێكدا واجبە لەسەری كە هۆكار بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی نوێژ و ئەوەش عوزرنیە كە خەوتووە چونكە كەسێك هەیە كە بەئاگای بهێنێتەوە و خۆی رێگەی پێ نادات ، و ئەوە پێی دەوترێت كەمتەرخەمی و ترسی ئەوەی هەیە مێردەكەت هەڕەشەی ئەم ئایەتە بیگرێتەوە كە دەفەرموێت: [فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5) ] . واتە : جا هاوارو واوه‌یلا و سزاى سەخت بۆ نوێژگه‌رانێك ، ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به‌ نوێژه‌کانیان لێی غافڵن.
وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٢٩٥ بەش: ئافرەتان