بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٣٦ کۆی سەردان: ١٤١١٣٧٩
پرسیار لەوێنەدا
قەرز کردن لە بانکێک کە مامەڵە بە ڕیبا دەکات بۆ کڕینی خانو دروستە؟

یەکەم : تەعامول کردن بەڕیبا لەتاوانە گەورەکانە ، خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا هەڕەشەیەکی توندی کردووە سەبارەت بەو کەسانەى کە ڕیبا دەخۆن و خەریکى مامەڵە و کارى ڕیبا و سوو خواردنن و دەفەرموێ : 
( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ * فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ) البقرة/278، 279 ، واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە تەقوای خوای گەورە بكەن وە ئەگەر شتێك لە ڕیباتان لە دەستدا ماوە یان لەسەر خەڵكی ماوە ئەوە وازی لێ بێنن ئەگەر ئێوە ئیمانداری حەقیقی و ڕاستەقینەن‌و فەرمانی خوای گەورە جێبەجێ بكەن [فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ] ئەگەر ئەوەی كە خوای گەورە ئەمرتان پێ ئەكات جێبەجێتان نەكرد وە بەردەوام بوون لەسەر ڕیبا ئەوە جەنگێك رابگەیەنن لەگەڵ خوای گەورە‌و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم واتە: ئیمام‌و پێشەوای موسڵمانان ئەبێ ئیعلانی جەنگیان لە بەرامبەردا بكات [وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ] بەڵام ئەگەر هاتوو تەوبەتان كرد ئەوە دەستمایەی خۆتان بۆ خۆتانە [ لا تَظْلِمُونَ] زوڵم لە كەس ناكەن لەو كەسانەی كە ئیشتان لەگەڵیان كردووە بەوەی كە زیادە‌و ڕیبایان لێ بسەنن [وَلا تُظْلَمُونَ] وە ئێوەش زوڵمتان لێ ناكرێ بەوەی كە دەستمایەكەیشتان لەناو بدەن ،نەخێر دەستمایەی خۆتان بۆ خۆتان ئەمێنێتەوە

دووەم :
هەروەها فەرموویەتی : ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ) البقرة/275
واتە : ئەو كەسانەی كە ڕیبا ئەخۆن لە ڕۆژی قیامەتدا هەڵناسنەوەو زیندوو ناكرێنەوە ئیلا وەكو كەسێك نەبێ كە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێ‌و تووشی صەرع و پەركەم و فێ بووبێت، چۆن بێ ئاگایە ئەوانیش ئاوا بەو شێوازە لە ساحەی مەحشەردا زیندوو ئەكرێنەوە (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەش كە جنی دەچێتە لەشی مرۆڤەوە‌و توشی صەرع‌و پەركەم‌و فێ‌ دەبێت) [ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا] چونكە ئەمان لە دونیادا وتیان: كڕین و فرۆشتنیش وەكو ڕیبایەو جیاوازی نیەو هەردووكی یەكسانە، كە ئەمەیش رەخنە گرتن‌و نارازی بوون بوو بە شەرع [وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا ] لە كاتێكدا كە جیاوازیان هەیە خوای گەورە كڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ كردووە بەڵام ڕیبای حەرام كردووە ئیتر ئێوە چۆن ئەڵێن: كڕین و فرۆشتن و ڕیبا فەرق و جیاوازیان نیە [فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى] جا هەر كەسێك ئامۆژگاریەكی لە پەروەردگارەوە بۆ هات كە ڕیبا حەرامە وە دەستی لێ‌ هەڵگرت‌و وازی لێ‌ هێنا‌و فەرمانی خوای جێبەجێ كرد [ فَلَهُ مَا سَلَفَ] ئەوەی كە پێشتر بە ڕیبا وەری گرتووە لۆمە ناكرێ لەبەر ئەوەی پێش حەرام بوونی ڕیبا دەستی كەوتووە [وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ] وە كاریشی ئەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە بەوەی كە خوای گەورە لێی خۆش بێت [وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ] بەڵام هەر كەسێك لە دوای ئەوەی كە زانی ڕیبا حەرامە بگەڕێتەوە بۆ ڕیبا خواردن ئەوانە هاوەڵ‌و ئەهلی دۆزەخن‌و ئەوان بە نەمری تیایدا ئەمێننەوە (بەڵام ئەگەر بەحەڵاڵی نەزانن ئەوە بە هەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخدا نامێننەوەو دەردەكرێن ئەگەر شەریكیان بۆ خوا دانەنابێت)

