مەبەست لەو شتانە چی یە كەپێی دەوترێ لەدیندا زانراوە و بەدیهیاتە (المعلوم من الدين بالضرورة )؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەبەست لەو شتانە چی یە كەپێی دەوترێ لەدیندا زانراوە و بەدیهیاتە (المعلوم من الدين بالضرورة )؟
پرسیار:

مەبەست لەو شتانە چی یە كەپێی دەوترێ لەدیندا زانراوە و بەدیهیاتە المعلوم من الدين بالضرورة ؟ زۆر جار  گوێمان  لەم قسەیە دەبێت ، ئایا ئەمە جێگیرە لەهەموو سەردەمێكد یاخود  دەگۆڕێ بەگۆڕانی سەردەم و جیگا و مەكانەكان  ؟

مەبەست لەو شتانە كەپێی دەوترێ لەدیندا زانراوە و بەدیهیاتە كەبەبەڵگەیەكی قەتعی و یەكلاكەرەوە جێگیر بووبێت ، جا بەڕێگای ئەوەی كۆمەڵی كەس ئەو بەڵگەیان گێڕابێتەوە ‹‹ التواتر ›› یاخود لەڕێگەی كۆدەنگی زانایانی ئومەتی ئیسلامیەوە ‹‹ الإجماع ›› ، و ئەو شتەیە كە هەركەسێك ئینكاری بكات پێی كافر دەبێت ، وەك : ئینكاری كردنی واجب بوونی پێنج نوێژە فەرزەكە و زەكات و ڕۆژو و حەج و پایەكانی ئیسلام ، وهەروەها ئینكاری كردنی حەرامێتی زینا و ڕیبا و وهەروەها ئینكاری كردنی شتە موباح و حەڵاڵەكان ، وەك : گۆشتی مەڕ و مانگا و وشتر و ئەوانەی كەبەڕێگەی شەرعی سەر بڕاون وئەوانەش كە بەبەڵگەی شەرعی حەڵاڵن با مردارەوە بووش بن ، و هاوشێوەكانی ئەمانەی باس كران ، وهەر شتێك حوكمەكەی لەدینی ئیسلامدا زانرا و دیار بێت جا حەڵاڵ بێت یاخود حەرام ئەوا ئەو كەسانەی نكۆڵی لێدەكەن كافر دەبن و لە لەدینی ئیسلام هەڵدەگێڕنەوە ، وئەم شتە بەردەوامە لەهەموو سەردەمێكدا تا ڕۆژی دوایی ، چونكە ئەحكامەكانی دین دەمێنن و جێگیرن تا ڕوژی دوایی ، لەو كاتەی خودا پێغەمبەر موحەمەدی - - ناردووە تا ڕوژی دوایی هیچ گۆڕان و گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت .

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٠٤٦ بەش: زانست و بانگەواز