ئایا حوكمی تەقلید كردنەوەی هێما و لۆگۆ بازرگانیەكان چیە؟ وە ئایا دروستە كڕین و فرۆشتن بە هێمای ساختەوە بكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی تەقلید كردنەوەی هێما و لۆگۆ بازرگانیەكان چیە؟ وە ئایا دروستە كڕین و فرۆشتن بە هێمای ساختەوە بكرێت؟

واتە خەڵكانێك دەیانەوێت نیشانە و هێمای كاڵا ئەصڵیەكە بەساختەكراوی لەسەر شمەك و كاڵاكەی خۆیان دابنێن بۆ ئەوەی وەكو ئەصڵیەكە بێتە پێش چاو و دەركەوێت.
ئەمە دروست نیە ، لەبەر ئەوەی فێڵ وتەڵەكەیە وخواردن وبردنی ماڵی یەكترە بەناڕەوا ، چونكە كڕیار ئەو كاڵا وشمەكە دەكڕێت لەبەر ئەوەی بەهۆی بینینی ئەو نیشانە هێمایەوە لەسەری بە ئەصلی تێدەگات ئەگینا نایكڕێ ، وە ئەمەش بە درۆ و غەش وساختە هەژماردەكرێت.
وە ئەوەشی بەم كارە بزانێت ئەوا نابێ ئەو كاڵایە بكڕێت لەبەر ئەوەی هاوكاری فرۆشیارەكەی تێدایە لەكاری ساختەدا.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ١,٩٢١ بەش: کار و بازرگانی