ئایا دەکرێ لە کاتى دەستنوێژدا شۆردنى ئەندامەکان پاش و پێش بکەین؟حوکمی بەتەرتیب شوشتنی ئەندامەکانی دەس نوێژ چی یە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەکرێ لە کاتى دەستنوێژدا شۆردنى ئەندامەکان پاش و پێش بکەین؟حوکمی بەتەرتیب شوشتنی ئەندامەکانی دەس نوێژ چی یە؟

شوشتنی ئەندامەکانی دەست نوێژ بەدوای یەکدا یەکێکە لەفەرزەکانی دەس نوێژ ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {يا أيها الذين آمنوا إذا قُمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأيديكم إلى المرافق وامسحوا برؤسكم وأرجلكم إلى الكعبين
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ، کاتێ کەسێک لە ئێوە ویستی نوێژ بکا ، دەم چاوتان بشۆن و دەستان بشۆن تاوەک و ئەنیشکتان ، و مەسحی سەرتان بکەن ، و پێیەکانتان بشۆن تاوەکو قاپە ڕەقە .

جا لێرەدا دەبینی ئەم ئایەتە پیرۆزە :
یەکەم : مەسحی سەری لەنێوان ئەو ئەندامانەدا هێناوە کەدەشۆردرێن ، حەتمەن ئەمەش دەرچوونە لەڕەوانبێژی وبەلاغەت ، بێگومان قورئان ئەو پەڕی ڕەوانبێژی تێدا بەکار هاتووە ، جا ئەوەندەی ئێمە بزانین لێرەدا ئەم دەرچوونە لەبەلاغەت وڕەوان بێژیە تەنها بەمەبەستی تەرتیب لەنێوان ئەندامەکانی دەس نوێژدا .

دووەم : ئەم ڕستەیە لەوەڵامی شەڕتێکدا هاتووە ، جا هەر شتێک لەوڵامی شەڕتدا بێت ئەوا موڕەتەبە بەگوێرەی هاتن وجێگەی وەڵامی شەڕتەکە .

سێیەم : خوای پەروەردگار شوشتنی ئەندامەکانی دەس نوێژی بەدوای یەک وبەموڕەتەبی هێناوە ، وپێغەمبەریش فەرموویەتی : "ابدأ بما بدأ الله به
واتە : بەو شێوەیە دەس پێ دەکەم کەخودا دەستی پێ کردووە وهێناویەتی .

وەلەسوننەتیشدا هەموو ئەو هاوەڵانەی وەسفی چۆنیەتی دەس نوێژی پێغەمبەریان کردووە کەسێکیان باسی نەکردووە تەنها بەو شێوەیە نەبێت کەلەقورئاندا ئاماژەی پێ دراوە وباس کراوە .

مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين
- المجلد الحادي عشر - باب فروض الوضوء وصفته.

سەردان: ٣,٤٦٦ بەش: دەستنوێژ