سێیەم :
پێغەمبەری خوا صلی الله عيه وسلم فەرموویەتی : ( الربا اثنان وسبعون بابا أدناها مثل إتيان الرجل أمه ) رواه الطبراني في الأوسط، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم 3537
واتە : ڕیبا حەفتا و دوو جۆره کەمترنیان وەک ئەوە وایە پیاو لەگەڵ دایکی خۆی زینا بکات ؟‼ .
وە عبدالله ی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : « لعن رسول الله آكل الربا ، وموكله ، وشاهده ، وكاتبه » مسند أحمد ، رقم (2737) ، سنن أبي داود ، رقم (3333) ، سنن الترمذي ، رقم (1206) .
واتە : پێغەمبەری خوا صلی الله عيه وسلم لەعنەتی کردووە لەو کەسانەی کە ڕیبا دەخۆن و لەوانەش کە دەبنە هاوکاریان و شاهیدیان و نوسەریان .

جا هەموان بەشدارن لەو تاوانەدا کە ئەو مامەڵە بەڕێدەکەن هەریەک لە بەڕێوەبەری بانک و ئەوانەش یاریدەدەرین لەبەڕێکردنی مامەڵە ڕیبەویەکاندا وهەرەوەها ئەوانەش ڕیباکە دەخۆن و ئەوانەش ڕیبا دەدەن .

چوارەم : وە زانایان کۆ دەنگن لەسەر حەڕامیەتی هەموو قەرزێک کە ببێتە هۆی قازانج کردن .
ابن قدامة رحمه الله دەڵێت : هەموو قەرزێک بەمەرج بگیرێت کەشتێکی زیادەی تێدا بدرێت ئەوا حەڕامە بەبێ خلاف .
وە ابن المنذر دەڵێت : زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی گەر ئەو کەسەی قەرز دەدات بەمەرجى دابنێ لەسەر ئەو کەسەی قەرزی پێدەدات شتێکی زیادەی بداتێ ویاخود هەدیەیەکی بداتێ ، بەو شێوازە قەرزی دا ، ئەوا وەرگرتنی ئەو زیادەیە ڕیبایه .

وە لە(أبي بن كعب وابن عباس وابن مسعود) گێڕدراوەتەوە کە ڕێگریان کردووە لەهەر قەرزێک کەببێتە هۆی قازانج گەیاندن بەو کەسەی قەرزەکە دەدات. المغني 6/436

جا بەگشتی ئەو جۆرە مامەڵانە حەرامن ، وەدروست نی یە بۆ کەسی موسوڵمان کەم تەرخەم بێت لەمامەڵە کردن بەڕیبا دوای ئەوەی بزانێت ئەو هەڕەشە توندانەی لێ کراوە ، وەهەرەوەها دوای ئەوەی بزانێت کەحەرامێکی قەتعی یە ، بەڵکو واجبە لەسەری بەدوای حەڵاڵدا بگەڕێت ، چونکه بەڕاستی هەر لاشەیەک بەحەرام پەروەردە ببێت ئەوا ئاگر لەپێش ترە بۆی ، وەهەر کەسێک واز لەشتێک بێنێت لەبەر خودا ، خودا قەرەبووی بۆ دەکاتەوە .

وەپرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة) دەربارەی حوکمی وەرگرتنی قەرز بۆ بونیات نانی خانوویەکی هاکەزایی و سادە لەبانکێک کەمامەڵە بەڕیباوە دەکات ؟

لەوەڵامدا گوتوویانە :
حەڕامە وەرگرتنی قەرز (بە شێوەیەک کە ڕیبای تیا بێ) لەبانک و غەیری بانکیش جا بۆ دروست کردنی خانو بێت یاخود بۆ کڕین خۆراک بێت ویاخود بۆ کڕینی جل و بەرگ بێت ویاخود بۆ کڕینی دەرمان بێت ، و یاخود بۆ تیجارەت کردن بێت ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەو ئایەتانەی ڕێگری دەکەن لە ڕیبا خواردن ، وەهەروەها لەبەر ئەو فەرموودانەش کەبەڵگەن لەسەر حەڕامیەتی ڕیبا ، وەهەروەها دروست نی یە پارە لەو بانک و جێگایانەدا دابنێت کەمامەڵە بەڕیباوە دەکات .

وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
فتاوى اللجنة الدائمة (13/385)
والله تعالى أعلم .



سەردان: ٥٤٨ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى

یاری کردن لەگەڵ خێزاندا لەکاتێکدا لەسوڕی مانگانەدا بێت یاخود منداڵی بوبێت و هێشتا پاک نەبوبێتەوە دروستە؟ئایا ڕاستە پێغەمبەری خوا کاتێ خێزانی (زيد)ی بینیوه پێی سەرسام بووە ، و داوای لە زيد کردوە تەڵاقی بدات بۆ ئەوەی خۆی مارەی بکات ؟