ئايا دەرزى بەنج ڕۆژوو دەشکێنێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا دەرزى بەنج ڕۆژوو دەشکێنێ؟

دەرزى بەنجى مەوزوعى ڕۆژوو ناشکێنێ چونکە ئەمە نە خواردنە نەخواردنەوەیە نە هاوشێوەى خواردن و خواردنەوەیە.
پرسیار کراوە لە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله سەبارەت بەکارهێنانى دەرزى بەنج بۆ ددان ئایا قەزا کردنەوەى ڕۆژوەکەى لەسەرە؟
لە وەڵامدا دەفەرموێ : نەخێر لەبەر ئەوەى بەنجی مەوزوعى ڕۆژوو ناشکێنێ ، چونکە ئەو بەنجە تەنها کاریگەرى دەکاتە سەر ئەو شوێنە و ناگاتە مەعیدەى ، بۆیە هەرکەسێک بەنجى مەوزوعى بەکاربێنێ و بەڕۆژوو بێ جا ڕۆژووى فەرز یان سوننەت ئەوا ڕۆژوەکەى تەواوە و دروستە ."فتاوى نور على الدرب".
بەڵام ئەگەر بەنجی عام بوو ڕۆژەکەش بەتەواوی بێهۆش بوو ئەوا دەبێت ڕۆژووەکەى بگرێتەوە .
ابن قدامە بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت: "هەرکات ڕۆەکە هەموی بێهۆش بوو؛ خەبەری نەبویەوە ئەوا ڕۆژوەکەی دروس نیە لەسەر قسەی ئیمامی شافعی رحمه الله "
هەروەها دەفەرموێت: هەرکات کەسی بێهۆش لەڕۆژەکە هۆشی کردەوە ڕۆژوەکەی دروستە جا ئەگەری سەرەتای ڕۆژ بێت یان کۆتایی . "المغني" (3/12).
كەواتە ئەگەر کەسێک بەڕۆژوو بێت و دەرزى بەنجى وەرگرت ئەوا ڕۆژوەکەى بەتاڵ نابێتەوە ، وە ئەگەر پێش فەحر بەنج کرا و بە درێژایی ڕۆژەکە بێهۆش بوو ، ئەوا ڕۆژووەکەى دروست نیە .