ئێمە لە دەرەوەین مانگانە پارە دەدەین بە بانک بۆ ئەوەی ئەگەر شتێكمان لێ بقەومێ ئەوان یارمەتیمان دەدەن ئایا حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە لە دەرەوەین مانگانە پارە دەدەین بە بانک بۆ ئەوەی ئەگەر شتێكمان لێ بقەومێ ئەوان یارمەتیمان دەدەن ئایا حەرامە؟
پرسیار:

مامۆستای بەڕێز من دەرەوەى وڵاتم لەم وڵاتە هەموو كەس خۆی تەئمین دەكات (تأمین حیاة) پارە دەدەین مانگانە بە ئەو بانكە بۆ ئەوەی ئەگەر شتێكمان لێ بقەومێ ئەوان یارمەتیمان دەدەن بەڵام نازانم بۆ ئەو پارەیە حەرامە؟ من مناڵەكەم ساڵی پار سوتا زۆر شوێنی سەقەت بوو ئەگەر ئەو پارە لەوان وەربگرم بۆ تەجمیلكردنی منداڵەكەم ئەو پارە بە هەمان شێوە حەرامە؟ خوای گەورە یارمەتی دەری هەموو موسڵمانان بێت لەگەڵ ئێوەش .

مەسەلەی تأمین لە فیقهی ئیسلامی دا بریتی یە لە گرێبەستێك لە نێوان بیمەدار (مؤمَّن) لەگەڵ بیمەكراو (مؤمَّن له) كە بریتی یە لەوكەسەی بیمە بە قازانجی بەمەرج گیراوە كە بڕێك لە ماڵ یان موچەیەك یا ماڵێكی بەرامبەری پێ دەدرێت لەكاتی ڕوداودا یان لەكاتی ترسدا كە لە گرێ بەستەكەیاندا ڕونكراوەتەوە بە پێی قیست لایەنی یەكەم دەیدات بە لایەنی دووەم ، ئەنجا ئەوەش بزانە (بیمە) تأمین جۆری زۆرە وەك بیمەی بازرگانی ، كەسێتی ، ژیان ، تەندروستى ، كۆمەڵایەتی....هتد .
جا زانایانی سەردەم لە دوای تاوتوێ كردنی زۆر ئەم كارەیان بە حەرام داناوە ، چونكە سوخواردنی تێدایە و كەم و زۆری تێدایە وە قومار و نەزانینی تێدایە ، جا پێویستە موسوڵمان خۆی لەم كارە بپارێزێت .

مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ١,٨٨٩ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى