ئەوانەى کە هەر گرنگى بە جلوبەرگیان دەدەن و پارەیەکى زۆر سەرف دەکەن ئایا ئەم کارە شەرعیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەى کە هەر گرنگى بە جلوبەرگیان دەدەن و پارەیەکى زۆر سەرف دەکەن ئایا ئەم کارە شەرعیە؟
پرسیار:

هەندێ لەخەڵکی زۆر گرنگی بە ڕواڵەت و جل و بەرگیان دەدەن ، و پارەیەکی زۆر لەو پێناوەدا سەرف دەکەن ، ئایا ئەم کارە موافقی شەرعە یاخود نا ؟

زیادەڕەویی لەگرنگیدان بە ڕواڵەت و جل و بەرگ کارێکی خراپە ، ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێکی وەسەتە ، لەنێوان زیادەڕەوی و کەمڕەوەیدایە لەهەموو بوارەکانی ژیاندا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) [الأعراف/31] .
واتە : ئەی نەوەی ئادەم خۆتان داپۆشن و خۆتان بڕازێننەوە لەکاتی چوون بۆ مزگەوت ، وبخۆن و بخۆنەوە و زیادەڕەوی مەکەن خودا زیادڕەوانی خۆش ناوێت .
وەخوای تەعالی فەرمانی پێ کردوین بەخۆ داپۆشین و خۆ ڕازاندنەوە لەکاتی چوون بۆ مزگەوتدا ، وخواردن و خواردنەوەی بۆ حەڵاڵ کردوین ، پاشان ئاگاداری کردوینەتەوە لە ئیسراف و زیدەڕەوی ، وپێمانی ڕاگەیاندووە کە کەسانی زیادەڕە و سنوور بەزێنی خۆش ناوێت .
وە هەروەها فەرموویەتی : ( وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ ۖ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ) [ الإسراء :26-27 ] .
واتە : زیادەڕەو و سنوور بەزێن مەبە ، بەڕاستی کەسانی زیادەڕەوان هاوەڵی شەیتانەکانن ، وشەیتان بێباوەڕ بوو بەپەروەردگاری .
جا کەسی زیادەڕەو هاوڕێی شەیتان و هاو شێوەی شەیتانە لەهەڵس و کەوتیدا ، لەبەفیڕۆدانی ماڵ و خەرج کردنی لەو شتانەی کە سوود بەخش نین ، و زانایان یاسایان بۆ داناوە و دەڵێن : هەموو ئەو شتانەیە کەسوودی دینی و دونیایی نەبێت ئەوا ئیسراف و زێدەڕەویە .
بەڵام کەسی موسوڵمانی حەقیقی ، خو ڕەوشتی بەوشێوەیەیە کەخوای پەروەردگار وەسفی کردووە : (وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ) [الفرقان :67] .
واتە : ئەو کەسانەی کاتێک ماڵ دەبەخشن زیادەڕەوی ناکەن و دەس نوقاو و ڕەزیل نین وەسەتن لەو نێوانەدا .
ئەوان نەزۆر دەست بڵاو و نەڕەزیلن بەڵکو وەسەتن لەبەخشیندا ، وە ابن عباس ـ رضي الله عنهما ـ دەڵێت : بخۆ و بخۆرەوە و جل لەبەر بکە ، تووشی زێدەڕەوی و خۆ بەگەورەزانین نەبیت .
وە زۆربەی کەسەکان هەوڵ دەدەن ڕووی دەرەویان بەجوانترین وپاکترین شێواز دەرکەوێت ، بەڵام لەولاوە هەوڵی پاک کردنەوەی دڵ و دەروون نادەن لەو نەخۆشیانەی کەخودا ئاگاداری کردووینەتەوە لێی ، وەک : دوو ڕووی و درۆ و لەخۆ بایی بوون و ڕیاو خۆ هەڵنان و نەزانین و ڕق بوون لەباوەڕداران یاخود ئارەزووە پیس و جگە لەمانەش ، وە خوای پەروەردگار ئاگاداری کردووینەتەوە کە جلی پارێزگاری ( التقوى ) و خۆڕازاندنەوەی پێی باشترین جل و بەرگە : ( يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا ۖ وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ) [الأعراف : 26] .
واتە : ئەی نەوەی ئادەم بەتەئکید جل و بەرگمان بۆتان ناردووە بۆ ئەوەی عەوڕەتتانی پێ داپۆشن و خۆتانی پێ بڕازێننەوە ، بەدڵنیاییەوە جلی ( التقوى )کە کردەوەی چاک و ڕەوشتی بەرز و ...هتد باشترە لەو جل و بەرگانە ، ئائەوا یەکێکە لەنیشانەکانی دەسەڵاتی خودا بەڵکو تێبفکرن و بیر بکەنەوە.
وە هەروەها شاعرێک لەم بارەیەوە دەڵێت :
إذا المرء لم يلبس ثياباً من التقى
تقلب عُرياناً وإن كان كاسياً

وخير لباس المرء طاعة ربه
ولا خير في المرء إن كان عاصياً
واتە : گەر مرۆڤ جلی تەقوای لەبەر نەکرد...
ئەوا بەڕووتی دێت و دەچێت هەرچەندە جلیشی لەبەر بێت..
وە باشترین جلی مرۆڤ گوێڕایەڵی خوداکەیەتی ...
وە هیچ خێرێک لەمرۆڤدا نی یە گەر سەرپێچی کار بێت .

وە پێغەمبەرـ ـ هەواڵی پێداوین کە خودا گرنگی بەدڵ دەدات نەک ڕواڵەت ، هەروەک فەرموویەتی : ( إن الله لا ينظر إلى صوركم وأموالكم ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم ) رواه مسلم من حديث أبي هريرة .
واتە :خوای گەورە سەیری شێوە و ماڵەكانتان ناكات ، بەڵكو سەیری دڵەكانتان و كردەوەكانتان دەكات .
جا دڵ شوێنی تەقوا و باش و خراپی مرۆڤە و سەرچاوەی هەموو شتەکانی لاشەی مرۆڤە ، و کردەوەکان میزانی بەندەکانن لەلای خودا ، هەروەک خودا فەرموویەتی : ( إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) [ الحجرات: 13] واتە :باشترین تان لەلای خودا ئەوەتانە کەخاوەن تەقوا و پارێزگارە لەسنوورەکانی خودا ، خودا زانا و بەئاگایە .
چەند جێی سەر سوڕمانن ئەوانەی گرنگی بەشوێنی تێڕوانینی خەڵک دەدەن بەڵام گرنگی بەشوێنی تێڕوانینی خالقەکەیان نادەن کەخودایە ؟! .
نسأل الله أن يصلح قلوبنا ويطهر ألسنتنا ويستعمل جوارحنا في طاعته .
مسائل ورسائل/محمد المحمود النجدي

سەردان: ٢,٤٢٦ بەش: هەمەجۆر