حوكمی خۆفێنك كردنەوە چیە بۆ ڕۆژووان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی خۆفێنك كردنەوە چیە بۆ ڕۆژووان ؟

خۆفێنك كردنەوە بۆ ڕۆژووان دروستەو هیچی تێدانیە، وە پێغەمبەر بەڕۆژووش بووە و ئاویشی دەكرد بەسەرخۆی دا لەگەرمادا، یان لەبەر تینوێتی.
(ابن عمر) رضي الله عنه بەڕۆژوو بوو ئاوی دەكرد بە جلەكەیدا بۆ سووك كردنەوەی ئەو گەرمیە بەتینەی كەهەبوو، یان لە تینوێتیدا، وە تەڕی كاریگەری نیە لەسەر ڕۆژوو، چونكە ئاوێك نیە كە بگاتە گەدە (معدە).

 الشیخ محمد بن صالح العثيمين