بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٤٥٠٥
پرسیار لەوێنەدا
ئایا کەسێک موسڵمانە کە مورتەد ئەبێتەوە ، لە ناو موسڵمانانە بۆچی (مَن بدَّل دِينَه فاقتُلوه) ئەی کوا ئازادی ؟

مەزهەبی (صحیح) ئەوەیە لای هەموو علماء (مَن بدَّل دِينَه فاقتُلوه) ئەبێت بکوژرێت ،نەک لە کۆمەڵگەى ئیسلامی یەهودیەک بکوژرێت ، نەخێر یەهودیەک ئازادە ، بەڵام کەسێک کە موسڵمانە لە ناو دەوڵەتی ئیسلامیا کەلە دین هەڵگەڕایەوە (مرتەد) بوویەوە ئەمەش ئەبێتە هۆکاری موڕتەد بوونی خەڵک بۆیە دەبێ بکوژرێ ، ئەمە وەکو ڕێگرتن بە قاعیدەی (إرتکاب ادنى ضررین)

بۆ نموونە لەکۆمەڵگەیەکی ئیسلامی کۆمەڵە خەڵکێک بە ئازادانە کافرن موشرکن ، یەهودین ، نصرانین وە کۆمەڵە خەڵکێکیش موسڵمانە (جمهوری خەڵک موسڵمانە) ، جا ئەگەر کافرە با هەرکافر بێت نەبێتە موسڵمان واتە (خۆی لە ئەسڵدا کافرە) بەڵام ئەگەر موسڵمانێک هەڵگەڕێتەوە لە دینەکەی بۆی نیە ، ئەمەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیە لەمە(لە دین هەڵگەڕانەوە) چونکە ئەگەر نەکوژرێ ئەم (حد)ە تطبیق نەکرێت کە ئەڵێم (حد) مەبەستم ئەوەنیە کافر نابێت نەخێر ئەبێتە کافر بەڵام دەشکوژرێت وەکو عقوبەیەک بۆ ڕێگرتن لە دیاردەی هەڵگەڕانەوە لە دین لەکۆمەڵگا ، چونکە ئەگەر ئەم ڕێگەیە نەگیرێتەبەر کۆمەڵگە هەمووی کافر ئەبێت .
کەسێک دزی ئەکات دەستی ئەبڕدرێت یان کەسێک زینا ئەکات ئەکوژرێ وە کەسێ خێزانی هەیە یان مێردی هەیە زینا ئەکات ئەوا ڕەجم ئەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگەی لێبگیرێت.
ئینجا ئەگەر بەراوردێک بکەین کوشتنی موڕتەدێک کە هەڵگەڕاوەتەوە لە دین لە کۆمەڵگەی موسڵمانان، یان ئافرەتێک یان پیاوێک ئەگەر زینای کردبێت رەجم کرابێت ئەبینین کە بە پەنجەی دەس ئەژمێردرێت .
ئێستا چەندین (منظماتی حقوقی) هەیە بۆ ڕێگرتن لە دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بەڵام هەر هەیەو زیادیشی کردوەو زوڵم لە ئافرەت هەر دەکرێت، ئایا ئەمە حەلە نەخێر حەل نیە .
ئەگەر پیاو لە خێزانەکەی دا وە خێزانەکەی طەڵاقی خۆی وەربگرێت وە دوو مانگ یان سێ مانگ پیاوەکە لە سجن دابنێ ئایا ئەمە داکۆکیکردنە لە مافی ئافرەت کە کێشەکەی بۆ قوڵتر ئەکات. ئەگەر کەسێک هەڵەیەکی کرد بەرامبەر کچەکەی یان خوشکی یان خێزانی یان دایکی ئەگەر هەڵەی کردووە کێشەکەی بۆ چارەسەر کەی و کپیکەیتەوە یان گەورەی کەیتەوە بێگومان کپی کەیتەوە وە ئیسڵاحیان کەیت باشترە.
