هەندێك كەس بانگەشەى ئەوە دەكەن كە ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێز و(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێك كەس بانگەشەى ئەوە دەكەن كە ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێز و(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیە

ئەمە بانگەشەیەكى پوچەڵەو تێك دەگیرێت لەگەڵ قورئان و سوننەت و سروشتى مرۆڤایەتیدا، پاشان ئافرەت ئەگەر شوێنە جوانەكانى لاشەى دانەپۆشێت و دەرى بخات بێگومان پیاوان پێوەى پەیوەست دەبن، وئافرەتەكەش تووشى ئازاردەبێت هەرچەندە داوێن پاكیش بێت، و لەوانەیە شەیتان گومڕاى بكات، وڕاى بكێشێت بۆداوێن پیسى، و جا ئەمەش بەهۆى ئەوەوە بێت كەئافرەتەكە لەدەرونەوە حەزى لەو كارەیە لەگەڵ هەوڵى زۆرى خراپەكاران، یان لەژێر پەستانى خراپەكاران، بۆ ئەوەى ئەو شتەى پێ بكەن كەخۆیان دەیانەوێ، پاشان ئەگەر ئافرەت بەڕێزو شەریف بێت ئەوا بە باڵا پۆشى شەرعى ڕێزى زیاتر دەبێت، وەئاشكرایە بەعەقڵ و فیترەت و سروشتى مرۆڤایەتى كەپیاوان مەیلیان زیاترە بۆ ئافرەتان، وەهیچ ئافرەتێك لەهاوەڵە ئافرەتەكانى پێغەمبەرى خوا() شەریف ترو داوێن پاكترنیە لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانیان پێكراوە بەباڵا پۆشى (ابن عثيمين)

سەردان: ٢,٠٥٧ بەش: ئافرەتان