حوكمى گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنى ئافره‌تان بۆ مێرده‌كانیان له‌كارى سه‌رجێیدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنى ئافره‌تان بۆ مێرده‌كانیان له‌كارى سه‌رجێیدا

دروست نیه‌ بۆ ئافره‌ت خۆى قه‌ده‌غه‌ بكات له‌ مێرده‌كه‌ى ئیللا له‌ كاتێكدا كه‌ عوزرێكى شه‌رعى هه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ حه‌یزدا بێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « إِذَا بَاتَتِ الْمَرْأَةُ مُهَاجِرَةً فِرَاشَ زَوْجِهَا لَعَنَتْهَا الْمَلاَئِكَةُ حَتَّى تَرْجِعَ »( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري، رَقَمْ: (5194) وَ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (3611).
واته‌: ئه‌گه‌ر به‌شه‌و هه‌ر ئافره‌تێك خۆى دوورگرت له‌سه‌ر جێگاى مێرده‌كه‌ى ئه‌وه‌ فریشته‌كان له‌عنه‌تى لێده‌كه‌ن هه‌تا به‌یانى.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ أَنْ تَجِىءَ لَعَنَتْهَا الْمَلاَئِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ »(صَحيح الْبُخَاري، رَقَمْ: (5193).). واته‌: هه‌ر مێردێك داواى سه‌رجێى له‌ خێزانه‌كه‌ى بكات خێزانه‌كه‌یشى وه‌ڵامى نه‌داته‌وه‌ و گوێڕایه‌ڵى نه‌كات ئه‌وه‌ فریشته‌كان له‌عنه‌تى لێده‌كه‌ن هه‌تا به‌یانى.
وه‌ له‌ڕیوایه‌ته‌كه‌ى ئیمامى موسلیمدا (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: « ... كَانَ الَّذِى فِى السَّمَاءِ سَاخِطًا عَلَيْهَا حَتَّى يَرْضَى عَنْهَا »(صحيح مُسلِم: رَقَمْ: (3613).). واته‌: ئه‌وه‌ى له‌ ئاسماندایه‌ تووڕه‌یه‌ لێى هه‌تا مێرده‌كه‌ى لێى ڕازى ده‌بێت.

فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبحوث العِلمية وَالإفتاء (19/221).

سەردان: ٢,٩٠٥ بەش: مافەکانى ژن و مێرد