ئایا بۆچی کەسی لەش گران دەبێ خۆی بشوات لەکاتێکدا مەنی پاکە ؟ وه ئایا چ حیکمەتێک لەو خۆشوشتنەدا هەیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بۆچی کەسی لەش گران دەبێ خۆی بشوات لەکاتێکدا مەنی پاکە ؟ وه ئایا چ حیکمەتێک لەو خۆشوشتنەدا هەیە ؟

شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام شەریعەتێکی کامڵە وحیکمەتی تێدایە ، و هیچ شتێکیشی بێ هودە نی یە ، و هەروەها شەریعەتی مەسڵەحەت و عەقڵ وپاراستنی بەرژەوەندییە ، ولەگەڵ ئەمەشدا ئەوە ڕەت ناکەینەوە کەلایەنە تەعەبودیەکەیەتی و هەندێ جار هۆکار وحیکمەتی عیبادەتەکان نازانرێت بەڵام پێویستە بێ چەندو چوون جێ بەجێ بکرێت .

جا گەر کەسێک بپرسێت :
ئەوە بۆ نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕکاتە ، ونوێژی مەغریب سێ ڕکاتە ؟ وئەی بۆچی تەواف کردن بەدەوری کەعبەدا حەوت جارە ؟ وئایا حیکمەت لەتایبەت کردنی کێوی عەڕەفە بەوەستان چی یە ؟ وهاوشێوەی ئەم پرسیارانە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەهەندێ عیبادەتەوە هەیە .

لەم شتانەدا پێویستە زانست وحیکمەتی ئەم شتانە بگەڕێنینەوە بۆ خواى گەورە بەتەنها ، و ئەوە لەلای خەڵک جێگیر بکەین کە موسوڵمان بوون ، واتە : خۆ تەسلیم کردن بەفەرمانەکانی خودا ، جا حیکمەتەکەی زانرا یاخود نەزانرا ، وەهەروەها مەسڵەحەتەکەی مەعلووم بوو یاخود نا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرمانی بە پێغەمبەر إبراهيم عليه السلام کرد منداڵەکەی سەر ببڕێت و بۆی ڕوون نەبووەوە هۆکاری سەر بڕینی منداڵەکەی -: ( فَلَمَّا أَسْلَمَا وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ . وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ . قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ . إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْبَلَاءُ الْمُبِينُ . وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ . وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ . سَلَامٌ عَلَى إِبْرَاهِيمَ . كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ . إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ ) الصافات/103-111،
واتە : کاتێ ئیبراهیم وئیسماعیل خۆیان تەسلیمی خودا کرد و ئیبڕاهیم ئیسماعیلی لەسەر دەم کەواند ...،بانگمان لێی کرد ئەی ئیبڕاهیم ....، تۆ فەرمانەکەت بەجێ هێنا وئێمە هەربەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە ...، بەڕاستی ئەوا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو ...، وئێمە حەیوانێکمان بۆی فیدا کرد ...، وناو وناوانگی جوانی ئەومان هێشتەوە لەنێو پێغەمبەراندا ...، سەلامی خوا لەئیبڕاهیم بێت ...، وئێمە هەربەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە ...، بەڕاستی ئەو لەبەندە باوەڕدارەکانمانە .

بێگومان گەورەترین تاقی کردنەوە ئەوە بوو کەفەرمانی پێبکرێت بەسەر بڕینی منداڵەکەی لەبەر خودا بێ ئەوەی بزانێت هۆکارەکەی چی یە ؟ ، وەلەگەڵ ئەمەشدا گوێڕایەڵ بوو وفەرمانەکەی بەجێ هێنا ، بۆ ئەوەی فێرمان کات چۆن تەسلیمی فەرمانەکانی خودا ببین ، ودڵنیا بوو لەحیکمەتی خودا .

بۆیە ئەوەندە بەسە کەباوەڕدار ئەوەندە بزانێت خودا فەرمانی پێکردووە بەخۆشوشتن کاتێ توشی لەش گرانی دەبێت ، وەچەند حوکمێکی بەستۆتەوە بەلەش گرانییەوە ؛ بۆ ئەوەی جێ بەجێی بکات ، وبڵێت : سمعنا وأطعنا .

وەبێگومان لەگەڵ ئەمەشدا فەرمان کردن بە خۆشوشتن بۆ لەش گرانی حیکمەتەکەی دیاره و زانایان هەندێکیان خستۆتە ڕوو ، ودەڵێن :
خۆ شوشتن دەبێتە هۆی چالاک بوونی لاشە ومرۆڤ چوست وچالاک دەکات کەبەهۆی دەرچوونی مەنییەوە بێتاقەت بووە ، وەزانای پایە بەرز ابن القيم رحمه الله تیشکی خستۆتە سەر ودەڵێت :
" خۆ شوشتن بۆ دەرچوونی مەنی زۆر بەسوودە بۆ لاشە ودڵ وڕوح ، بەڵکو هەموو ئەوانەش کەپەیوەندی بەڕوحەوە هەیە ، هەموو لاشە بەهۆی خۆشوشتنەوە بەهێز دەبێ ، وتەعویزی ئەو بێتاقەتی وبێهێزییە دەکاتەوە کەبەهۆی دەرچوونی مەنییەوە دروست بووە ، وەحەتمەن ئەوەش هەستی پێ دەکرێت و ڕونە لای هەموان .

وەهەروەها :
لەش گرانی مرۆڤ توشی تەمبەڵی وقورسی دەکات ، وخۆشوشتن نەشات وچالاکی بۆ دەگێڕێتەوە ، هەربۆیە کاتێ أبو ذر خۆی شوشت بۆ لەش گرانی گوتی :
وەک ئەوە وایە بارێکی قورسم لەسەر لا چووبێت .

وەبەکورتی : ئەم بابەتە هەموو کەسێک کەهەستی هەبێت درکی پێ دەکات ، ودەزانێت خۆشوشتن بۆ لەش گرانی سودێکی زۆری بۆ لاشە و دڵ هەیە ، کاتێ کە لەش گرانی دەبێتە هۆی دووری دڵ وڕووح لەشتە پاکەکان ، وە کاتێ کەمرۆڤ خۆی دەشوات ئەوەی لەسەر نامێنێت ، وەدکتۆرە باشەکان ئەوەیان تەئکید کردۆتەوە کەخۆشوشتن بۆ لەش گرانی وزە بۆ مرۆڤ دەگێڕێتەوە و سودێکی زۆری هەیە بۆ جەستەو ڕوح ، وئەوەندە بەسە کەفیتڕەت وعەقڵ ئەم کارەیان پێ جوان وباشه ، وبالله التوفيق " .
انتهى من " إعلام الموقعين " (2/77-78) .

وەلێکۆڵەرەوانی سەردەم لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەری لەش گرانی کردووە لەسەر جەستەی ئینسان ، وە وادەخوازێت بەجوانی خۆی بشوات ، وەیەکێک لەوانە دکتۆر عبدالبدیع کە (وكيل معهد البحوث والاستشارات)ه لە ( جامعة طيبة في المدينة النبوية) ، لێکۆڵینەوەیەکی نوسیوە بەناو نیشانی : " الإعجاز العلمي في مسمى الجنابة وحكمها الشرعي "

سەردان: ٢,٣١٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)