ئایا حوكمی كوتانی خاڵ لەسەر دەم وچاو و دەست چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی كوتانی خاڵ لەسەر دەم وچاو و دەست چی یە ؟

خاڵ كوتان حەرامە و لەتاوانە گەورەكانە ، چونكە پێغەمبەر- - لەعنەتی كردووە لەو كەسەی خاڵ دەكوتێت و ئەوەش كە خاڵی بۆ دەكوترێت ، خاڵ كوت (الواشمة) ئەو كەسەیە كەخۆی هەڵدەستێت بە خاڵ كوتان بۆ خۆی ، و خاڵ بۆ كوتراو (المستوشمة) ئەو كەسەیە كەداوا دەكات كەسێكی تر خاڵی بۆ بكوتێت .
ئەم دوو كەسە لەعنەت لێكراون لەسەر زاری پێغەمبەرەوە- - كەواتە خاڵ كوتان حەرامە لەئیسلامدا ویەكێكە لەتاوانە گەورەكان و گۆڕینی درووستكراوی خودایە ، ئەو گۆڕینە كە شەیتان پەیمانی داوە كە فەرمانی پێبكات بەو كەسانەی لەنەوەكانی ئادەم كە بەگوێی دەكەن هەروەك لەم ئایەتەدا هاتووە : ‏{‏وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ‏}‏ ‏[‏سورة النساء‏:‏ آية 119‏]‌‏.‏
واتە : بەتەئكید فەرمانیان پێ دەكەم بەگۆڕینی درووست كراوەكانی خودا .
ئەمە كارێكی ناشەرعی یە و درووست نی یە ئەنجامدانی و بێدەنگ بوون لێی وپێویستە ڕێگری لێبكرێت و خەڵكی لێ ئاگادار بكرێتەوە و ڕوونكردنەوەی بەوەی كە لەتاوانە گەورەكانە وهەركەسێك ئەو كارە بكات گەر بەكەیف و ئارەزوی خۆی ئەنجامی بدات ئەوا تاوان بارە و پێویستە لەسەری تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆلای خودا ، و شوێنەوارەكانی لابەرێت گەر لەتوانایدا هەبوو ، بەڵام گەر ئەم كارەی بۆ كرابێت بەبێ علم و ڕەزامەندی خۆی ، وەك ئەوەی ئەم كارەی بۆ كرابێت كاتێ كە منداڵ بووە و نەیزانیوە ،لە حاڵەتەدا تاوانەكە لەسەر ئەو كەسەیە كە بۆی كوتاوە ، بەڵام گەر گونجا شوێنەوارەكانی لا بەرێت ئەوا پێویستە لەسەری لای بەرێت بەڵام گەر نەیتوانی لای بەرێت لەم حاڵەتەدا عوزری هەیەو تاوان بار نابێت .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٦٥٦ بەش: تاوانه‌كان