من لاوازم لە خوێندنەوە و کاتێک دەست دەکەم بە خوێندنەوە هەست بە بێ تاقەتى دەکەم ئامۆژگاریتان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من لاوازم لە خوێندنەوە و کاتێک دەست دەکەم بە خوێندنەوە هەست بە بێ تاقەتى دەکەم ئامۆژگاریتان چیە؟
پرسیار:

من توانای خوێندنەوەی کتێبە زانستیەکانم نی یە ، کاتێک دەست دەکەم بەخوێندنەوە هەست بەبێ تاقەتی و مەلەل دەکەم ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یه بۆم ؟ وە ئایا چی ڕێگایەک باشە بیگرمە بەر بۆ خوێندنەوەی کتێبە زانستە چاک و بەسوودەکان؟

یەکەم : پێویستە لەسەر ئەو کەسەی بەدوای زانستی شەرعیدا دەگەڕێت نیەتی یەکلایی بکاتەوە بۆ خودا ، بەشێوازێک هەموو هەدەف و ئامانجی تەنها ڕەزامەندی خوا بێت ، وحەق بناسێت و کاری پێ بکات ، وباتڵ و ناحەق بناسێت و لێی دوورکەوێتەوە .
دووەم : کار بەو زانستە بکات کە فێری بووە لەنەفسی خۆیدا ، وەهەوڵ بدات کەسانی تریش فێر بکات .
سێیەم : هەوڵ بدات ئەو شتانە لەبەر بکات کە فێری بووە و خوێندوویەتی ، وەموڕاجەعەی بکات تاوەکو لەبیری نەچێتەوە .
چوارەم : سوور بێت لەسەر فێربوونی ئەو شتانەی نایزانێت ، بۆ ئەوەی زانستی زیاد بکات .
پێنجەم : بەردەوام داوا لەخودا بکات زانستی بەسوودی پێببەخشێت ، و ڕزقێکی فراوانی بداتێ، و کار و کردەوەکانی لێ وەربگرێت ، پێغەمبەر ـ ـ کاتێ لەنوێژی بەیانی بوایەتەوە دەیفەرموو : ( اللهم إني أسألك علمًا نافعًا، ورزقًا طيبًا، وعملاً متقبلاً ) .
شەشەم : کاتێک هەستی کرد کە بێ توانەیە لەوەرگرتنی زانستدا داوا لەخودا بکات کە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی حەز لەعیلم بکات و لای شیرین بێت .
حەوتەم : پێویستە لەسەر فێر خواز ( طالب العلم ) دوور کەوێتەوە لە تاوان ؛ چونکە ئەنجام دانی تاوان دڵ دەمرێنێت ، وتێگەیشتن لاواز دەکات ، لەئیمای شافعیەوە گێڕدراوەتەوە کە گوتوویەتی :
شكوت إلى وكيعٍ سوء حفظي...فأرشدني إلى ترك المعاصي
وقـال اعلـم بأنَّ العلـم نــورٌ ... ونـور الله لا يـؤتــاه عاصـي
واتە :
شکایەتی حاڵی خۆم بردە لای وەکیع بەوەی کە لەبەر کردنم باش نی یە ...ئامۆژگاری کردم دوور کەومەوە لەتاوان .
وە پێی گوتم زانست نووورە ...ونووری خودا نابەخشرێت بەکەسی تاوانبار .
وە ڕاستی ئەم فەرمایشتە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ڕوون کراوەتەوە : ﴿يَأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ﴾ [الأنفال الآية (29) ] .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە گەر تەقوای خودا بکەن ، خودا بەر چاو ڕوونتان دەکات بەشێوازێک شتی باش و خراپ لەیەک جودا دەکەنەوە ، ولەتاوانەکانتان خۆش دەبێت ، ولێتان دەبورێت ، وخودا خاوەن فەزڵ و کەرەمێکی بێئەندازە و زۆرە .
وە لە [سورة الحديد آية (28)] دا هاتووە : ﴿يَأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآمِنُوا بِرَسُولِهِ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيَجْعَلْ لَكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾.
واتە :
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە گەر تەقوای خودا بکەن وباوەڕ بێنن بەپێغەمبەرەکەی ، خوا دوو قات ڕەحمەتی خۆیتان پێ دەبەخشێت ، ونورێکتان پێ دەبەخشێت کەڕێی پێبکەن ، ولێتان خۆش دەبێت ، وخودا لێبوردە و بەبەزەییە .
جا کەواتە : کەسی فێر خواز (طالب العلم) پێویستی بە چاودێریەکی بەردەوام هەیە ، چاودێری نەفسی بکات و ئاگای لەحەز و ئارەزو و تەماحەکانی بێت ، و خۆی ئەزیەت بدات لەڕێگای فێر بوونی زانستدا ، وئومێدی بەخودا بێت بەوەی کە ئەو کارەی بۆ ئاسان بکات .
الشيخ محمد أمان الجامي - رحمه الله -

سەردان: ٢,٥٢٧ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم