ئەگەر کەسێک لەدین هەڵبگەڕێتەوە و مورتەد ببێتەوە پاشان بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئایا نوێژ و حەج و ڕۆژوەکانى دوبارە دەکاتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک لەدین هەڵبگەڕێتەوە و مورتەد ببێتەوە پاشان بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئایا نوێژ و حەج و ڕۆژوەکانى دوبارە دەکاتەوە؟
پرسیار:

حوكمی شەریعەت چیە بەرامبەر بەكەسێك كە پاشگەز و مورتەد دەبێتەوە لەئیسلام و پاشان دەگەرێتەوە ، ئایا ئەو كردەوانەی كە لەدەستی چوون لە بنەواكانی ئیسلام وەكو حەج و ڕۆژوو و نوێژ دووبارە دەكاتەوە ، یان ئەوەندەی بەسە كە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ؟

ووتەی ڕاست و دروست لە ووتەی زانایان ئەوەیە كە : كەسی هەڵگەڕاوە و مورتەد ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام و جارێكی تر بێتەوە ناو ئیسلام بەتۆبەكردن و گەڕانەوەی بۆ لای خوای پەروەردگار ، ئەوە ئەو كردەوانەی كە پێشتر ئەنجامی داوون ـ پێش هەڵگەڕانەوەكەی ـ دوبارەیان ناكاتەوە ، چونكە خوای پەروەردگار ئەوەی بەمەرج داناوە بۆ پوچەڵبوونەوەی كردەوەكان كە ئەو كەسە لەسەر پاشگەزبوونەوەكەی بمرێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : ‏‏{‏وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُوْلَـئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأُوْلَـئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ‏}‏ ‏[‏سورة البقرة‏:‏ آية 217‏‏‏]‏ . ئەوتا بۆ پوچەڵبوونەوەی كردەوەكانی ئەوەی بەمەرج گرتووە كە مرۆڤ بەردەوام بێت لەسەر پاشگەزبوونەوەكەی و تاكو لەسەری دەمرێت ، ئایەتەكەش ئەوە دەگەیەنێت كە مرۆڤ ئەگەر تۆبە بكات ، ئەوا ئەو كردەوانەی كە پێش پاشگەزبوونەوەكەی كردوویەتی دروستە و پاداشت دەدرێتەوە لەسەریان ـ إن شا‌ء الله تعالی ـ .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٧٣٢ بەش: تەوبە کردن