ئەو شتانەى کە سوننەتە دەستنوێژیان بۆ بگیرێت کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو شتانەى کە سوننەتە دەستنوێژیان بۆ بگیرێت کامانەن؟

ئەوەی كەوا سوننەتە دەستنوێژی بۆ بگیرێت :
یەکەم ـ زیكری خوای گەورە : لەبەر فەرموودەی (الْمُهَاجِر بْنِ قُنْفُذ) : كەوا سەلامی كردووە لە پێغەمبەر () لە كاتێكدا كە دەستنوێژی گرتووە ، پێغەمبەریش () وەڵامی نەداوەتەوە تاوەكو دەستنوێژی گرتووە ئەنجا وەڵامی داوەتەوە و فەرموویەتی: ((إِنَّهُ لَمْ يَمْنَعْنِي أَنْ أَرُدَّ عَلَيْكَ إِلاَّ أَنِّي كَرِهْتُ أَنْ أَذْكُرَ اللَّهَ إِلاَّ عَلَى طَهَارَةٍ)) صحيح : [ص . جه 280] ، د (1/34/17) ، جه (1/126/350) ، ن (1/37) وليس عنده الـمرفوع .
واتە : ئەوە بەڕاستی هیچ شتێك نەبووە ڕێگر لەوەی كە وەڵامت بدەمەوە تەنها ئەوە نەبێت كە پێم باش نەبوو زیكری خوا بكەم بە بێ‌ دەستنوێژ .
دووەم ـ خەوتن : لەبەر ئەوەی كە (الْبَرَاء بْن عَازِب) دەیگێڕێتەوە فەرموویەتی : پێغەمبەر () فەرموویەتی : ((إِذَا أَتَيْتَ مَضْجَعَكَ فَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاَةِ ، ثُمَّ اضْطَجِعْ عَلَى شِقِّكَ الأَيْمَنِ ، ثُمَّ قُلْ : اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ ، وَوَجَّهْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ ، لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلاَّ إِلَيْكَ ، اللَّهُمَّ آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ ، فَإِنْ مُتَّ مِنْ لَيْلَتِكَ فَأَنْتَ عَلَى الْفِطْرَةِ ، وَاجْعَلْهُنَّ آخِرَ مَا تَتَكَلَّمُ بِهِ)) متفق عليه
واتە : ئەگەر ڕۆیشتیتە سەر جێگای خەوتنت ئەوا دەستنوێژ بگرە وەكو چۆن دەستنوێژ دەگریت بۆ نوێژ ، ئەنجا بە لای ڕاستدا ڕاكشێ‌ ، ئەنجا بڵێ‌ : (خوایە من گیانی خۆمم دایە دەستی تۆ ، وە خۆمم ڕوو كرد لە تۆ ، وە باری خۆمم بە تۆ ڕاسپارد ، وە پشتم بە تۆ بەستووە ، بە مەبەستی وەدەست خستنی ئەوەی كە لە لای تۆیە لە خێر و پاداشت و پەناگرتنیش لە ئەوەی كە لە لای تۆیە لە سزا و عیقاب ، هیچ پەناگە و ڕزگاركەرێك نییە لە سزای تۆ تەنها خۆت نەبیت ، خوایە من باوەڕم هێناوە بەو كتێبەت كە داتبەزاندووە ، وە بەو پێغەمبەرەشت كە ناردووتە) ، جا ئەگەر لە ئەو شەوەتدا بمریت ئەوا تۆ لەسەر دینداری و سوننەت دەمریت ، وە با ئەمەش دوا شت بێت كە دەیڵێیت .
سێیەم ـ لەشگران ئەگەر ویستی شتێك بخوات یان بخواتەوە یان بخەوێت یان جووتبوون دووبارە بكاتەوە : عَنْ عَائِشَةَ (رضی اللە عنها ) قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ () إِذَا كَانَ جُنُبَاً فَأَرَادَ أَنْ يَأْكُلَ أَوْ يَنَامَ تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلاَةِ)) صحيح : [مُختصر م 162]
واتە : پێغەمبەری خوا () ئەگەر لەشی گران ببوایەت و بیویستایەت شتێك بخوات یان بخەوێت ئەوا دەستنوێژی دەگرت وەكو دەستنوێژ گرتنی بۆ نوێژ .وَعَنْ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ : ((أَنَّ النَّبِيَّ () رَخَّصَ لِلْجُـنُبِ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْكُلَ أَوْ يَشْرَبَ أَوْ يَنَامَ أَنْ يَتَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلاَةِ)) سنن أبي داود (1/375/222)
واتە : پێغەمبەر () مۆڵەتی داوە بە لەشگران ئەگەر ویستی بخوات یان بخواتەوە یان بخەوێت ئەوا دوستنوێژ بگرێت وەكو چۆن دەستنوێژ دەگرێت بۆ نوێژ .
وَعَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ عَنِ النَّبِيِّ قَالَ : ((إِذَا أَتَى أَحَدُكُمْ أَهْلَهُ ثُمَّ أَرَادَ أَنْ يَعُودَ فَلْيَتَوَضَّأْ)) صحيح : [ص . جه 263]
واتە : ئەگەر یەكێك لە ئێوە ڕۆیشتە لای خێزانەكەی ئەنجا ویستی دووبارەی كاتەوە ئەوا با دەستنوێژ بگرێت .
چوارەم ـ پێش خۆشۆردن (غوسل كردن) چ ئەو خۆشۆردنە واجب بێت یان سوننەت یەكسانە: عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ يَبْدَأُ فَيَغْسِلُ يَدَيْهِ ، ثُمَّ يُفْرِغُ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ فَيَغْسِلُ فَرْجَهُ ، ثُمَّ يَتَوَضَّأُ وُضُوءَهُ لِلصَّلاَةِ)) صحيح : [مُختصر م 155]
واتە : پێغەمبەری خوا () ئەگەر خۆی بشۆردایەت لە لەشگرانی ئەوا سەرەتا هەردوو دەستی دەشۆرد ، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بەسەر دەستی چەپیدا و عەورەتی دەشۆرد ، ئەنجا دەستنوێژی دەگرت وەكو دەستنوێژ گرتنی بۆ نوێژ .
پێنجەم ـ خواردنی ئەوەی كە ئاگری بەركەوتووە : لەبەر فەرموودەكەی (أَبُو هُرَيْرَة) قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ () يَقُولُ : ((تَوَضَّئُوا مِمَّا مَسَّتِ النَّارُ)) صحيح : [مُختصر م 147]
واتە : دەستنوێژ بگرنەوە لە پاش خواردنی ئەوەی كەوا ئاگری بەركەوتووە .
ئەم فەرمانەش دەبرێتە سەر ئەوەی كەوا ئەم دەستنوێژ گرتنەوەیە سوننەتە لەبەر فەرموودەكەی (عَمْرِو بْنِ أُمَيَّةَ الضَّمْرِي ) كە فەرموویەتی: ((رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ () يَحْتَزُّ مِنْ كَتِفِ شَاةٍ ، فَأَكَلَ مِنْهَا ، فَدُعِيَ إِلَى الصَّلاَةِ ، فَقَامَ وَطَرَحَ السِّكِّينَ ، وَصَلَّى وَلَمْ يَتَوَضَّأْ)) صحيح : [مُختصر م 148]
واتە : پێغەمبەری خوام () بینی لە شانی شەكێكی دەبڕی ، ئەنجا لـێ‌یی خوارد ، ئەنـجا بانگــــكرا بۆ نوێـژ ، ئەویش هەستا و چەقۆكەی وەلانا و نوێـژی كرد و دەستنوێـژی نەگرتەوە .
شەشەم ـ بۆ هەموو نوێژێك : لەبەر فەرموودەی (بُرَيْدَة) كە فەرموویەتی :
((كَانَ النَّبِيُّ يَتَوَضَّأُ عِنْدَ كُلِّ صَلاَةٍ ، فَلَمَّا كَانَ يَوْمُ الْفَتْحِ تَوَضَّأَ وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ وَصَلَّى الصَّلَوَاتِ بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ ، فَقَالَ لَهُ عُمَرُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّكَ فَعَلْتَ شَيْئًا لَمْ تَكُنْ تَفْعَلُهُ ؟ فَقَالَ : عَمْدًا فَعَلْتُهُ يَا عُمَرُ)) صحيح : [مُختصر م 142]
واتە : پێغەمبەر () بۆ هەموو نوێژێك دەستنوێژی دەگرت ، بەڵام كاتێك ڕۆژی ئازادكردنی مەككە بوو دەستنوێژی گرت و دەستی هێنا بەسەر خوفەكانیدا و هەموو نوێژەكانی ئەنجامدا بە یەك دەستنوێژ ، بۆیە (عومەر) وتی پێ‌ی : ئەی پێغەمبەری خوا بەڕاستی ئەمڕۆ تۆ كارێكت كرد پێشتر نەتكردبوو ؟ ئەویش فەرمووی : بەئەنقەست وام كرد ئەی عومەر .
