حوکمى خواردنى ئەو گۆشتانەى کە لە هەندێك وڵاتی بیانیەوە دەهێنرێت چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خواردنى ئەو گۆشتانەى کە لە هەندێك وڵاتی بیانیەوە دەهێنرێت چیە؟
پرسیار:

گۆشتی بێ‌ ئێسقانی خاو ـ لێنەنراو ـ لە هەندێك وڵاتی بیانیەوە دەهێنین ، و لەبەر هەرزانی نرخەكەی بەكارهێنانی زۆربووە ، ئایا خواردنی بەو شێوەیە دروستە؟

 ئەو گۆشتەی كە لەجگە لەوڵاتانی موسڵمانانەوە دەهێنرێت دوو بار وحاڵیان هەیە :
حاڵەتی یەكەم : ئەو گۆشتە لەوڵاتێكەوە بێت ئەهلی كیتاب بن ، واتە : خەڵكەكەی پابەندبووی ئاینی جولەكە ئان گاوربن ، و ئەوەی هەڵدەستێ‌ بەسەربڕینی كەسێكی خاوەن كتێب بێت و بەڕێگەی شەرعی ئەنجامی بدات ، ئەوا ئەم جۆرە حەڵاڵە بەكۆڕای موسڵمانان ، لەبەر ووتەی خوای پەروەردگار كە فەرموویەتی : {‏ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ‏ }‏ ‏[ ‏سورة المائدة‏ :‏ آية : 5‏‏‏ ] ، چونكە شتەكانی تر جگە لەسەربڕاوەكان حەڵاڵن لەئەهلی كیتاب و جگ لەوانیش ، وەكو : دانەوێڵە و بەروبووم ، میوەجات و جگە لەوانەی كە پێویست بەسەربڕین ناكەن .
حاڵەتی دووەم : ئەوەی كە لە وڵاتێكی بێباوەڕەوە كە ئەهلی كیتاب نین ، وەكو وڵاتە شیوعیەكان و بتپەرستەكان ، ئەمەیان ناخورێت مادام كەسێكی موسڵمان یان خاوەن كتێب هەڵنەستی بەسەربڕینی ، یان گومان هەبێت لە شێوازی سەربڕینی : ئایا بەشێوەی شەرعیە ، یان بەشێوەیەكی ناشەرعیە ؟ وە موسڵمانیش فەرمانی پێكراوە بە ئحتیاتكردن و وازهێنان لەوەی كە شوێنی گومانە ، وە ئەوەش كە گومانی تێدا نیە ئەوەندە زۆرە كە پێویستمان بە گوماناویەكان نەبێت ، چونكە خواردنەكان ئەگەر شتی پیس بن ئەوا ترسناكیەكی زۆریان هەیە ، چونكە پیسی دەرخواردی بخۆرەكەی دەدەن ، وە بەتایبەت سەربڕاوەكان كاریگەریەكی گەورەیان هەیە ، جا دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت : ئەوەی هەڵدەستێ‌ بەسەربڕینی لەوانە بێت كە سەربڕاوایان حەڵاڵە ، كە ئەوانیش موسڵمان و كەسانی خاوەن كتێبە ، وە سەربڕینەكەش بەشێوەیەكی شەرعی بێت ، وە ئەگەر ئەو دوو مەرجەی تێدا نەبێت ئەوا مردارۆبووە و حەرامە .
بەهەرحاڵ ئەم گۆشتانەی كە دەهێنرێن كە باسكراوە گۆشتێك بێت لە وڵاتی خاوەن كتێبەوە بێت و بەڕێگەیەكی شەرعی سەربڕابێت ئەوا حەڵاڵە ، بەڵام ئەگەر بەڕێگەی ناشەرعی سەرببڕێت وەك ئەوەی كە بەكارەبا لەناو بچێت ، یان هاوشێوەی ئەوە بێت ئەوا حەرامە ، وە ئەگەر شتەكەت جێی گومان بوو و لەلات ڕوون نەبوو ئەوا وازی لێبهێنە بۆ ئەوەی كە گومانت لـێ‌ نیە ... خواش زاناترە .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٣٤٩ بەش: خواردن و خواردنەوە