حوكمی دانیشتن بەمتمانەكردنە سەر ناولەپی دەستی چەپ و دانانی لەپشەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی دانیشتن بەمتمانەكردنە سەر ناولەپی دەستی چەپ و دانانی لەپشەوە ؟

ئەم جۆرە دانیشتنە پێغەمبەری خوا بەوە وەسفی كردووە كە دانیشتنی ئەوانەیە كە خای پەروەردگار غەزەبی لێگرتوون ـ واتە : جولەكەكان ـ . بەڵام دانانی هەردوو دەست لەپشتەوە و متمانەكردنەسەریان ئەوە هیچی تێدا نیە ، وە ئەگەر تەنها دەستی ڕاستیشی دابنێت ئەوا هەر هیچی تێدا نیە ، بەڵكو ئەوەی كە پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام وەسفی كردووە كە دانشتنی غەزەب لێگیراوەكانە تەنها ئەوەیە كە دەستی چەپی بخاتە پشتی و نالەپەكانی بخاتە سەر زەوی و متمانەی بكاتەسەر ، ئا ئەمەیە كە پێغەمبەری خوا بەوە وەسفی كردووە كە دانشتنی غەزەب لێگیراوەكانە  .
قاله الشيخ ابن عثيمين رحمه الله في : " شرح رياض الصالحين" (ص 930) .

سەردان: ٢,١٤٢ بەش: ئادابەکان