من حامیلەم ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا تفم زۆر زۆرە ئیتر نازانم هەر واجبە لەسەرم بەڕۆژوو بم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من حامیلەم ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا تفم زۆر زۆرە ئیتر نازانم هەر واجبە لەسەرم بەڕۆژوو بم
پرسیار:

من ئێستا حامیلەم ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا تفم زۆر زۆرە ئیتر نازانم هەر واجبە لەسەرم بەڕۆژوو بم یان چى بكەم باشە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەرێزمان قوتدانى تف لە كاتى حەملدا بێت یان جگە لە كاتى حەملدا هیچ زیانێكى نیە بۆ ڕۆژووەكەت، چونكە زانایان بە بەتاڵكەرەوەیان دانەناوە بۆ ڕۆژوو، بۆیە پێویستە لە سەرت ڕۆژووەكانت بگریت، با ئەو تفەشت هەبێت كە زۆرێك لە ئافرەتانى حامیلە هەیانە، ئەمەش فەرتواى ژمارە 9584 (دەستەى هەمیشەیى گەورە زانایانى وڵاتى سعودیە) یە كە تێیدا هاتووە:
پرسیار: ئایا قەتدانى تف لە مانگى ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە یان نە ؟... هتد.
وەڵام: قوتدانى تف لە لایەن ڕۆژووانەوە ڕۆژووەكەى بەتاڵ ناكاتەوە، با زۆریش بێت، لە مزگەوت بێت یان لە هەر شوێنێكى تر.. (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء / عضو: عبدالله بن غديان، نائب رئيس اللجنة: عبدالرزاق عفيفي، الرئيس: عبدالعزيز بن عبدالله بن باز)، خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە
سەردان: ١,٦٠٤ بەش: ئافرەتى دوگیان و ڕۆژوو گرتن