وەلەگەڵ ئەوەش نیم کە لە سونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) لابدرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتان ، چەنێک نەرم بین لەگەڵیان ئەبێت ئەوەنەی تر نەرم بین لەگەڵیان ، بەتایبەت لەم زەمەنەی ئێستا کە خەڵکی لەسەر سونەت ناڕوا هەموومان جۆرێک لە زوڵم مان تیایە بەرامبەر ئافرەتان ، وە کەسێک ژێردەستەمان بێت لەوانەیە زوڵمی لێبکەین ، بەڵام ئەگەر لە ساڵێکا یان لە چەن ساڵێکی زۆرا (بیست سی ساڵ) حاکم حوکمی کەسێک ئەکات ـ، ئەگەر یەک کەس بکوژرێت لەبەرئەوەی زینای کردووە باشترە ، یان سەدەها عائیلە هەیە کچەکەیان ئەکوژن زیندە بەچاڵی ئەکەن ئەی سوتێنن یان خۆی ئەسوتێنێ یان کۆمەڵێ شتی پێئەکەن سەرت سوڕەمێنێ کە کەس نازانێ ، ئەگەر بچی ئەحصایەکان لەم وڵاتە بخوێنیتەوە سەرت سوڕەمێنێ ، باشە یەک کەس بکوژرێت بەشێوەیەکی علنی(ئاشکرا) لەبەرئەوەی زینای کردووە ئەوا ئیتر کەس ناوێرا زینابکات یان یەک کەس بکوژرێت لەبەرئەوەی لە دینەکەی هەڵگەڕاوەتەوە ،بەڵام لە ناخەوە حەزەکەی بۆخۆت کافر بە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوە لە ناخەوە کافر بە قەیناکە بەڵام بە دیاردە و بانگەشەکردن کە تۆ موسڵمانی ئەبیتە کافر ، ئەوا ئەبیتە هۆکاری روخاندنی کۆمەڵگە .
ئەتوانی بە دوو شێوە کافر بیت ، ئەتوانی بەشێوەی کافری ئەصلی کافربی هەر موسڵمان نەبیت لە وڵاتی ئیسلامیشا دانیشە کێشە نییە، وە ئەتوانی منافق بی لەژێرەوە کافر بی ئەوا پیرۆزت بێت خۆت و جەهەنم
خۆت و قیامەتی خۆت کافر بە لە ژێرەوە، بەڵام بۆ تێکدانی کۆمەڵگە بۆت نیە موسڵمان بیت و هەڵبگەڕێیتە و موسڵمانبی و هەڵبگەڕێیتەوە هەر جارەو کەسێک بیت بڵێی والله من ئەوەی لەسەری بووم پەشیمانم ، کۆمەڵگە بەوە تێکەچێت زەرەری خۆت و عائیلەکەت و کەسوکارت و هەموو خەڵکی تیایە، بۆیە وەکو ڕێگرتنێک لەوە تشریعی کوشتنی موڕتەد دانراوە نەک لە بەر ئەوەی خەڵکی بۆی نیە کافر بێت نەخێر ، بۆت هەیە کافر بیت بەڵام لە ماڵەوە بۆ خۆت کافر بە ، چۆن ئێستا بە ئێمە ئەڵێن لە ماڵەوە موسڵمان بە ، نەخێر ئەبێت لەماڵەوە کافر بیت .
لە ماڵەوە کافر بە کۆمەڵگا کۆمەڵگەیەکی موسڵمانە تۆ دێی قیەم و ئەخلاقی هەموو بیروباوەڕەکان تەدمیرەکەی .

مامۆستا خلیل أحمد



سەردان: ٢٧٨ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان

نەزرم کرد کە سەیرى فلمى ڕووت نەکەم ، بەڵام نەزرەکەم شکاند ئایا دەبێ سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگرم؟هەندێ دەستەواژە دەبینین كە هەڵواسراوە بە هەندێك لە ئۆتۆمبیلەكاندا وەكو دەستەواژەی " يا رضى الله و رضاالوالديـن "