چەند جۆر ڕیبا هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند جۆر ڕیبا هەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى

ڕیبا لەشەریعەتی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامە و لەگوناهە گەورەکانە ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ۚ ) . (البقرة :٢٧٥) .
واتە : خوا کڕین و فرۆشتنی حهڵال کردوه و ریبای حهرام کردووه .
وە لەئایەتێکی تردا فەرمویەتی : ( يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ) . (البقرة :٢٧٦) .
واتە : خوا پیت و بهرهکهتی ریبا ناهێڵێ وه برهو به خێرو بهخشین ئهدات .
ریبا چەند جۆرێکی هەیە :
١- ربا الدین ؛ بریتیە لە دانی پارە یان زێر یان زیو بەکەسێک بەقەرز بەمەرجی گەراندنەوەی بەزیادەوە .
٢- ربا الفضل ؛ بریتیە لە گۆرینەوەی پارە بە پارە یان زێر بە زێر یان زیو بە زیو یان گەنم بە گەنم یان جۆ بەجۆ یان خورما بەخورما یان خوێ بەخوێ دەست بە دەست بەڵام بەزیادەوە و بەبێ یەکسانی .
٣- ربا النسیئة ؛ بریتیە لە کرین و فرۆشتنی پارە بەپارە وەکو خۆی بەبێ زیادە بەڵام بەقەرز و بەبێ دەست بەدەست ؛ وەکو کرینی دۆلار بەقەرز یان کرینی زێر و زیو بەقەرز .
هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

سەردان: ٥,٤٦١ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى