بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٣٦ کۆی سەردان: ٨٢٠٧١٨
پرسیار لەوێنەدا
ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمێك بۆ دایكى ئازیزم بكەم؟چونكە دایكم خوێندەوارى نییە

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
لە سوننەتدا نەهاتووە كە هیچ كەسێك بتوانێت خەتمە بۆ یەكێكى تر بكات، چ كچ بۆ دایكى بێت، یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوە هاتووە كە ئەگەر منداڵ قورئان خوێن بێت ئەوا لە ڕۆژى دوایدا تاجێك دەكرێتە سەر دایك و باوكى ڕووناكى ئەو تاجە لە ڕووناكى خۆر زیاترە (ئەمەش فەرموودەیەكى صحيحە).
وە ئەوەش هاتووە كە ئەگەر كەسێك نەخوێندەوار بێت، ئەگەر بتوانێت سێ جار سورەتى (الإخلاص) واتە سورەتى: [ قل هو الله أحد ] بخوێنێتەوە بە خەتمەیەك بۆى دەنووسرێت.
خواى پەروەردگار زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ١٤٦ بەش: ڕۆژوو

پێش رەمەزان خەتمێكى قورئانم هەبوو بەڵام تەواوم نەكردووە ئایا ئەتوانم لەم مانگەیا تەواوى بكەم؟ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقورئان بگرم ؟