بەشەکان
بیروباوهڕ ١٥٧ فەرموودە ١٦ پاك و خاوێنى ١٥٦ نوێژ ٢٣٦ ڕۆژوو ١٨٩ حەج و عومرە ٥٥ ژنهێنان و خێزان ١٦٥ ئافرەتان ١٠٠ سيحر و جادوو ١٤ تاوانهكان ٥٨ ئادابەکان ٢٠ مافەکان ١٠ تەزکیەى نەفس ٥٥ هەمەجۆر ١٣٤ پزیشکى ٤٨
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩
کۆی سەردان: ١٠٧٤٤٨٦
پرسیار لەوێنەدا
|
ئايا ڕاستە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟
ئايا ڕاستە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟ بابەتەکە بەو شێوازە نیە ، بەڵکو ماناکەی بریتیە لەوەی کە : دەرگاکانی بەهەشت دەرکرێتەوە وەکو گورج کردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی کردەوە دەکەن ، بۆ ئەوەی چونە ژوورەوەیان بۆ ئاسان بێت ، وە دەرگاکانی دۆزەخیش دادەخرێت لەبەر ئەوەی ئیمانداران خۆیان بگرنەوە لە تاوان و سەرپێچی بۆ ئەوەی نەچنە ئەو دەرگانەوە ، وە مانای ئەوە نیە هەرکەسێک لە ڕەمەزاندا مرد دەچیتە بەهەشتەوە بەبێ لێ پرسینەوە ، ئەوانەی کە دەچنە بەهەشتەوە بەبێ لێپرسینەوە بریتین لەو کەسەی کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وەصفی کردوون لە فەرموودەکەیدا کە دەفەموویت : (هم الذين لا يسترقون، ولا يكتوون، ولا يتطيرون، وعلى ربهم يتوكلون) واتە : ئەو كەسانە ئەوانەن كە داوای ڕوقیە و دوعا بۆ خوێندن لە كەس ناكەن ، و داخكردن بەكارناهێنن، وشومی و بەدبینی ناكەن ، و پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن) لەگەڵ ئەنجامدانى ئەو کارە باشانەى کە واجبە لەسەریان . ![]() ئایا دەتوانین سورەتى (الکهف) لە شەوى هەینى دا بخوێنین؟ یان دەبێ بەس لە ڕۆژەکەیدا بخوێنرێ؟سودەكانی ڕۆژووی ڕەمەزان لە ڕووى ئاینى و تەندروستیەوە چیە؟ |