حەوتەم ـ لە كاتی هەموو دەستنوێژ شكانێكدا : لەبەر فەرموودەی (بُرَيْدَة) قَالَ : ((أَصْبَحَ رَسُولُ اللَّهِ يَوْمَاً فَدَعَا بِلاَلاً فَقَالَ : يَا بِلاَلُ بِمَ سَبَقْتَنِي إِلَى الْجَنَّةِ إِنِّي دَخَلْتُ الْبَارِحَةَ الْجَنَّةَ فَسَمِعْتُ خَشْخَشَتَكَ أَمَامِي ؟ فَقَالَ بِلَالٌ : يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَذَّنْتُ قَطُّ إِلاَّ صَلَّيْتُ رَكْعَتَيْنِ ، وَمَا أَصَابَنِي حَدَثٌ قَطُّ إِلاَّ تَوَضَّأْتُ عِنْدَهُ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : بِهَذَا)) صحيح : [ص . جه 7894]
واتە : پێغەمبەری خوا () ڕۆژێك كە بەیانی لـێ‌بوویەوە بانگی (بیلال)ی كرد و فەرمووی : ئەی (بیلال) بە چ شتێك پێشم كەوتی لە بەهەشتدا ، بەڕاستی من دوینێ‌ شەو ڕۆیشتمە نێو بەهەشتەوە و گوێم لە دەنگی جووڵەی تۆ بوو لە پێشەوەم ؟ (بیلال)یش وتی : ئەی پێغەمبەری خوا هیچ كاتێك نەبووە بانگم دابێت ئیللا دوو ركعات نوێژم كردووە ، وە هیچ كاتێك نەبووە دەستنوێژەكەم شكابێت و بێ‌دەستنوێژیم بەسەردا هاتبێت ئیللا لەو كاتەدا دەستنوێژم گرتووەتەوە ، پێغەمبەری خوایش () فەرمووی : بە ئەمە پێشم كەوتبووی .
هەشتەم ـ لە ڕشانەوە : لەبەر فەرموودەی (مَعْدَان بْن أَبِي طَلْحَةَ) عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ : ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَاءَ فَأَفْطَرَ فَتَوَضَّأَ)) ، فَلَقِيتُ ثَوْبَانَ فِي مَسْجِدِ دِمَشْقَ فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لَهُ ، فَقَالَ : ((صَدَقَ ، أَنَا صَبَبْتُ لَهُ وَضُوءَهُ)) صحيح الإسناد : [تَمام الـمنة ص 111] ، ت (1/58/87) ، د (7/8/2364) ، وليس فيه : " فَتَوَضَّأَ " .
واتە : (أَبُو الدَّرْدَاء) فەرمووی : پێغەمبەری خوا () ڕشایەوە ئەنجا ڕۆژووەكەی شكاند و دەستنوێژی گرت ، پاشان گەیشتم بە (پَوْبَان) لە نێو مزگەوتی (دِمَشْق)دا و ئەوەم بۆی باس كرد ، ئەویش فەرمووی : ڕاستی كردووە (أَبُو الدَّرْدَا‌ء) ، من ئاوی دەستنوێژەكەم كرد بەسەر دەستیدا .
نۆیەم ـ لە هەڵگرتنی مردوو : لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () : ((مَنْ غَسَّلَ مَيِّتَاً فَلْيَغْتَسِلْ ، وَمَنْ حَمْلَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ)) صحيح : [الـجنائز ص 53]
واتە : هەر كەسێك مردوویەكی شۆرد ئەوا با خۆی بشۆرێت ، وە هەر كەسێك هەڵیگرت ئەوا با دەستنوێژ بگرێت
نووسەر لەم خاڵەدا نووسیوویەتی (مِنْ حَمْلِ الْمَيِّتِ : لە هەڵگرتنی مردوو) بەڵام لە پاش گەڕانەوەم بۆ لێكدانەوەی زانایان بۆ فەرموودەكە بۆم دەركەوت كەوا بە لای (زۆربەی زانایانەوە / جمهور العلما‌ء) ڕاست ئەوەیە بوترێت : (لِـحَمْلِ الْمَیِّتِ : بۆ هەڵگرتنی مردوو) ، واتە : (هەر كەسێك ویستی مردوو هەڵبگرێت ئەوا با دەستنوێژ بگرێت) بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ نوێژ كردن لەسەری .
وە هەندێكیش لە زانایان بەوە لێكیانداوەتەوە كەوا (هەر كەسێك مردوویەكی هەڵگرت ئەوا با دەستنوێژ بگرێتەوە) .

وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن

 

سەردان: ٣,٤٣٦ بەش: دەستنوێژ