باوكم كڕین و فرۆشتنەكانی بە ڕیبایە، ئایا حوكمی مانەوە چیە لەماڵەكەیدا كە بزانی ئەو ماڵە لەو پارەیە بونیاد نراوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوكم كڕین و فرۆشتنەكانی بە ڕیبایە، ئایا حوكمی مانەوە چیە لەماڵەكەیدا كە بزانی ئەو ماڵە لەو پارەیە بونیاد نراوە؟

باوكت – خوا ئیصلاحی ئێمە وئەویش بكات - لە دوو حاڵەت دەرناچێت :
حاڵەتی یەكەم : یان ئەوەتا ماڵەكەی هەمووی لە ڕیبایە ، ئەوەش لەخۆتەوە دیارە ، یان ڕیباو تێكەڵەیە لە حەرامی تر وەكو مەی وبەراز فرۆشتن یان هەر شتێكی تری پیسی حەرام ، بەهەرحاڵ لەم حاڵەتەدا خواردن و خواردنەوەی لەگەڵدا مەخۆ ولەگەڵیدا مەمێنەرەوە ، مەگەر ناچاربیت بۆ مانەوەو خواردن و خواردنەوە و تۆش هیچ سەرچاوەیەكی بژێویت نەبێت، ئەوا لەوحاڵەتەدا ئاساییە هەتاوەكو دەتوانیت خۆت بژێنیت و پێت دەكرێت خواردن وخواردنەوە بۆخۆت پەیدابكەیت ئەوكات شتی لەگەڵ مەخۆ و لە ماڵیدا بمێنەرەوە.
حاڵەتی دووەم: یان ئەوەتا ماڵەكەی تێكەڵەیە لە حەرام و حەڵاڵ و حەڵاڵەكەیشی ناتوانرێ‌ جیابكرێتەوە ، بەڵام تۆ دەزانیت كە تێكەڵەیە لە حەرام و حەڵاڵ ئەوا ، هیچ ڕێگریەك نیە لە مانەوەدا.
وە ئامۆژگاری باوكت دەكەین كە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆلای خوا لە ڕیباخۆری ، جا ئەگەر تۆبەی كردو بەیەكجاری وازی لێ هێنا ئەوا چاكترە و ئەوەشی پێشتر خواردوویەتی ئەوا تاوانی لەسەر نیە و پێویستە لەسەری ئیصلاحی حاڵی خۆی بكات بەتۆبە و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە والله أعلم.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٢,٥٢٣ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى