جگە لەزەواج چ ڕێگەیەک هەیە بۆ خۆپاراستنی ئەو گەنجانەی کە لەدەرەوەى وڵاتن چونکە لەو وڵاتانە جۆرەها هۆکاری فەسادی هەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جگە لەزەواج چ ڕێگەیەک هەیە بۆ خۆپاراستنی ئەو گەنجانەی کە لەدەرەوەى وڵاتن چونکە لەو وڵاتانە جۆرەها هۆکاری فەسادی هەن؟

پێویستە ئەوە بزانرێت کە زەواج کردن چارەسەرێکی تەبیعی یە ، وکاتێ بیر لەبەدیلی زەواج دەکەینەوە دەزانین کە ئەو بەدیلە کاتی یە ، جا دوو شت یارمەتی دەری ڕوو بەڕوو بونەوەی ئارەزووە :

یەکەم :
بەهێز کردنی نەفس ، حەتمەن ئەوەش ئەمانە دەگرێتەوە :
بەهێز کردنی ئیمان ، وترسان لەخودا وهەست کردنی بەچاودرێی خودا ، وبەهێز کردنی ئیڕادە لەدەروندا ، و تێگەیشتن وبیر کردنەوە لەسەرەنجامی شوێن کەوتنی ئارەزوو لەدونیا ودواڕۆژدا .
دووەم :
لاواز کردنی پاڵ نەرەکانی ئارەزو ، وەک بەڕۆژو بوون ، ودوور کەوتنەوە لەهەر شتێک کەئارەزو بجوڵێنێت بەتایبەت تەماشا کردنی حەڕام ، وهاوڕێیەتی کردنی کەسی خراپ .

بۆیە ئەهلى علیم دەفەرموون :
ئەنجامدانی هەموو عیبادەت وپەرستشەکان و خۆ سەرقاڵ کردن پێوەی یەکێکە لەگەورەترین پارێزەری دەرون لەتوش بوون بەحەڕام کراوەکان ، حەتمەن کاتێ مرۆڤی گەنج خۆی سەرقاڵ دەکات بەخوێندنی قورئانەوە ویاخود بەزیکر کردن وپاڕانەوە وبەڕۆژو دەبێت ودەعوە وبانگەوازی دەکات بۆ لای ئیسلام ، وکەشێکی ئیمانی تایبەت بۆ دەرونی خۆی دروست دەکات ولەکاتی دەس بەتاڵی وفەڕاغدا خۆی سەر قاڵ دەکات بەعیبادەت وزیکر و یادی خوداوە وکاری چاکە ئەنجام دەدات ئەو کات بێگومان دڵی لەگەڵ خودا دەبێت هەرچەند بەلاشە لەنێو بێباوەڕاندا بێت ، جا ئەوانەی باس کران گەورەترین هۆکاری سلامەتی مرۆڤن ، والله الموفق .

تێبینى : سەفەركردن بۆ وڵاتی كوفر دروست نیە مەگەر بە سێ مەرج نەبێ:
مەرجی یەكەم : پێویستە ئەو كەسە ئەوەندە زانیاری شەرعی هەبێت كە گومانەكان لە خۆی دوربخاتەوە.
مەرجی دووەم : پێویستە ئەوەندە خاوەن دین و خواناس بێت كە بەرگری لێ بكات لە هەواو ئارەزووەكان.
مەرجی سێ یەم : ئەبێ پێویستی بەو سەفەرە هەبێت.
ئەگەر تەواوی ئەم سێ مەرجانەی تێدا نەبوو ئەوە دروست نیە كە سەفەر بكات بۆ وڵاتی كافران چونكە مەترسی ئەوە هەیە كە توشی فیتنە ببێت لە دینەكەیدا وە هەروەها ماڵێكی زۆر لەدەست دەدات بە خۆڕایی چونكە مرۆڤ لەو سەفەرانە پارە و پولێكی زۆر سەرف دەكات.
بەڵام ئەگەر پێویستی پێی بوو بۆ نموونە بۆ چارەسەر كردن یا بۆ وەرگرتنی زانستێك كە لە وڵاتی خۆیدا نیە وە پێویستە كەسەكە خۆی خاوەن زانست و دین بێ ئەگەر بەم شێوازە بوو ئەوا هیچی تێدا نیە و دروستە.
بەڵام سەفەر كردن بۆ گەشت و گوزار بۆ وڵاتی كوفر ئەمە پێویست نیە،دەتوانێ بڕوات بۆ وڵاتە ئیسلامیەكان چونكە لەو شوێنە پارێزگاری لە دروشمەكانی ئاینی ئیسلام دەكرێت.
بەڵام نیشتەجێ بوون و مانەوە (الإقامە) لە وڵاتی كوفر مەترسیەكی زۆر گەورەی هەیە لە دینی موسڵمان و ڕەوشتی و داب و نەریتی، بینیمان زۆرێك لەو كەسانە كە مانەوە لەو وڵاتانە و پاشان گەڕانەوە بەو شێوازە نەگەڕانەوە كە ڕۆیشتبوون، گەڕانەوە بە فاسقی واتە سنوری خوایان بەزاندبوو،وە هەندێكیان لە دینەكەیان هەڵگەڕانەوە كە هاتنەوە وە لە هەموو دینەكانی تریش خوا بمانپارێزێ، هەتا وایان لێ هات بوون بە كەسێكی بێ باوەڕی تەواو،وە سوكایەتی بە دین و ئەهلی دین دەكەن ئەوانەی پێشوو ئەوانەش كە دوایان كەوتوون، بۆیە پێویستە خۆمان بپارێزین و ئەو مەرجانە لەبەر چاو بگرین كە بەرگریمان لێ دەكات بكەوینە دوای هەواو ئارەزووەكان و بە هیلاكەتدا بچین.
فتاوى أركان الاسلام للشيخ محمد بن صالح العثمين رحمه الله

سەردان: ٢,٩٦٤ بەش: گەنجان و لاوان