چی پێویستە بۆ ڕۆژووان و چیشی لەسەر پێویستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی پێویستە بۆ ڕۆژووان و چیشی لەسەر پێویستە؟

باش وایە ڕۆژووان هەموو ئەوانە بكات كە گوێڕایەڵی خوای پەروەردگارن، و دووربكەوێتەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە نەهییان لەسەرە، وە پێویستە لەسەری كە پارێزگاری بكات لەو شتانەی كە پێویستە لەسەری، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی كە حەرامن، پێنچ نوێژە فەرزەكانی بكات لەكاتی خۆیدا بە جەماعەت، دووربكەوێتەوە و وازبێنێت لە درۆ و غەیبەتكردن و غەش و موعامەلاتە ڕیبەوییەكان، و هەموو گوفتار و كردارێك كە حەرامن، پێغەمبەری خوا ئەفەرموێ‌: " من لم يدع قول الزور والعمل به، فليس لله حاجة أن يدع طعامه وشرابه " (رواه البخاري)، واتـــە: هــــەركـەسێك واز لــە ووتــەی درۆ و كـــردارپێكردنی نـــەهینێت ئـــەوا خـــوای پـــەروەردگار هیچ پێویستی بــــە وازهێنــــانی ئــــەو نیـە لــــە خــــواردن و خــــواردنــــەوە

(محمد بن صالح العثيمين: موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية: ص 595).

سەردان: ٢,٤٤٠ بەش: ڕۆژوو