بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩ کۆی سەردان: ١٠٧٣٢٦٢
پرسیار لەوێنەدا
واتاى ( لا إله‌ إلا الله) چیه‌ و مه‌رجه‌كانى چین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
واتاكه‌ى بریتیه‌ له‌: هیچ په‌رستراوێكى حه‌ق نیه‌ كه‌ شایسته‌ى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ الله.
وه‌ دوو پایـه‌ یاخود دوو كۆڵه‌كه‌ى هه‌یه‌، ئه‌وانیش:
نه‌فی و ئیسپات، بڕگه‌ى (لا إله‌) نه‌فی هه‌موو ئه‌و خوایانه‌ ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌ الله ده‌په‌رسترێن، و بڕگه‌ى (إلا الله) و سه‌لمێنه‌رى عیباده‌ته‌ به‌ته‌نها بۆ خوا و بێ هاوه‌ڵ.

وه‌ حه‌وت مه‌رجى هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وانیش:
1- هەبوونی زانست و زانیاری بە مەبەستەكەی و ئەوەی نەفی دەكات و ئەوەشی ئیسپات دەكات: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:[ إِلا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ] (الزخرف : 86) واته‌: مه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت كه‌ شاهێدى هه‌قى دابێت و دانى نابێت به‌ یه‌كخواپه‌رستى خوادا و باوه‌ڕى به‌ په‌یامبه‌رێتى موحه‌ممه‌د هه‌بێت - صلى الله عليه وسلم -، له‌ كاتێكدا ناوه‌رۆك و حه‌قیقه‌تى ئه‌و په‌یام وبه‌رنامه‌یه‌ ده‌زانن كه‌ دانیان پێدا ناوه‌ و شایه‌تیان له‌سه‌ر داوه‌ .

2- یه‌قیـن: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێژه‌رى ئه‌م ووته‌یه‌ دڵنیا وبێگومان بێت سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆك و حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى و ئه‌گه‌ر دوودڵ و به‌گومان بێت لێى ئه‌وا سوودى نابێت بۆى، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا (15) ] (الحجرات) واته‌: بێگومان باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خواى په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى هێناوه‌ و كرده‌وه‌یان به‌ شه‌رعه‌كه‌ی كردوه‌، و پاشان گومانیان بۆ دروست نه‌بووه‌ له‌ باوه‌ڕه‌كه‌یاندا.

3- وەرگرتن و پێ ڕازی بوونی كە دژو پێچەوانەی ڕەدكردنەوەیەتی: ده‌بێت ئه‌وه‌ى ئه‌م ووشه‌یه‌ داخوازى ده‌كات قبوڵ بكه‌یت له‌ یه‌كخواپه‌رستى و وه‌لانانى په‌رستش كردن بۆ هه‌موو خوایه‌كى تر جگه‌ له‌ الله، جا ئه‌وه‌ى بیڵێت به‌ڵام ئه‌م ناوه‌رۆكه‌ قه‌بوڵ نه‌كات و پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا له‌ریزى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ (35) ] واته‌: بێگومان ئه‌و هاوه‌ڵبڕیارده‌رانه‌ كاتێك كه‌ له‌دونیادا پێیان ده‌وترا : ( لاَ إلَهَ إلاَّ اللَّـه )، و بانگ ده‌كران بۆ پابه‌ندبوون به‌و وشه‌یه‌، وه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كرا به‌ وازهێنان له‌وه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌بێته‌وه‌ و پوچه‌ڵى ده‌كاته‌وه‌، خۆیان به‌گه‌وره‌ ده‌زانى له‌ ئاست ئه‌وه‌ و وه‌ ئه‌وه‌شى پێیهاتووه‌ . [ وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُو آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ (36) ] (الصافات : 35-36) وه‌ ده‌ڵێن : ئایا له‌به‌ر وته‌ى پیاوێكى شاعیرى شێت واز له‌ په‌رستنى په‌رستراوه‌مان بهێنین ؟ مه‌به‌ستیان په‌یامبه‌رى خوا بوو - صلى الله عليه وسلم - .

4- پەیوەست بوون و وابەستەبوون پێیەوە كە پێچەوانەی وازلێ هێنانێتی: ده‌بێت بێژه‌رى ئه‌م ووشه‌یه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ مانا و ناوه‌رۆكى ئه‌م وشه‌ گرنگه‌وه‌ و وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ (22) ] واته‌: وه‌ هه‌ركه‌سێكیش به‌ دڵسۆزى وئیخلاصه‌وه‌ خوا بپه‌رستێت و ڕووى له‌خوا بێت، و چاكه‌كاریش بێت له‌ گوفتاره‌كانى وكرده‌وه‌كانى به‌جوانى ئه‌نجام بدات، ئه‌وا بێگومان پته‌وترین هۆكارى گرتۆته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار وبه‌هه‌شته‌كه‌ى . وه‌ ده‌ره‌نجامى هه‌موو كار و باره‌كان ته‌نها هه‌ر بۆ لاى خوایه‌، جا پاداشتى چاكه‌كار ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر چاكه‌كانى و سزاى خراپه‌كار ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر خراپه‌كانى .
وە بڕگەی (بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى ) واته‌: لا إله‌ إلا الله.
وه‌ (يُسْلِمْ) واته‌ ملكه‌چ بێت بۆ خوا به‌ ئیخلاص و نیه‌تپاكى.

5- ڕاستی و ڕاستگۆیی كە دژەكەی درۆیە: ده‌بێت كاتێك كه‌ ده‌ڵێت – لا إله إلا الله – به‌دڵى به‌ڕاستى بزانێت و به‌ڕاستى بخاته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر به‌ زمان بیڵێت و به‌دڵى به‌ڕاستى نه‌زانێت ئه‌وا دووڕویه‌كى درۆزنـه‌، خـواى گـه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ (8) ] واته‌: وه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا كۆمه‌ڵیك هه‌ن ڕاڕان تیاماون له‌نێوان باوه‌ڕداران وبێباوه‌ڕان، ئه‌مانه‌ش دووڕوه‌كانن كه‌ به‌ده‌م ئه‌ڵێن : بڕوامان به‌خوا وڕۆژى دواى هێناوه‌ و به‌ڕاستیان ده‌زانین، به‌ڵام له‌ دڵه‌وه‌ درۆده‌كه‌ن وباوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌ .
[ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (9) ] (البقرة : 8-9) واته‌ : به‌هۆى نه‌زانینیانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێیان وایه‌ به‌م ئاشكراكردنه‌ى باوه‌ڕ وشاردنه‌وه‌یه‌ى كوفر، خواى په‌روه‌ردگار و باوه‌ڕداران ده‌خه‌ڵافێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ ڕاستیدا خۆیان ده‌خه‌ڵافێنن، چونكه‌ سه‌رئه‌نجامى خه‌ڵه‌فاندنه‌كه‌یان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شكێته‌وه‌، كه‌چى له‌به‌ر زۆرى نه‌زانینیانه‌ هه‌ست به‌مه‌ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى خراپى دڵیانه‌وه‌ .

6- ئیخلاص و نیەتپاكی كە شیرك دەردەكات و نایهێڵێت: ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ پاڵفته‌كردنى هه‌موو كرده‌وه‌كان له‌ گشت پیسی و به‌شه‌كانى شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوا، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مه‌به‌ستى له‌ ووتنى ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌ستكه‌وتى دونیایی و پێش چاوى و سومعه‌ نه‌بێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ وَمَا أُمِرُوا إِلا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ... ] (البينة : 5) واته‌: ئه‌وان له‌ هه‌موو ئه‌و ئایین و شه‌ریعه‌تانه‌دا ته‌نها فه‌رمانیان پێكراوه‌ به‌ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به‌تاك و به‌ته‌نهایى و ته‌نها ئه‌و مه‌به‌ست بوون له‌ په‌رستنیدا...
وه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى عتبان دا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمویه‌تى : (إنَّ اللهَ تعالى حرَّم على النارِ، من قال : لا إلَه إلا اللهُ يبتغي بذلِك وجْه اللهِ جل جلاله) رواه البخاري
واته‌: به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌ له‌سه‌ر ئاگرى دۆزه‌خ هه‌ركه‌سێك بسووتێنێت كه‌ بڵێت لا إله‌ إلا الله مه‌به‌ستى به‌مه‌ ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بێت.

7- خۆشویستنی كە وادەكات ڕق و كینە لە دڵ دەركات و نەیهێڵێت: بێژه‌رى ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌م وشه‌یه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى و ئه‌هلى ئه‌م وشه‌یه‌شی خۆش بوێت واته‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ كاروكرده‌وه‌ى پێ ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ] (البقرة : 165) واته‌: باوه‌ڕداران خۆشه‌ویستیان بۆ الله زۆر زیاتره‌ له‌ خۆشویستنى ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ بۆ الله و په‌راستراوه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى باوه‌ڕداران خۆشه‌ویستنیان پاككردۆته‌وه‌ و ته‌نها به‌شى خوایان هێشتۆته‌وه‌.

هەندێك لە زانایان و ئەهلی عیلم مەرجی هەشتەمیان بۆی زیاد كردووە، ئەویش:
8- باوه‌ڕنه‌بوون به‌وانه‌ى كه‌ جگه‌ له‌خوا ده‌په‌رسترێن له‌ تاغوتان: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [...فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256) ] (البقرة : 256)
واته‌: جا هه‌ر كه‌س كوفر به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ بكات كه‌ جگه‌ له‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌په‌رسترێن و باوه‌ڕ به‌خوا بهێنێت، ئه‌وا بێگومان سه‌قامگیر و جێگیر و به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر باشترین ڕێگا، و له‌ ئاینیشدا ده‌ستى گرتوه‌ به‌ به‌هێزترین هۆكار كه‌ پچرانى بۆ نیه‌ . وه‌ خواى په‌روه‌ردگاریش بیسه‌رى وته‌ى به‌نده‌كانیه‌تى، و زاناشه‌ به‌ نیه‌ت و كرداره‌كانیان، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پاداشتیان ده‌داته‌وه‌ .
وه‌ ته‌حقیق و به‌جێهێنانى ئه‌م شایه‌تیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : په‌رستن بۆ الله نه‌بێت نه‌یكات و ڕاستێتى و كرۆكه‌كه‌شی بریتیه‌ له‌ : به‌جێهێنانى فه‌رمان پێكراوه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ حه‌رامكراوه‌كان.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي



سەردان: ٣٨٥ بەش: باوەڕبون بە خوا

ماناى ( شهادة أن محمدا رسول الله ) چیه‌ و مه‌رجه‌مانى چیـن؟پێناسەى عیبادەت چیە ،و مەرجەكانی چین؟