پێش رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێش رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟
پرسیار:

بە ناوى خواى گەورە پێش هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟ئایا وەكو ئەوە وایە كە لەم مانگەیا هەموو جوزئەكانم خوێندبێت؟ئایا خێرەكەى هەمان خێرى ئەوەى ئەبێت كە لەم مانگەیا هەمو جوزئەكانم خوێندبێت؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
خوشكى بەڕێزمان خەتمە كردنى قورئانى پیرۆز بە دەستى خۆتە بیبڕى و خەتمەى تر دەست پێ بكەیت، و خەتمەیەكى تر دەست پێ بكەیتەوە تاكو تەواو دەبێت، و پاشان بگەڕێتەوە سەر خەتمەكەى كۆنت و تەواوى بكەى، یان بەشێكى پێش ڕەمەزان بێت و بەشێكى ترى لە مانگى ڕەمەزاندا بێت.
بەڵام سەبارەت بە پاداشتەكەى ئەوا پاداشتى كردەوەى چاك لە مانگى ڕەمەزاندا زیاترە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٨١ بەش: ڕۆژوو