هه‌ڵوێستى ئه‌هلى سوننه‌ چیه‌ ده‌رباره‌ى بابه‌تى ته‌كفیر؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هه‌ڵوێستى ئه‌هلى سوننه‌ چیه‌ ده‌رباره‌ى بابه‌تى ته‌كفیر؟

یه‌كێك له‌ بنچینه‌كانى بیروباوه‌ڕى سه‌له‌فى صالح ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ كه‌س له‌ موسڵمانان به‌تایبه‌ت به‌ كافر نازانن با شتێكیشی كردبێت كه‌ كوفر بێت هه‌تا إقامه‌ حوجه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرێت واته‌ بانگ بكرێت و هۆكارى ئه‌و كوفره‌ى ڕوون بكاته‌وه‌ كه‌ بۆچى كردوویه‌تى، جا ئه‌و كاته‌ هه‌موو مه‌رجه‌كان سه‌لمێنران و رێگریه‌كانیش نه‌مان ئه‌وجا، له‌هه‌مان كاتیشدا گومانى خراپیش نامێنێت له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ نه‌زان و نه‌فام بێت یان خاوه‌نى بۆچوون بێت و لێكدانه‌وه‌ى بۆ كردبێت. وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - وریاى كردووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى هیچ كه‌سێك كافر بكه‌ین به‌بێ به‌ڵگه‌، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى عبدالله ى كوڕى عومه‌ردا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تى: " إذا كفر الرجل أخاه فقد باء بها أحدهما " مسلم.
واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك براكه‌ى كافر بكات ئه‌وا بۆ یه‌كێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕاجیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌دا له‌م باسه‌دا كۆمه‌ڵێك پێیان ده‌وترێت (الخوارج) واته‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌رچوون له‌ گوێڕایه‌ڵى پێشه‌وا و جێنشینى پێغه‌مبه‌رى خوا عه‌لى كوڕى ئه‌بو تالیب و ئه‌وانه‌ش كه‌له‌ گه‌ڵیدا بوون له‌ هاوه‌ڵان ره‌زاى خوایان لێ بێت، له‌كاتێكدا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ كردن و خوێن وماڵیان حه‌ڵاڵ كردن، و به‌رده‌وامیش له‌گوێڕایه‌ڵى فه‌رمان ڕه‌واو كاربه‌ده‌ستان ده‌رده‌چن و تانه‌ له‌زانایان ده‌ده‌ن له‌كاته‌ جیاوازه‌كاندا، ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هه‌واڵی پێ داوین به‌وه‌ى كه‌ " كلاب النار"ن واته‌ سه‌گى ناو ئاگرن، به‌هه‌مان شێوه‌ كۆمه‌ڵێكى تریش هه‌ن كه‌ ناكۆكن له‌م بابه‌ته‌دا و پێیان ده‌وترێت ( المعتزلة) واته‌ گۆشه‌گیره‌كان كه‌ هاوڕاى گروپی خه‌وارجن له‌وه‌ى كه‌ خاوه‌ن تاوانى گه‌وره‌ به‌هه‌تاهه‌تایی له‌ ئاگردا ده‌مێنێته‌وه‌ و كه‌چی ڕاجیاوازیشن له‌گه‌ڵیاندا له‌حوكم دان به‌سه‌ر خاوه‌ن تاوانى گه‌وره‌دا له‌ دونیادا به‌وه‌ى به‌ كافرى نازانن و ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ له‌ پله‌ ومه‌نزیله‌یه‌كدان له‌نێوان ئیمان و كوفردا.


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٤٥٧ بەش: بیروباوه‌ڕ