سوودى زانستى فیقهـ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودى زانستى فیقهـ

زانستى فیقهـ، زانستێكى پله‌وپایه‌ به‌رز وشكۆداره‌ و خاوه‌ن گرنگیه‌كى گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ هۆكار وناوه‌ندێكه‌ بۆ ئه‌نجامدانى خواپه‌رستى، به‌گوێره‌ى شه‌رعى خواى په‌روه‌ردگار، و زانینى ئه‌حكامه‌كان، و ناسینى ئه‌وه‌ى كه‌ دروست و ته‌واوه‌ و ئه‌وه‌شى كه‌ نادروست و ناڕه‌وایه‌، وه‌ هۆكارێكیشه‌ بۆ زانینى حوكمه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن و ئه‌وه‌ى دروست و ڕێگه‌پێدراوه‌ و ئه‌وه‌شى نادروست و ناڕێكه‌، وه‌ تێگه‌یشتن و فیقهى دینى هێماو نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ خێر و چاكه‌ى بۆ ئه‌و به‌نده‌یه‌ ده‌وێت كه‌ پێى به‌خشیوه‌.

سەردان: ١٥٥ بەش: فەزڵى عیلم و زانست