بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٨٥ کۆی سەردان: ٧٧٣٧٢٢
پرسیار لەوێنەدا
حوكمی لەپەنجەكردنی ئەنگوستیلە بۆ پیاوان چیە بەتایبەت ئەگەر لەئاڵتون ـ زێڕ ـ بێت ؟

لەپەنجەكردنی ئەنگوستیلەی ئاڵتون بۆ پیاوان حەرامە ، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە ئاڵتون و ئاوڕێشم فەرموویەتی : ‏( ‏أحل الذهب والحرير لإناث أمتي، وحرم على ذكورها ‏)‏ ‏[‏رواه الإمام أحمد في ‏"‏مسنده‏"‏ ‏(‏4/392، 393‏)‏ بنحوه، ورواه النسائي في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏8/161‏)‏ كلاهما من حديث أبي موسى رضي الله عنه ‏‏‏]‏ ، وە جارێكیان لەدەستی پیاوێكدا ئەنگوستیلەیەكی ئاڵتون دەبینێت و فڕێی دەدات ، و فەرمووی : ‏‏( ‏يعمد أحدكم إلى جمرة من نار فيضعها في يده‏ )‏ ‏[‏ رواه الإمام مسلم في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏3/1655‏)‏ من حديث عبد الله بن عباس رضي الله عنهما ‏‏‏] .
بۆیە ئەنگوستیلەی ئاڵتون حەرامە لەسەر پیاوان ، بەڵام ئەنگوستیلەی زیو یان كانزاكانی تر جگە لەو ئەگەرچی گران بەهاش بێت ، ئەوا بۆ پیاوان هیچی تێدا نیە ، تەنها ئەوە حەرامە و نابێت پیاوان بەكاری بهێنن زنجیری ئاڵتون و جگە لەوە ، وە ئەو چاویلكانەش كە ئاڵتونیان تێدایە ، وە كاتژمێریش كە ئاڵتونی تێدایە ، وە پێنوسیش كە ئاڵتونی تێدایە ، پایاوان نابێت ئاڵتون بەكاربهێنن ، ئەوەی كە دروستە پێكەوەبەستنی ددانە بەئاڵتون لەبەر پێویستی ، و دروستكردنی لووتی بڕاوەیە ، خوای پەروەردگار زاناترە .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء



سەردان: ٤٤٨ بەش: تاوانه‌كان

حوکمى خواردنى ئەو گۆشتانەى کە لە هەندێك وڵاتی بیانیەوە دەهێنرێت چیە؟ئەگەر کەسێک لەدین هەڵبگەڕێتەوە و مورتەد ببێتەوە پاشان بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئایا نوێژ و حەج و ڕۆژوەکانى دوبارە دەکاتەوە؟