کەسانێک لە قەدرى زانستى شەرعى کەم دەکەنەوە و دەڵێن بەشی شەریعە لە زانکۆکان بۆ کەسانێکى تەمبەڵ و فاشلە تا چەند وایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک لە قەدرى زانستى شەرعى کەم دەکەنەوە و دەڵێن بەشی شەریعە لە زانکۆکان بۆ کەسانێکى تەمبەڵ و فاشلە تا چەند وایە؟
پرسیار:

هەندێ لەمامۆستاکان لە بەشە زانستیەکان لەقەدری زانستی شەرعی کەم دەکەنەوە ، پێیان وایە ئەو بەشە بەشی کەسانێکە کە تەمبەڵ وفاشل وکەمتەرخەمن ؛ چونکە ئاسانترین بەشە ، ئایا وەڵامی بەڕێزتان چی یە بۆ ئەو جۆرە قسانە ؟ 

حەتمەن ئەوە هەڵەیە هەرکەسێک بیڵێت ، پێویستە خەڵک هان بدرێت بچنە بەشە شەرعیەکانەوە و هان بدرێن گرنگی پێ بدەن لەگەڵ هەموو مادەکانی تردا کە قوتابی پێویستێتی ، بێگومان بەشی شەرعی یەکێکە لەگرنگترین بەشەکان ؛ چونکە پێویستە قوتابی شارەزا بێت لەدینەکەیدا وبزانێت خودا چی لەسەر واجب کردووە ، تاوەکو عیبادەتەکانی بەبەر چاو ڕوونیەوە ئەنجام بدات ، حەتمەن بەشی شەرعیش یارمەتی دەرێکی باشە بۆ ئەوە گەر کەسەکە هەوڵ بدات خودا تەوفیقی دەدات وهاریکاری دەکات .

پاشان پێویستە لەسەر مامۆستایان وکار بەدەستان هانی خەڵک بدەن وگرنگی پێ بدەن وسودی لێ ببینن ؛ تاوەکو قوتابی فێری دینەکەی ببێت وسوود بەخۆی وکۆمەڵگای موسوڵمان بگەیەنێت ، پێغەمبەری خوا : فەرموویەتی ((من يرد الله به خيراً يفقهه في الدين)) متفق على صحته.
واتە : خودا ویستی خێری بەهەر کەسێک بێت شارەزای دەکات لەدیندا .

هەر بۆیە یەکێک لەنیشانەکانی خۆشگوزەرانی عەبد شارەزاییەتی لەدیندا ، وفێری زانست بونیەتی وئارام گرتنیەتی لەسەری ، بۆیە پێویستە هانی قوتابیان بدرێت بۆ گرنگی دان بەو بەشە وهەموو بەشەکانی تر .

وەڵامى شێخ صالح الفوزان

سەردان: ٢,٠٨٤ بەش: فەزڵى عیلم و زانست