ئایا جیاوازی نێوان حەرام و نادرووست (عدم الجواز) و باش نییە ‹‹المكروه›› چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جیاوازی نێوان حەرام و نادرووست (عدم الجواز) و باش نییە ‹‹المكروه›› چی یە ؟
پرسیار:

ئایا جیاوازی نێوان حەرام و نادرووست (عدم الجواز) و باش نییە ‹‹المكروه›› چی یە ؟ و ئایا بەردەوام بوون لەسەر ئەو شتانە باش نین ‹‹المكروه›› وا دەكا بیگەیەنێتە پلەی حەرامی ؟

حەرام ئەو شتەیە كە درووست نی یە ئەنجامدانی و بكەرەكەی و ئەنجامدەرەكەی شیاوی سزا دانە و پاداشتی ئەو كەسەش دەدرێتەوە كەوازی لێدێنێ .
وە بەو شتە دەوترێت : باش نی یە ‹‹المكروه›› كە نەكردن و واز هێنان لێی خاوەنەكەی پاداشت وەردەگرێت و بەئەنجامدانی سزا نادرێت ، وبەردەوام بوون لەسەر ئەو شتانەی كە باش نین ‹‹المكروه›› وا ناكات بیگەیەنێتە پلەی حەرام ، بەڵام ڕەنگە هەندێ‌ جار ببێتە ڕێخۆشكار و هۆكار بۆ ئەنجام دانی كاری حەرام ودوور كەوتنەوە لێی باشترە ، وكاتێ كە دڵنیا بوویت لەوەی دەتگەیەنیەتە كاری حەرام ئەوا لەو كانەدا حەرام دەبێت و نابێت لێی نزیك بیتەوە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣٤٩ بەش: زانست و بانگەواز