ئایا واجبە منداڵی باڵغ نەبوو پەیوەست بكەیت بە نوێژی جەماعەتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واجبە منداڵی باڵغ نەبوو پەیوەست بكەیت بە نوێژی جەماعەتەوە؟

لە مەرجەكانی تەكلیف بریتین لە:
باڵغ بوون و عەقڵ وژیری.
بۆیە كەسی شێت فەرمانی پێ ناكرێ‌ بەو كارە ، بەڵام منداڵ فەرمانی پێ دەكرێت بەنوێژ لەحەوت ساڵیدا و لێی دەدرێ‌ لە دە ساڵیدا ، ئەمەش بۆ ئەوەیە منداڵەكە ڕابهێنرێت لەگەڵ نوێژكردندا هەتا خووی پێوەدەگرێت هەرچەندە لەماڵیشەوە بیكات ئاساییە ، چونكە ئەو لە بنەڕەتدا موكەلەف نیە بەڵام سەرپەرشتیارەكەی پێویستە لەسەری كە فەرمانی پێ بكات بەكارە چاكەكان لەدوای شەهادەتەوە ، بۆ ئەوەی خوو بە دینداریەوە بگرێت ئەو منداڵە ، و واز لە شتە ناپەسەند و خراپەكان بهێنێت.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٢,٧٧٥ بەش: پەروەردەى منداڵ